لە ئارەزووی وردەکاریەکانت||J...

By ja_frv7

127K 13.1K 7.5K

-من هەڵەم نەکرد بچکۆلەکەم، من تەنیا خۆشم ویستی... -تاک و تەنیا ئاواتی من داهاتووێک بوو لەگەڵ تۆ~ -عەشقی من بۆ... More

٠پــەڕەیـ یــەکــەم٠
٠پــەڕەیـ دووەم٠
٠پــەڕەیـ ســێـیـەم٠
٠پــەڕەیـ چــوارەم٠
٠پــەڕەیـ پـــێـنجـەم٠
٠پـــەڕەیـ شــەشـەم٠
٠پــەڕەیـ حــەوتـەم٠
٠پـــەڕەیـ هــەشـتـەم٠
٠پـــەڕەیـ نــۆیـەم٠
٠پـــەڕەیـ دەیـەم٠
٠پـــەڕەیـ یــانزەیـەم٠
٠پـــەڕەیـ دوانـزەیـەم٠
٠پـــەڕەیـ ســیانـزەیـەم٠
٠پـــەڕەیـ چــواردەیـەم٠
٠پـــەڕەیـ پــازدەیـەم٠
٠پـــەڕەیـ شــازدەیـەم٠
٠پـــەڕەیـ حــەڤدەیـەم٠
٠پـــەڕەیـ هــەژدەیـەم٠
پـــەڕەیـ نــۆزدەیـەم٠
٠پـــەڕەیـ بــیستـەم٠
٠پـــەڕەیـ بـیسـت و یـەکـەم٠
٠پـــەڕەیـ بــیسـت و دووەم٠
٠پـــەڕەیـ بـیسـت و سـێـیـەم٠
٠پـــەڕەیـ بـیـسـت و چـوارەم٠
٠پـــەڕەیـ بـیـسـت و پـێـنـجـەم٠
٠پـــەڕەیـ بـیـسـت و شـەشـەم٠
٠پـــەڕەیـ بـیـسـت و حـەوتـەم٠
٠پـــەڕەیـ بـیـسـت و هـەشـتـەم٠
٠پـــەڕەیـ بـیـسـت و نـۆیـەم٠
٠پـــەڕەیـ ســیـیـەم٠
٠پـــەڕەیـ سـی و یـەک٠
٠پـــەڕەیـ سـی و دوو٠
٠پـــەڕەیـ سـی و سـێ٠
٠پـــەڕەیـ سـی و چـوار٠
٠پـــەڕەیـ سـی و پـێنج٠
٠پـــەڕەیـ سـی و شـەش٠
٠پـــەڕەیـ سـی و حـەوت٠
٠پـــەڕەیـ سـی و هـەشـت٠
٠پـــەڕەیـ چـــل٠
٠پـــەڕەیـ چـل و یـەک٠
٠پـــەڕەیـ چـل و دوو٠
٠پـــەڕەیـ چـل و سـێ٠
٠پـــەڕەیـ چـل و چـوار٠
٠پـــەڕەیـ چـل و پـێـنـج٠
٠پـــەڕەیـ چـل و شـەش٠
٠پـــەڕەیـ چـل و حـەوت٠
٠پـــەڕەیـ چـل و هـەشـت٠
٠پـــەڕەیـ چـل و نــۆ٠
٠کــــۆتـــایـــــی٠

٠پـــەڕەیـ سـی و نـۆ٠

2.5K 265 65
By ja_frv7


«سبەی»
-
"شش، هێواش گیانەکەم"وتی کاتێک چاوەکانی تووند گووشی لەگەڵ ئازارەکەی..برینی نەشتەرگەرییەکەی پێویستی بە پاککردنەوە بوو ئانی'ش خۆی فێر کردبوو تا بۆی بکات بەڵام وادیارە کەمێک توندە..

"دەزانم ئازاری هەیە، بەڵام کەمێک بەرگە بگرە"ئانی وتی کاتێک بەهێواشی برینەکانی بۆ پاک دەکردەوە باشترین هەوڵی خۆی دەدا کە ئازاری پێنەگەیەنێت..

