لە ئارەزووی وردەکاریەکانت||J...

By ja_frv7

161K 15.9K 8.5K

-من هەڵەم نەکرد بچکۆلەکەم، من تەنیا خۆشم ویستی... -تاک و تەنیا ئاواتی من داهاتووێک بوو لەگەڵ تۆ~ -عەشقی من بۆ... More

٠پــەڕەیـ یــەکــەم٠
٠پــەڕەیـ دووەم٠
٠پــەڕەیـ ســێـیـەم٠
٠پــەڕەیـ چــوارەم٠
٠پــەڕەیـ پـــێـنجـەم٠
٠پـــەڕەیـ شــەشـەم٠
٠پــەڕەیـ حــەوتـەم٠
٠پـــەڕەیـ هــەشـتـەم٠
٠پـــەڕەیـ نــۆیـەم٠
٠پـــەڕەیـ دەیـەم٠
٠پـــەڕەیـ یــانزەیـەم٠
٠پـــەڕەیـ دوانـزەیـەم٠
٠پـــەڕەیـ ســیانـزەیـەم٠
٠پـــەڕەیـ چــواردەیـەم٠
٠پـــەڕەیـ پــازدەیـەم٠
٠پـــەڕەیـ شــازدەیـەم٠
٠پـــەڕەیـ حــەڤدەیـەم٠
٠پـــەڕەیـ هــەژدەیـەم٠
پـــەڕەیـ نــۆزدەیـەم٠
٠پـــەڕەیـ بــیستـەم٠
٠پـــەڕەیـ بـیسـت و یـەکـەم٠
٠پـــەڕەیـ بــیسـت و دووەم٠
٠پـــەڕەیـ بـیسـت و سـێـیـەم٠
٠پـــەڕەیـ بـیـسـت و چـوارەم٠
٠پـــەڕەیـ بـیـسـت و پـێـنـجـەم٠
٠پـــەڕەیـ بـیـسـت و شـەشـەم٠
٠پـــەڕەیـ بـیـسـت و حـەوتـەم٠
٠پـــەڕەیـ بـیـسـت و هـەشـتـەم٠
٠پـــەڕەیـ بـیـسـت و نـۆیـەم٠
٠پـــەڕەیـ ســیـیـەم٠
٠پـــەڕەیـ سـی و یـەک٠
٠پـــەڕەیـ سـی و دوو٠
٠پـــەڕەیـ سـی و سـێ٠
٠پـــەڕەیـ سـی و چـوار٠
٠پـــەڕەیـ سـی و پـێنج٠
٠پـــەڕەیـ سـی و شـەش٠
٠پـــەڕەیـ سـی و حـەوت٠
٠پـــەڕەیـ سـی و هـەشـت٠
٠پـــەڕەیـ سـی و نـۆ٠
٠پـــەڕەیـ چـــل٠
٠پـــەڕەیـ چـل و یـەک٠
٠پـــەڕەیـ چـل و سـێ٠
٠پـــەڕەیـ چـل و چـوار٠
٠پـــەڕەیـ چـل و پـێـنـج٠
٠پـــەڕەیـ چـل و شـەش٠
٠پـــەڕەیـ چـل و حـەوت٠
٠پـــەڕەیـ چـل و هـەشـت٠
٠پـــەڕەیـ چـل و نــۆ٠
٠کــــۆتـــایـــــی٠

٠پـــەڕەیـ چـل و دوو٠

2.5K 310 90
By ja_frv7


«دوو ڕۆژ تێپەڕی»

کاتژمێر نۆی بەیانی بوو..لە سەر قەنەفەی هۆڵەکە دانیشتبوو سەیری ئیمەیڵەکانی دەکرد لە لاپتۆبەکەی کە پێی گەیشتوون پێش نەشتەرگەریەکەی و سەیری نەکردوون..

برۆکانی کەمێک گرژ کرد و لێوەکانی بە نەرمی گەست کەمێک هەستی بە شەرمەزاری کرد لە دوای خوێندنەوەیان، لەلایەن زۆر لە هاوکارەکانی ئیمەیڵی بۆهاتووە و درەنگیش کەوتووە لە وەڵامدانەوەیان..
ئەمە لە سرووشتی ئەو نیە..

"ئاهـ پێویستە بانگهێشتی ڕێستوورانتیان بکەم چونکە بەڕاستی هەست بە شەرمەزاری دەکەم-"
لەبەر خۆیەوە گووتی و مۆبایلەکەی زەنگی لێدا..

"ئۆ جیمینا.."

"باشی مامە.."

"تای ئەمە تۆی، بۆ بە مۆبایلی خۆت تەلەفون ناکەی برا"

"لەوە گەڕێ خۆت دەزانی ئەمڕۆ و سبەی کۆتایی هەفتەیە بۆ هەر لە ماڵەوە دانیشین ڕزین لە ماڵەوە با ئەمجارە بڕۆینە گەشتێک شتێکی بچووک.."تای گووتی

"گەشتی کوێ کەی وەختیەتی.."

"جۆنگکووک تکایە خۆت بێتام مەکە ئەو فیچقیە داماوەش بێزاربووە لە ماڵەوە هەر نەبێ لەبەر ئەو.."

"ئەسڵەن بڕۆین بۆکوێ هم..؟"
گووتی و بە دەستەکەی تری خەریکی لاپتۆبەکەی بوو

"نێو دارستان"

پێکەنینێکی گاڵتەپێکەرانەی کرد
"وادیارە شێتبووی، بۆ ئێمە سەرکێش و شتین..دارستانی چی و حاڵی چی.."

"تۆ بێڵە قسەکەم تەواوبکەم، خۆ نەمووتوە دەڕۆینە ئالاسکا و بەدوای مەیموونی کێوی دەگەڕێین، خۆتەزانی من ڕەفیق و شتم زۆرە و زیاتر لە ئێوەش گەڕاوم و شوێنم دیووە.."تای گووتی

جۆنگکووک هەناسەیەکی هەڵمژی و پاڵی بە قەنەفەکەدا

"ئێ دەی"

"هاوڕێیەکم لەنێو دارستان لە جێگایەکی خۆش خانوو شتی هەیە ناونیشانەکەی پێداوم..ئێوە بەس دوام کەون و هەقتان نەبێ.."

"خانووی چی و دارستانی چی داخوا چیبێ، من ئانی ناهێنمە هەموو جێگایەک ئەوە بزانە.."جۆنگکووک گووتی و ئاگاداری کردەوە

تای بە بێتامی لاسای کردەوە..

"باشە دەی فکرێکی لێدەکەمەوە پێت دەڵێمەوە.."

"باشە منیش شت حازرەکەم"تای گووتی بە کەیفەوە و دایخستەوە..

جـۆنـگـکـووک^

کەمێک بیرم کردەوە کە شتێکی باشە ماوەیەکی زۆرە ئاواهی پێکەوە جەومان نەگۆڕیووە، گەر وەک ئەوەی تێیهیۆنگ گووتی خانووی لێبێت هەر زۆر باشە..

لاپتۆبەکەم داخست و هەڵسامەوە تا بە ئانی بڵێم..

ڕاست بڵێم ئەم یەک دوو ڕۆژە لێی ڕەنجاوم..

جارێکی تریش بیانووی بۆنی پێگرتم و دوو جار لەسەریەک ناردمیە گەرماو، ئاهـ نازانم دەبێ چیبکەم پێموابوو بیبەم بۆ لای پزیشک، بەڵام گووتی کەوا ئێستا چاکبووم..

بۆیە منیش لێی توڕەم..

ڕاستتر بڵێم وا دەردەخەم کە لێی توڕەم ئەگینا من چۆن دڵم دێ ڕووشی لێ وەرگێڕم لە بچکۆلە چاو موورووەکەم..

کەمێک ناخۆشە بۆمن کە بە ترسەوە نزیکی دەبمەوە نەخواستە دووبارە ڕووی خۆی گرژکا بە بۆنم..
بەڵام کە سەیری ئەم کانزا بازنەییەی پەنجەی دەستی ڕاستم دەکەم لە ناخەوە هەست بە خرۆشی پەپوولە و جانەوەرەکانی سکم دەکەم..