"تۆ چەندە توندیت، پێویستبوو کە جیمین بانگ بکەم"وتی کاتێک لەبەر ئازار خۆی گرژ کردبوو

"بێدەنگبە! بەدەستی من زووتر چاک ئەبییەوە!"ئانی توڕەبوو لەوەی تەداویکردنەکەی ئەوی بەدڵ نییە

"ئای ئای، باشە بەسە بچکۆلەکەم"

ئانی بۆی بەست لە کۆتاییەکەی و ماچێکی بچووکی لەو شوێنە جێهێشت

جۆنگکووک دانیشتبوو لەسەر قەنەفەی هۆڵەکە و ئانی'ش لەبەردەمی وەستابوو بەپێوە..
باوەشی لە کەمەری دا

ئانی سەری خوار کردەوە بۆی"بمبوورە کە توند بووم بەڵام تەنها ویستم تۆڵەی کاتی تر بکەمەوە کەمێک"بە زۆرزانی وتی..تەنها گاڵتەیەک بوو ئەگینا هیچ مەبەستی ئازاردانی نەبوو

چاوەکانی بچوک کردەوە"بەڵێ، بەڵێ، هەرخۆی زانیم"

ئانی پێکەنی

جۆنگکووک تیشێرتە تەنکەکەی ئانی بەرز کردەوە و سەری خستە ناوی..ئەمەش وایکرد ئانی ڕوخساری بەتەواوی سوور ببێتەوە

"ئـ.ئەوە چی ئەکەیت شێتە!"بە سەرسامی وتی

دەستیشی لە دواوە بردە ژێر شۆرتەکەی"بیرت ئەکەم شێتە"بزەیەکی لار لەسەر لێوی بوو

جا وەرە باوەڕ بەخۆت بێنە ئەمە دوێنێ هەستاوەتەوە لە کۆما و نەشتەرگەرییەکی گەورەی بۆ کراوە..
بەڵام بۆ دەتوانێت لەبەرامبەر ئانی خۆی بگرێت؟

دەستی بەهێواشی دەجوڵاند"ئانی"وتی کاتێک لەهەمان شوێن بوو

لەکاتێکدا ئانی هەم حەزی بە جەوەکە بوو هەمیش شەرمی ئەکرد..
"هم؟"پێکەنی"ختووکەم دێت جۆنی"

"هەست دەکەم سنگت گەورە بووە، نا؟"زیاتر دەستی بردە ژێر جلەکەیەوە

ئانی زەردەخەنەی نەما برۆکانی گرژ کرد"گەمژە! لاچۆ لەوێ دەی"ویستی سەری لاببات، تەنها لەبەر شەرمە زۆرەکەی بوو..

دەستی لەسەر سمتی گووشی"سزات دەوێت؟ هێز و تاقەیەکی زۆر باشم هەیە"وتی و ماچێکی سەر سکی کرد
ئیتر کوا جۆنگکووک لەم کاتانە جۆنگکووکە؟

"نیتە، کەس بە نەخۆشی تاقەتی ئەم شتانەی نییە"

"نەتوت نەخۆش نیم چیتر؟"

"نەخۆشیت"لەدڵیدا خۆی بەقوربانی نەخۆشییەکەی دەکرد..هەرچەند چاک بۆتەوە بەڵام هێشتا پێویستە ئاگاداری خۆی بێت..
تەنها وای وت تا بیباتەوە لە موناقەشەکە

"با گەرماو بکەین پێکەوە"وەک شێت بۆنی دەکرد..وەک ئەوەی کەوتبێتە کاریگەری دەرمانەوە..

"چی؟ من دوێنێ شەو خۆم شتووە" وتی و تەواوی کاتەکە ڕوومەتەکانی ڕەنگی پەمەیی گرتبوو

"حەزم لەناو بانیۆیە لەگەڵ تۆ، دەی"

"جۆنگکووک بەو بەیانییە چیتە.."