زۆر شەو هەیە لەبەر بیرکردنەوە خەوم لێناکەوێت..
پێموایە لام سەیرە و هێشتا وادەزانم لە خەوندام..
خەونێک کە ترسم لێی هەیە لەناکاوێک بەخەبەربێم..
ساڵێک بەر لە ئێستا شەوان بەدەم وێنەکانی و ژماردنی ڕۆژ و ساڵ خەو نەدەکەوتە چاوەکانم..
خەم هەڵگرتن تەنگی پێ هەڵچنیبووم..

کەچی ئێستا وەک ئەوەی ڕابردووم کابووسێک بوبێت و تێپەڕیبێ..
ئاخر خەم لە چی هەڵگرم..
من خاوەنیم
من بانگ دەکا پە پیاوی خۆی..
من بەرپرسیاری بچکۆلەکەم..
لای من بوو بە هەژدە..
من گەورەی دەکەم..
من پەروەردەی دەکەم..

دەترسم ئەم هەستانە لێم ونبن بەر لەوەی زیاتر ئەو خۆشیە بچێژم..

تەنیا نزا نزا نزا..
نزای مانەوەی لەگەڵم..
نزای کەوتنی مەرگی من پێش ئەو..
نزای ناخۆشی و خەم نەچەشتنی..
نزای نەگۆڕان دەکەم بۆ ئەو دڵەم کە دڵنیام ناگۆڕێت لە بەرامبەری
نزا دەکەم نەکەم برینداری بکەم ڕۆژێ..
نزا دەکەم لەگەڵ ئەو بچکۆلەی شیرین دروست بکەین ڕۆژێک
ئەمەی بە مەحاڵ باسیدەکات بیشکێنین..

نزادەکەم تا هەتایە عاشقی بم و بۆی بمرم؛

-

بە هێمنی چووە ژوورەکەیەوە، لێوەکانی گەستبوو تا زەردەخەنەکەی بشارێتەوە و ڕووە گرژەکەی دەرخا بۆی

گوایە لێی توڕەیە هێشتا..

بۆ؟چونکە ئەم شێوازەی خۆشدەوێ کە نازی پێدەدا..

نا ئەسڵەن کێ گووتی لە تەمەنی سییەکان پێویستت بە ناز نیە

هەناسەیەکی هەڵمژی و قاچی ڕاستی ئانی هاوێشتەوە سەر جێگەکە..
بۆچی دەبێ هێندە بە ناڕێکی بخەوێ، تەنانەت کاتێک لەباوەشی دەگرێ لەنێو خەویشدا عەجوولی دەکات..
لە جۆنگکووک بووە بە خوو کە تەنانەت لە خەویشدا هەست بە بەئاگایی بکات و بە تووندی لەباوەشی گرێ تا لێی دوورنەکەوێتەوە و بەرنەبێتەوە..

ئەمەشی لە لا شیرینە..

لەلای دانیشت و دەمووچاوی پاککردەوە لە قژەکانی..
نزیکبۆوە هەوڵیدەدا چەن ماچێکی لێوەکانی بدزێت بەر لەوەی خەبەری بێتەوە..

"دەزگیرانە بچکۆلەکەم هەڵسە لە خەو.."بە هێمنی گووتی..
ئەمەیانی بۆ هەڵساندنی نەبوو..بەڵکوو بۆ بانگکردنی بەم ناوە

"ئــانــی، هەڵسە درەنگە.."

ئانی ڕووی گرژ کرد و هەڵسوورا و دەمووچاوی خستە ناو سەرینەکە

"جۆنگکواا..کۆتایی هەفتەیە بۆ لێمناگەڕێیی.."
بە خەواڵووی گووتی

"هەڵسە گووتم، تەلەبەیەکی تەمبەڵی پێویستە بە هیۆنگ بڵێم بە ڕابەرەکەتان ڕابگەیەنێت کەمێک ئامۆژگاریت بکات.."

بێگوومان تەنیا گاڵتەی دەکرد..
کێ دەوێرێ..
بچکۆلەکەی زۆر ژیر و ئاقڵە پێویستی بەوە نیە..

ئەسڵەن جوابێکی وەرنەگرت..

برۆکانی گرژ کرد

"چییە دووبارە بۆنێکی قێزەونت بۆهات لەگەڵ هاتنم بۆیە وا لووت چەقاندووە لەو جێگایە؟ هاهـ وابمێنەوە من دەڕۆم.."
بە گاڵتەجاری گووتی و هەڵسایەوە پشتی تێکرد

"یاااا جۆن جۆنگکووک!!"

چاوەکانی نوقاند بۆ دەنگە تیژەکەی..
هاهـ دەردی تای دەڵێ وەک جیقنەیە چۆن دەتوانێ دەنگی وا گەورەبێ هەندێجار..
هەندێ جاریش بۆ فریودانی ناسکترین تۆن بەکاردێنێ..

ئاوڕی دایەوە هەوڵیدا گرژترن کاردانەوە نیشاندا

بینی دانیشتووە بەوپەڕی شێواوی و بە توڕەیی سەیری دەکات

دەستەکانی خستە گیرفانی پانتۆڵەکەی و سەری لار کردەوە بۆی

ئانی هەڵسا سەرپێ لەسەر جێگەکە و هاتە لێوارەکەی و ڕاستی جۆنگکووک تەنیا چەن سانتمێک دووربوو لێی
بەمجۆرە گەیشت بە باڵای بەرزی جۆن..

جۆنگکووک چاوەکانی بچووک کردەوە لە لێوەکانی دەڕوانی کە بەوجۆرە گرژی کردوون زۆر جوانترە و ژیکەڵەییەکەی لە ڕادەبەدەرە..

ڕاستەوخۆ قۆڵەکانی لە ملی ئاڵاند و خۆی بەسەر جەستەیدادا..
جۆنگکووک ناچاربوو بێتە پێشەوە و بیگرێت تا نەکەوێت..

چاوەکانی داخست بۆ ئەو خۆشییە پەپوولەبەخشەی هەستی پێدەکرد لەگەڵ کەوتنی هەناسە بچووکەکانی لەسەر ملی..

"لێم توڕەی؟"

"دیارنیە؟"بە بێباکی گووتی لەکاتێکدا ئامادەیە بیخوات..

ئانی تووندتر باوەشی لە ملیدا،
خۆشیی و بزە شاراوەکەی بوو بە ناڵەیەکی لەناکاوی پڕ لە ئازار هەر کە هەستی بە خوێنمژە بچووکەکەی کرد گاز لە ملی دەگرێ

"ئاهـ، چیدەکەیت چیدەکەیت گاز مەگرە.."

دەستی بە دەستی گرت و چاوەکانی گووشی..

ئانی بە گرژی سەیری کرد

"جۆنی'ـە شێت!!"

"بەخوا دیارە کێ شێتە"
گووتی و نەیتوانی پێکەنینەکەی بشارێتەوە

"تخوا بەو تەمەن و قیافەتەوە هی ناز و مەکر و عاجزبوونی؟ هایش من پیاوێکی گەورە بەخێو دەکەم!"

چاوەکانی سوڕاند و وا دەری خست بەڵێ توڕەیە

"بۆنم مەک-"

"دە وزبە تخواا!!"
گووتی و بە مست و زلە کەوتە سەر شان و قۆڵی

بە هێمنی دانیشت تاوەکوو ئەویش دانیشێنێ لەسەر جێگەکە

ڕاستبۆوە و سەیری کرد

"لەگەڵ کوڕەکان حەزدەکەی بڕۆینە جێگایەک.."

"بۆکوێ؟"گووتی کاتێک پەنجەی لە قژی خۆی ئاڵاند

"شوێنێکی خۆش منیش نازانم تای دایناوە"

"دڵنیام زۆر ناخۆشە!!"
بە گرژی گووتی

"وامەڵێ بچکۆلەکەم بۆچی ڕێکناکەوی لەگەڵی.."
گووتی و چووە لای دۆڵابەکەی..

"تخوا بەجدی دەچینە شوێنێکی خۆش؟"بە پەرۆشی گووتی

"ئم دەی هەڵسە دەموچاوت بشۆرە منیش هەندێ شت دەپێچمەوە"

جۆنگکووک ئاوڕی دایەوە و ویستی بڵێ دەی بۆ ناچی..بەڵام بینی شێواوە..