"چیمە خەریکە شێتەبم بۆت"وای وت و سەری دەرهێنا و بەرزی کردەوە و سەیری کرد بە چاوە خڕە ڕەشەکانی..
ئەمجارە بەتەواوی کیوت بوو جیاواز لە جارەکانی تر

ئانی سەری خوار کردەوە و سەیری جۆنگکووکی کرد کە بەچاوەکانییەوە وەک پشیلەکەی شرێک سەیر ئەکات..
پێکەنی و لێوی گەست"ئەوەت ئەوێ؟"سەری لار کردەوە

سەری بە بەڵێ جوڵاند

"باشە کەواتە"
شەرمەکەی بۆ کوێ چوو؟

جۆنگکووک ویستی پێکەنینە سەرکەوتوانەکەی بشارێتەوە هەستایەوە و کەمەری ئانی گرت و هەڵیگرت

"جۆنگکووک، نامەوێت ئازارت هەبێت دامگرە!"

"ئازاری چی چاکدەبم"

چوونە گەرماوەکە و لەسەر مێز توالێتەکە داینا
تیشرتەکەی خۆیی داکەند و بە بزە لارەکەی سەر لێوی نزیک بۆوە

ئانی چاوەکانی فراوان بوو دەیویست پێکەنینەکەی بشارێتەوە"تۆ زۆر پەلەتە ئێمە تەنها خۆمان دەشۆین"

"لەنێو بانیۆکەدا دەتوانم زۆر شت ئەنجام بدەم ئازیزەکەم"

"لەنێو ئاو؟"برۆیەکی بەرز کرد بە تێنەگەشتنەوە

دەستی لەو لاو لەولای دانابوو"تۆ لە ڕۆمانسییەت نازانی گیانەکەم، بگرە لەنێو کەف"

ئانی برۆکانی بەرز کرد..باوەڕی نەدەکرد چۆن شتی وادەبێت تەنها گاڵتە دەکات..

"تەواوبووی لە لێکدانەوە؟"

"ئم"

تیشێرتەکەی ئانی'شی لابرد..

نزیک بۆوە لە ملی ئانی و سەری نوقم کرد و باوەشی لە پشتی دا

ئانی^

باوەشم لە پشتە ڕووتەکەی دا و بۆنم دەکرد..

خودایە چەندە دەترسام چیتر ئەم هەستانە ئەزموون نەکەمەوە و بە باوەشی شاد نەبمەوە
وەک مرۆڤێکی تینوو حەسرەتی باوەشی و بۆنی بووم..
کاتێک بەو شێوە لەسەر سیسەمی نەخۆشخانەکە دەمبینی بە هەموو ئەو ئامێرانەی لەسەری بوو دڵم وەک بڵێی بگوشرێت..وەک بڵێی بیانەوێ ڕوحم لە جەستەم جیا بکەنەوە..
هەندێک جار بیر دەکەمەوە لەچییەوە هاتم بۆ چی..
چەندە ڕقم لێی بوو تەنانەت نەمدەویست ئەسڵەن بشیبینم لەگەڵ ئەو هەموو گرنگییەی پێی دەدام..
هەندێکجار ڕقم لە خۆم دەبێتەوە کە بەو شێوەیە بووم بەڵام بیریش دەکەمەوە گەر بتەوێت دڵخۆشی بەدەست بهێنیت دەبێت سەختی زۆر بچێژی..
جۆنگکووک هەوڵی بۆ من دا و سەختی زۆری چەشت..وە ئەوەتا منی بەدەستهێنا
من دەزانم کە گرنگم بۆ جۆنگکووک..بۆیە هەوڵدەدەم هەموو ئەو ناخۆشییانەی پێم داوە قەرەبووی بکەمەوە..
دەمەوێت لەسەر یەک بالیف پیر ببین..

دەشمەوێت منداڵمان هەبێت...
بەڵام ئەوەیان مەحاڵە.

باوەشی لە تەواوی جەستەم دابوو، سەری نوقمی ملم کردبوو وە هەناسە گەرمەکانی لەسەر ملم تەزووی بە هەموو گیانم دەهێنا..

"بڕۆین؟"وتی و چوو ئاوەکەی کردەوە تا بانییۆکە پڕ ببێت..

گەڕایەوە بۆلام..

کەمێک هەستم بە شەرم دەکرد بەم شێوەیە تەنها بێجامەیەک و جلی ژێرەوەی سەرەوەم لەبەر بوو بەڵام نابێت ڕابێم؟

سەیرم دەکرد..
نەفرەت ئەو شێوەی کە ماسولکەکانی بەتەواوی دەرکەوتوون زۆر سەرنجڕاکێشە!

برۆکانم بەرز کرد و کەمێک پێکەنیم"هەر بەڕاستی ئەتەوێت خۆمان بشۆین لە هەمان بانیۆ؟"

دەستی لەم لاو لەولام دانا و سەیری دەکردم وەک ئەوەی هیچ بەشێکم نەپەڕێنێت..
سەری بەهێمنی لەقاند

دەستی ڕاستم لەسەر سنگم دانا..هەستم بە گەرماییەی سووتێنەر دەکرد لەسەر ڕووخسارم

"گەر نائاسوودەی بەوە، کێشە نییە گیانەکەم تۆ دەتوانی بڕۆیت"
بە میهرەوە قسەی دەکرد

"نـا، نا کێشەم نییە"
"جۆنگکووک"زیادم کرد

سەری کەمێک جوڵاند بە واتای پرسیار
کاتێک وەستابوو بانیۆکە پڕبێت

"بیرت دێت کاتێک کە ماوەیەکی کەم بوو هاتبوومە لات، داوای شتێکت لێم کرد کاتێک خۆت دەشووشت، بەڵام کاتێک دام بەدەستەوە منت ڕاکێشایە نێو گەرماوەکە"

پێکەنی و سەیری خوارەوەی کرد لەگەڵ پێکەنینەکەی..دواتر سەیری کردمەوە

بیرم هاتەوە چونکە ئێستا پێکەوەین لە یەک گەرماو وەک ئەو کاتە
دەستم بە ڕووخسارم گرت و پێکەنیم"من ئەوکات زۆر ترسام و ڕقم لێت دەبۆوە"

"یەکەم هێرشم بوو بۆت، وە دەمتوانی ببینم کە چەند ترساو و نائاسوودە بوویت"
"ڕقم لە خۆم دەبوویەوە کە تۆم دەخستە ئەو حاڵەتانە بەڵام بەڕاستی هەندێک کات نەمدەتوانی بەرامبەر بە تۆ زاڵبم بەسەر خۆمدا"
وتی کاتێک بە چاوەکانی لەچاوەکانی منی دەڕوانی
-
"هیچ بەزەییم پێم نەهاتەوە؟"چاوەکانی بچووک کردەوە

"بەجدیتە خەریکبوو ناخم ئاگر بگرێت بۆت.."
بەڕاستی بوو..هەموو کات ئازاری دەچەشت کە دەیبینی بەهۆی ئەوەوە ئانی چەند لە ئازاردایە..

"هم، ئەی بۆ واتەکرد"ئانی وتی و سەری لار کردەوە

"گەر کات بگەڕێتەوە گرەنتی خۆم نادەم دووبارە وادەکەمەوە، دەزانی بۆ؟"

"بۆچی؟"

"چونکە من وەک شێت فزوڵی زانینی وردەکارییەکانی تۆ بووم، من تۆم تەنها بە وێنە دەبینی تاوەکوو گەورە بوویت..ئیتر کاتێک لە نزیکتەوە بووم نەمدەتوانی کۆنترۆڵی هەستەکانم بکەم بەرامبەر بە خۆشەویستی ژیانم.."
بە هەست و سۆزەوە وشەکانی دەردەبڕی کاتێک دووبارە قوڵ ببۆوە لە چاوە ئەڵماسییەکانی ئانی..