برۆکانی لێکنا و چوو بەرەو ڕووی دەستی گرت..
"ئەمەچیە ها؟"
بە توڕەی گووتی هەوڵیدەدا پەنجەی لە قژی بکاتەوە کە گرێی خواردبوو

ئانی بە قشتی وەستابوو سەریشی ئازاری هەبوو..

جۆنگکووک قژی بۆ چاککرد..
"دەی هەڵسە بزانم ئەگینا دەتبەمە گەرماو و-"

"نانا ئەزێت مەکێشە جۆنی"گووتی و هەڵات چووە دەسشۆرەکە

پێکەنی پێی و لەسەر تی شێرتە ڕەشەکەی قەمیسێکی تەنکی بێجی لەبەرکرد..ئیتر کەش و هەوا خۆشبووە..
-
ئـانـی بە خاولیە پەمەییەکە دەمووچاوی وشک دەکردەوە و هاتە دەرەوە، جۆنگکووک لەلای جلەکانی بوو..

شۆرتێکی کابۆیی سپی و تی شێرتێکی گەورەی لەسەر جێگەکە دانابوو..

"من ئەوە لەبەرناکەمم"
بە توڕەیی گووتی..

جۆنگکووک جوابی نەدایەوە خەریکبوو قات و بیجامەی خەوەکەی ئانی قەد دەکرد بۆ نێو جانتاکە..

ئانی خاولیەکەی فڕێدا و چووە لای دۆڵابەکە عەزییەکی سپی کوورتی هێنا و لەباوەشی گرت

جۆنگکووک سەیری نەکرد بەڵام زانی
"ئەمە نابێت"

"باا"

"نابێت ئانی"

"دەبێت"

"نا نابێ"

"دەبێێێێێ"

هات و کراسەکەی لە دەستەکانی وەرگرت
"ئەمە نابێت بچکۆلەکەم چوونکە ئێمە دەچینە ناو دار و درەخت دەبێ شتێکت لەبەربێ گرج و گۆڵ بیت وانیە؟"
بە هێمنی گووتی

ئانی بە چاوە پشیلەییەکانی سەری بەرزکردبوو سەیری دەکرد

لەناکاو بزەی کرد
"تخوا دەچینە دارستانن؟"

جۆنگکووک سەری لەقاند و زنجیری جانتاکەی قەپات کرد

ئانی بەبەر خۆیەوە چەپڵەی بچووکی لێدەدا و دڵخۆشبوو، بیری دەکردەوە سەیرانی ئەمجارە جیمینیش لەگەڵە دەبێ چەند خۆشبێ!

جۆنگکووک فامیلەکەی کە بۆی دانابوو هەڵیگرت و بەسەر قۆڵی خۆیدادا و نزیکبۆوە تا قۆپچەی جلەکانی ئانی بکاتەوە

"بۆخۆم دەستم هەیە بەڕێز جۆن"

"نامەوێ ماندوو بی خاتوو جۆن"
گووتی بێ ئەوەی سەیریکا یەک دوو قۆپچەی کردەوە

ئانی دەمی پڕکرد لە هەوا تا پێنەکەنێ
"لای خۆی توڕەبووی"

جۆنگکووک بە بێتامی سەیری کرد و پێکەنینێکی ساختەی کرد
"ها بەڵێ کێ گووتی ئاشتم جا"

لەناکاو ڕوومەتەکانی سوور هەڵگەڕان هەر کە قەمیسەکەی بەری داکەند..
وەک ئەوەی یەکەمجاربێ بە جلی ژێرەوە بیبینێ..

"جۆنگکووک من گەورەم؟"
گووتی و دەستی بە سنگی گرتبوو

جۆنگکووک تی شێرتەکەی خستە ملی و جوابی دایەوە"بۆ"

"بۆچی تۆ دەمگۆڕی نازانی من شەرمدەکەم!!"بە هاوارە لەناکاوەکەی دووبارە..