ئانی بزەیەکی شەرمنانەی کرد..هەستی بە فڕینی پەپولەکانی دەکرد وەک شێت حەزی بەم قسانە بوو...

"خۆشم نائاسوودە بووم، بەڵام دەمویست پەلە بکەم و بەزووی وا لە تۆ بکەم کە بە من بێزارنەبیت"
"تۆ تەنانەت ڕقت لە خواردنەکانیشم بوو"سەر بەملاو لادا بادا و پێکەنی

ئانی پێکەنی و ئەمەی پرسی
"کاتێک بۆ دووەم جار منت بینییەوە لە ڕۆژە باراناوییەکە هەستت چۆن بوو؟"
ئانی وەڵامی قسەکانی نەدەدایەوە و پرسیاری زیاتری دەکرد چونکە خولیای زیاتر زانینی هەستە پڕ لە جوانییەکانی جۆنگکووک بوو بۆ ئەو

کاتێک دوو ئاشق پێکەوە دەکەونە نێو گفتوگۆ ئەوەی گرنگ نەبێت شوێن و جێگە و ڕێیە، وەک ئەوەی لەم ماڵەدا شوێنی ئاسوودەتر نەبێت بۆ قسەکردن

سەری کەمێک بردە دواوە و چاوەکانی لەسەر سوچێکی سەقفەکە نیشتەوە
"هەورە برووسکەیەکی بەتین لە خاکی دڵمی دا"

"تۆ دەتوانی لەوە تێبگەیت؟"سەیری ئانی کرد"هەستەکانم تێکەڵ بوون"
"وەک ئەوەبوو خەون ببینم"
"هێندە لەناکاو بوو، ئاخر زۆر سەیر نییە ئەوەی ئەوەی هەموو کات ئاشقی بوویت لە دووریت بێت و بەبێ ئەوەی بۆنی بکەیت و دەستی لێبدەیت لەناکاو بێتە بەرامبەرت و خۆی بکێشێ پێتدا"
"تۆ خۆت هاتییە نێو ناوەشم بچکۆلەکەم، من نیازی ئەوەم نەبوو بەر لە هەژدە ساڵیت تۆ بهێنمە لای خۆم.."بزەیەکی کەمی کرد و هەستی بە پڕبوونی چاوەکانی دەکرد لە دڵخۆشیدا..
ئاخر ئەو بەختەوەرە..لەوانەیە وشەی بەختەوەر شتێکی زۆر کەمیش بێت بەرامبەر حاڵی ئێستای..
ئەو هیوای ژیانی لەدەستدابوو..هیوای لەدەستدابوو تەمەنێکی دوور و درێژ لەگەڵ ئانی بباتە سەر لەدوای ئەوەی زانی نەخۆشییەکەی بەو شێوەیە پەرەی سەندووە بەڵام ببینە خودای گەورە ژیانی پێبەخشییەوە و هەلی ئەوەی پێبەخشی کە لەگەڵ ئانی'دا بژی دووبارە..
هەلی ئەوەی دووبارە هەست و سۆز ببەخشێتە ئانی..هەلی ئەوەی بەردەوام بێت لە گەورەکردنی ئانی بە نازپێدانەکانی..
بیرۆکەی ئەوەی کە ئانی هێشتا تەمەنی کەمە و لەلای ئەو تەمەنی هەڵدەکشێت دڵخۆشی دەکات..

ئانی زەردەخەنەی کرد کە هەمیشە خولیای گوێگرتنی باسی هەست و نەستە پاکەکانی جۆنگکووک بوو بۆی..

"من بەتەما بووم لە هەژدە ساڵی لە خێزانەکەم جیا بمەوە"ئانی وتی

"چارەنووس شتێکی زۆر جوانە، ڕاستە زۆرجار بەدڵی ئێمە نییە، بەڵام جوانترین ساتەکانی بە من بەخشی، من چەندان ساڵ پلانی ئەوەم هەبوو کە نۆ ساڵەکە تەواو ببێت ئینجا لووتم پڕ بکەم بە بۆنی تۆ بەڵام
تۆ هاتییە نێو باوەشم و هەموو شتێکم لەیاد کرد..هەموو پلانەکانم شکستییان هێنا و لەو ساتەدا تەنها شتێک ویستبام ئەوەبوو دووبارە تۆ ببینمەوە"
"گەر ئەو ڕۆژە باراناوییە نەبا ئێستە لەنێو خەم و خەفەت ڕزیبووم"
"منت گەشاندەوە وەک ئەو گوڵە پەڕ پەمەییانەی لەگەڵ یەکەم تیشکی خۆری وەرزی بەهار دەگەشێنەوە"
"منت زیندوو کردەوە"
قسەکانی بەسەر یەکەوە دەکرد..لوتی لەسەر ملی دانا و ماچی بچووکی لەسەر دەکرد،
دووبارە سەیری کردەوە

ئانی پشتە ملی خوراند و سەیری شوێنێکی تری کرد..شەرمی دەکرد بەڵام مەگەر بەس خودا بزانێت چەند دڵخۆشبوو بە قسەکانی..

هەستی بە خۆشییەکی ئێجگار زۆر دەکرد کاتێک بیری دەکردەوە هەروەک چۆن جۆنگکووک ئەوی هێنا دەرەوە لە جیهانە تاریکەکەی ئەویش هەمان شتی کردووە بۆ جۆنگکووک..

جۆنگکووک سەیری کرد و قژی خستە پشتگوێی"تەنانەت من خەمۆکییەکەشم نەماوە ئەوە دەزانی؟ پێش نەشتەرگیەرییەکەم جارێک سەردانی دکتۆرەکەمم کرد..پێمی وت کە ئەمە موعجیزەیە و چیتر پێویست ناکات دەرمانەکانم بەکاربهێنم و بەتەواوی چاکبوومەتەوە.."بە بزەوە قسەکانی دەکرد
"تۆ موعجیزە بووی بۆ من، دەرمانی دەردەکانمی سوێند دەخۆم"

ئانی دەستی خستە سەر ڕوومەتی جۆنگکووک"چیتر هەرگیز بێ یەک نابین، من بەردەوام دەبم لەوەی تۆ دڵخۆش بکەم، تۆش بەردەوامبە لەوەی ئەوە بۆ من بکەیت هم؟"

"بێگومان"پێکەنی و ماچێکی کورتی لەسەر لێوەکانی ئانی نیشاندەوە

دەستی خستە ژێر ڕانەکانی و هەڵیگرت
"گفتوگۆکانمان لەنێو ئاو تەواو دەکەی، وەک ئەوەی لە دەریا بین"

ئانی پێکەنی و هیچی نەوت.

——

جۆنگکووک چووە نێو بانیۆکە و ئانی لەسەر جەستەی دانا لەنێو باوەشی و بەشێوەیەک پشتی ئانی بە سکی و سنگی جۆنگکووکەوە نوسابوو..
"خاوبوومەوە، ئەم هەستەم دەویست خەریکبوو دەمردم بۆ گەرماوکردن"
جۆنگکووک وتی..هێشتا سەری پێچرابوو بۆیە نەدەبووا تەڕی بکات
دەستی و پەنجەکانی بەسەر سکی ئانی'دا دەهێنا

"یاا، تۆ دڵنیای بۆ گەرماو کردن هاتوویت؟"ئانی وتی بە لاچاوێک سەیری کرد

"چی لە مێشکت دەگووزەرێ هم؟"چاوەکانی بچووک کردەوە

ئانی بەپەلە خۆی سوڕاند و ئێستا دەتوانن لە ڕوخساری یەکتری بڕوانن..