جۆنگکووک کەمێک ڕوخساری گرژ کرد بۆ دەنگی..
"مادەم خۆت ڕابێنە لەگەڵی.."
گووتی و ڕوومەتی گرت..ئاوڕی دایەوە تا شۆرتە کابۆییەکەی هەڵگرێ

ئانی هەرزوو لە دەستی ڕفاند
"هەر بیریشی لێنەکەیتەوە جۆنی"
گووتی و زمانی لێ دەرهێنا و ڕایکردە گەرماوەکە

جۆنگکووک دەستی بە کەمەری گرت و هەناسەیەکی هەڵمژی
باشە بەس یانی هەموو شتێکیان کردووە و هەمووی بینیوە ئێستا چی..
بزەی دەکرد..

-
بوو بە یەکی دوا نیوەڕۆ کاتێک بەڕێکەوتن..

تای و جیمین لە ڕانجرۆڤەرەکەی جیمین لە پێشیانەوە بوون گوایە بەڕێز تای شارەزایە..

ئانی دەستی لەژێر ڕوومەتی بوو لە تەلەڤزیۆنی ئۆتۆمبێەلەکەوە سەیری شتی دەکرد و هەر چرکەیە و گۆرانیەکی دەگۆڕی..
بێزاربوو بەوەی جۆنگکووک هێشتا لێی توڕەیە..

"ئانی.."

"ئایا سووڕی مانگانەت لەم هەفتەیەیە؟ چی ئەگەر لەوێ.."

"نەخێر ئیتر تۆ چوزانیی بۆچی گومانی وادەبەی"
بە بێزاری گووتی

"باشە دەی تەنیا پێشبینیە جگە لەوە کەرەستەی پێویستم بۆت هێناوە نیگەران مەبە"

ئانی بە شۆکەوە سەیری کرد
"هاهـ چەندە پیاوێکی مونحەریف و بێشەرمیت!"
لەبەر خۆیەوە گووتی هەستی دەکرد ڕومەتەکانی دەکوڵن

لەناکاو جەوی گیرا چی ئەگەر لەوێ وای بەسەرهات و ئەم خۆشیەی لێ ببێ بە زەهری مار..
تەنیا کچان زۆر بێبەختن..

چل خولەک بوو لە ڕێگا بوون..
بەگوێرەی ئەوەی یەکەمجاری بوو ئەم جێگا و ڕێگایانە ببینێ بەردەوام سەیری پەنجەرەکەی دەکرد

بە شوێنێکدا تێدەپەڕن وەک گوندێکی بچووک وایە..چونکە هەندێ خەڵک هاتووچۆ دەکەن و بازاڕ و دوکانی بچووکی لێیە..

سەیرێکی جۆنگکووکی کرد..

"جۆنی لێرە ڕایگرە!!"

جۆنگکووک برۆکانی گرژ کرد

"شتێک بوو..باشیت؟؟"
گووتی و دەستی خستە سەر ڕوومەتی و ڕایگرت

"پارە"

"بۆچیتە پێمناڵێی؟ چیت دەوێ بڵێ با بۆتی بکرم دەی.."

ئانی لە بێزاری و توڕەییا خەریکبوو بگری سەیری کرد
"پارەەە!!"
سەیری تەنیشتیانی کرد کە مارکێتێک بوو..

جۆنگکووک بە هێمنی جزدانەکەی دەرکرد و هەندێکی خستە دەستی..

بەرلەوەی دەرگاکە بکاتەوە دەستی گرت

"شتێک"

گووتی و یەکسەر چووە دەرەوە و ڕایکردە مارکێتەکە..بە ئاسانی دەیتوانی بیبینێ بۆیە بە وردی سەیری دەکرد..
تا ئێستا ڕەفتاری وای نەکردوە و لای سەیربوو

تای پەیوەندی کرد

"بۆ وەستان..ئەوە دەوەستم منیش هیچ بووە؟"

"نا ئانی چوو بۆ ئەو مارکێتە نازانم خەریکبوو بگریت..خەمت نەبێ، هەندێ هێواش بڕۆ وادێین"
بە پێکەنینەوە گووتی کاتێ هێشتا چاوی لەسەر ئەوێیە..

دایخستەوە..