"بەجدی وەرت گرت، مادام منیش بەجدی ئەیکەم هەرخۆی بیرت ئەکەم وەک شێت"

ئانی پێکەنی"جۆنگکووک ئەوە زۆر کۆمیدییە شتی واناکرێ لێرە"

"بۆ ناکرێت؟ گەمژانەیە و ئیشی خوێڕییەکانە لە من ناوەشێتەوە وایە؟"

ئانی سەری بە بەڵێ جوڵاند و چاوی داخست و کردییەوە

"هاهـ، نەدەبووا هێندە کەسایەتیم بەرز بێت"

"ئەوەندەش بەرز نییە لەلای من"ئانی وتی

جۆنگکووک پێکەنی"غروری من لەگەڵ تۆ پێڵاوەکانمە ئازیزم"
وتی کاتێک بۆنی قژی دەکرد

"تا ئێستە ئەمەت کردووە؟"ئانی وتی کاتێک ئەمەی بە مێشک هات و برۆکانی گرژ کرد

"تێنەگەیشتم، چی؟"

"لە چی تيێناگەی؟"بەپێچەوانەی کەمێک پێش ئێستە قسەی دەکرد و ئێستە زیاتر جدی و بێزار دیاربوو..
لەوانەیە ئانی زۆر لە جۆنگکووک دڵپیستر بێت تەنها خۆی زۆر دەرنەخستبێت تا ئێستا.

"مەبەستت لەگەڵ کەسانی دی خەوتبم؟"

"بەڵێ"

"ئانی پرسیارێک"

"هم؟"

"ئەم قسانەی ئەو شەوەت هیچ گوێ لێنەبوو؟ کاتێک بۆ یەکەمجار لەگەڵت خەوتم؟ من بەر لەکارەکەم هەندێک قسەم کرد بۆت بەڵام وادیارە گوێت لێنەبووە"

"گوێم لێبوو، بەڵام ئەوکات وابیرم دەکردەوە بۆ ئەوەی هەڵمبخڵەتێنی وا دەڵێیت"ئانی وتی

"بەڵام من پێم وتی کە بە هەموو ژیانم چاوەڕێی ئەم ساتە بووم لە شەوێکی تاریک و لەژێر ڕووناکی مانگ جەستەم تێکەڵی هیتۆ بکەم، وە وتیشم هەرگیز دەستم لە کەسێکی تر نەداوە و هەمیشە خۆمم پاراستووە بۆ تۆ"
"نەمکردووە، ئەوە شتێک نییە سوێندی لەسەر بخۆم گەر کردبام هەڵبەتە دەمووت"

"بەڵام جۆنگکووک بببورە من باوەڕت پێناکەم.."

"بۆچی نایکەیت ئازیزم هم؟"

"چۆن دەبێت، تۆ ئێستا سی ساڵی..قۆزی و دەوڵەمەندی و جۆری هەموو کچێکی و ئەوە سەیرە دوای ئەو هەموو ماوەیە تۆ هیچ شتێکت نەکردبێت"
هەرچەند لە ناخەوە بێگوومان باوەڕی دەکرد ئەو دەزانێت کە جۆنگکووک ڕاستگۆیە..بەڵام سەیریشی لێدەهات چۆن دەکرێت پیاوێکی لەم شێوەیە هێندە بەوەفا بێت بەرامبەر ئەو کەسەی خۆشیدەوێت کە تەنانەت هێشتا خۆشەویستیشی نییە..
بەڵام بیریشی ناچێت کە ئەوە جۆنگکووکـ'ی ئەوە، نموونەی جوانی و پاکی و خۆشەویستییە

جۆنگکووک کەمێک پێکەنی بە گاڵتەجاری"من گەر سەد ساڵی تریش باسی ئەو ئەشقە حیزەی خۆمت بۆ بکەم تۆ هەر تێناگەیت"
جنێو لە دەمی جۆنگکووکەوە..تەنها لە بێزارییان وای وت
"ئەڵێم کە من ئارەزووم نەچوەتە سەر هیچ کەسێک، گەر ئافرەتێک لە نزیکم بووبا جیاوازیم نەدەکرد لەگەڵ بەردێک.."