ئانی هاتە دەرەوە و زەرفێکی بچووکی لەدەستبوو بە ڕاکردن هاتەوە و دەرگاکەی کردەوە

بە پەرۆشی سەیری دەکرد تا بزانێ چی کڕیووە

"ئادەی بزانم چیت کڕی.."

ئانی سەیری کرد و سەیری کیسەکەی دەستی کردەوە..
کردیەوە و ئایسکرێمێکی داپۆشراوی دەرهێنا

جۆنگکووک خەریکبوو پێبکەنێت پێی..گەر هێندە حەزی لێبوو بۆ بەخۆی نەگووت

بەڵام لە پێش ئەو ڕایگرت

"بیگرە"

برۆکانی گرژ کرد"بۆمن؟"

ئانی سەری لەقاند..

"هههـ بۆچی ئەوەت بۆمن هێناوە هم.."

"ئەی تۆ لەمن تووڕەنی؟ دەی ئەوە شتیشم بۆ کڕی دە ئاشتبەرەوە لەگەڵم"
بە چاوە بریسکاوەکانی سەیری دەکرد

دڵی بوو بە ئاو..

تەنیا زۆر بێتاوان و ژیکەڵە بوو..

ڕووخساری خستە نێوان دەستە گەورە و گەرمەکانی..

ماچی هەردوو ڕوومەتە نەرمەکانی و دواتریش لێوە گرژبوەکانی کرد..

"گیانەکەی من..."گووتی و سەری لار کردەوە

"من لە تۆ توڕەنیم هەناسەکەی من.."
دووبارە ماچی لەسەر نەوچەوانی کرد

"ئەی بۆچی قسەم لەگەڵناکەی"بە دڵپڕی گووتی

"بچکۆلەکەی من جۆنگکووک تەنیا ویستی کەمێ ناز بکا بەسەرتدا من زۆر گەمژەم وانیە؟ تۆم دڵگران کرد؟"

ئانی بزەیەکی کرد

"جۆنی لەمن توڕەمەبە باشە؟ بەڵێنبدە"

"بەڵێنبێ لە بچکۆلەکەم نەڕەنجێم..دەی ئەمەش هەڵگرە بۆخۆت شیرینەکەم"

ئانی ئایسکرێمەکەی برد و پێکەنی..

بەهەمان شێوە پێکەنی بۆی..

بەڕێکەوتەوە و دەستەکانی نزیککردەوە لە لێوی تا بۆنی بکات و ماچیبکات..

چۆن دڵی دێ لێی بتۆرێ ئاخر..


دوای کاتژمێر و نیوێک ڕێگا گەیشتن..

ئۆتۆمبێلەکانیان لەدوای یەک ڕاگرت..
ئەو شوێنە زۆر لەنێو دارستانەکە نیە و فراوانە، دارە بەرزەکان سێبەرییان لەسەر زەویەکە هەڵدابوو سنەوبەر و بەڕووی ساغ لەسەر زەویەکە کەوتبوون..

تیشکی ڕۆژ لەنێو لقەکان دزەی کردبوو بۆ ئەرزەکە و دەنگی باڵندە و خوێندنەکانیان کەشەکەی تایبەت کردبوو..
بۆنی سروشت و پاکی دەهات..

ئانی بە دەوری خۆیدا دەسووڕایەوە و دەستەکانی لێک کردبۆوە هەر لەگەڵ دابەزینیان..
چێژی لەم جەوە خۆشە وەردەگرت..

جیمین و جۆنگکووک لەملا و لەملای تای وەستابوون بە بکووژانە سەیریان دەکرد

"ئەمە ئەو ڤێلایە بوو کە باست دەکرد؟"جیمین گووتی

تای تفێکی قوتدا

"ئێ با بچینە ژورەوە ڕەنگە گەورەتر بێت ب.."

جۆنگکووک تەنیا ددانەکانی لەسەریەک دانا..توڕەبوو هیچی پێنەوت تای لە ترسا دوورکەوتەوە و چوو شتەکان داگرێت

دەستەکانی لێک کردەوە و کێشای بە ڕانی خۆی
"چوار کەسین چوار ئەمە چیە!"

"تخوا لێیگەرێ شەو نایکەینە ژوورەوە جێگەی خۆمان بێت بەسە"جیمین گووتی

خانوێکی داری کە ئەملا و لای گووڵی ڕەنگاو ڕەنگ بوو هەر دیاربوو ئەم هاوڕێیەی زۆر بە سەلیقەیە و حەزی بە سرووشتە لەم دارستانە چی لێرە دروست کردووە..
بەهەرحاڵ لەگەڵ بچووکیەکەی لە دەرەوەڕا دیمەنێکی زۆر جوانی هەبوو، دوکەڵکێشی ئاگر و پەنجەرە بچووکەکانی کە فنجانی گوڵی لەسەربوو..
زەنگۆڵەیەکیش بە دەرگاکەوە بوو..

جۆنگکووک ئاوڕی دایەوە و بزەیەکی کرد..

"بچکۆلەکەم ئێرەی بەدڵە؟"گووتی کاتێک لە دەرگای دواوەی ئۆتۆمبێلەکەی جانتاکەی داگرت

تای کە ئەم بەزمەی ڕێکخستبوو زۆرینەی شتەکان ئەو هێنابووی بۆیە بەردەوام بوو لە شت داگرتن..

ئانی سەیری کرد و بە زەردەخەنە گەورەکەی سەری بە بەڵێ جوڵاند

"دوور مەکەوە شیرینەکەم.."

جیمین و تای دەنگە دەنگ و بۆڵەیان بوو..

"ئێ دە ئەمە لابە تا نەمکێشاوە بە دەمتا"جیمین گووتی کاتێک مێز و کوورسیە سەفەریەکانی لە باخە بچووکەکەی بەردەم خانووە بچووکەکە دادەنا..گیایەکی تەنک و سەوز..

جۆنگکووک لەملاوە پێیان پێدەکەنی..

"دەباشە تۆش ویش.."
تای گووتی، دەیزانی کەتنی کردووە و شتەکانی بە جوان و ڕێک و پێکی نەهێناوە و زۆر شتیشی لەبیر کردوە بۆیە مافی قسە و بۆڵەی بەخۆی نەدەدا

جیمین خۆی تەکاند و لە دورەوە زەردەخەنەی کرد بۆ ئانی

"لەبەر ئەو لام باشبوو، زۆر حەزی بە نێو سرووشتە ماوەیەکی زۆرە دەڵێت حەزم بە سەیرانە لەگەڵ تۆ"جیمین گووتی

جۆنگکووک سەری لەقاند و پێکەنی..
"ئم بەقوربانی بم"

"ئەها ئێستا دەکەوێ"گووتی و ڕایکرد بەرەو لای..

-
"دەرمانی دەردە هەبوونیت"

Instagram&TikTok:ja.frv7

Continue Reading

You'll Also Like

875K 36K 30
"ကျွန်တော် တစ်ခါ နမ်းရင် ငါးသိန်း ထက်မနည်းရတယ်..သဘောပေါက်လား?"(18+) ကြၽန္ေတာ္ တစ္ခါ နမ္းရင္ ငါးသိန္း ထက္မနည္းရတယ္..သေဘာေပါက္လား?"(18+)
99K 6.4K 31
"ဘယ်က ဇယားလေးလဲ? Kim" "အကြွေးနဲ့ သိမ်းလာတာလေ မွေးစားဖို့" "ဘယ္က ဇယားေလးလဲ? Kim" "အေႂကြးနဲ႕ သိမ္းလာတာေလ ေမြးစားဖို႔"
8.3K 1.2K 10
تەنها دڵێکی نەرمی ئەویست لە دڵە بێ هەستەکەی تێبگات ئەو کوڕێکی خانەدانە تەنانەت نازانێ چۆن هەڵسوکەوت لەگەڵ ئافرەتدا بکات start at/ fourth of December...
115K 17.8K 30
ئەفسانەیەک ھەیە ئەڵێت... مانگ و خۆر ئاشقی یەک بوون وە نەیانتوانی پێکەوە بن چونکە کاتەکەیان جیاواز بوو بەڵام خودا مانگ گیرانی کرد بۆ ئەوەی دڵنی...