"بەڵام گەر ڕۆژێک هات و تەنانەت بە هەڵەش چاوت بکەوێتە سەر ئافرەتێکی تر ئەوە بێ دوودڵی کوژراویت! من زۆر دڵم لێت پیسە ئەزانی کاتێک دەچییە سەر کار هەموو بیری من لەسەر ئەوەیە چی گەر کچێک بێتە پێشەوە لێت یان سەرخۆشت بکەن و لێت نزیک بنەوە نازانم هەزار زەهرە ماری تر!"

"هم"جۆنگکووک وتی کاتێک چاوەکانی داخستبوو بزەی دەکرد..
زۆری بەدڵبوو جا لەوە خۆشتر غیرەی لێبکرێت؟
سوێندەخوات دڵ پیسیەکەشی خۆشە
"قوربانی دڵە پیسەکەت بم"پێکەنی کاتێک هێشتا چاوی داخستبوو
بێگومان ئەم دڵپیسییە بەچێژ نەدەبوو بۆی گەر ئەو کەسێکی پاک نەبووایە..ئەو زۆر دڵنیایە لەوەی کە خۆی تەنها و تەنها بۆ ئانی تەرخان کردووە.

ئانی ویستی زەردەخەنە بکات بەڵام ئەمەی بەبیر هات
"ئەی یەکەم ماچ؟"

"کە یەکەمجار تۆم بینی تەمەنم بیست و یەک ساڵان بوو، من لە چواردە ساڵی یەکەم ماچی پێنج چرکەیم لەگەڵ کچێک کرد..وە من نەمکرد و ئەو کردی"
کەمێک بەبێزارییەوە وتی.. لەدوای ئانی هەمیشە خۆی هەڵخڵەتاندووە بەوەی ئەوە یەکەم ماچی ئەو نەبوو چونکە ئەو نەیکردبوو..
بۆیە بێزاردەبوو بەو ڕاستییەی کە یەکەم ماچی ئانی نەیبردووە..

ئانی چاوی سوڕاند..زۆر بێزار و توڕە بوو"ئەم کچە قەحبەیە کێ بووە؟"

"ئانی، جنێو مەیە!"جۆنگکووک وتی و چاوەکانی کردەوە و سەیری کرد لەلایەکەوە..پێدەکەنی

"ئەیدەم! ئەی بۆ ماچی کردی؟ تەنانەت بیریشت دێت کە چەند چرکە بووە!"

"سەیرکە کچەکەی من ئەبێت ئاقڵ و ژیر بێت و تێگەیشتوو بێت و جنێو و شت نەدات ئەمە لە ڕوخسارە ناسک و جوانەکەت ناوەشێتەوە، جگە لەوەش ئەوە لە پێش ناسینی تۆ و بینینی چاوە جوانەکانت بوو"

وەڵامی ئامۆژگارییەکانی نەدایەوە بەڵام هەوڵیدا بەگوێی بکات
"من لە چواردە ساڵی وامدەزانی باوکم لەنێو سکی دایکم هاتۆتە دەرەوە تۆش ماچی خەڵکت کردووە؟"وا قسەی دەکرد وەک ئەوەی ئێستە زۆر گەورە بێت..

"دیسان دەیڵێمەوە من نەمکرد و ئەو کردی"

"باشە بە من چی"وەک شێت وابوو..بەڵام زۆر پێی ناخۆش نەبوو کە ئەو یەکەم ماچی جۆنگکووک نەبووە

"ئادەی سەیرمکە"

ئانی گوێی پێنەدا و سەیری نەدەکرد

"ئانی، تۆ زۆر لاسار بوویت!"جۆنگکووک وتی و پێکەنی..

"چی؟"

"نازانم هەست دەکەم زمانت درێژ بووە.."
"هەر خۆی وابووی بەڵام من بەرگەتم گرتووە.."
تەنها قسەی دەکرد تاوەکوو بێزاری بکات و توڕە بوونە جوانەکەی ببینێت..

"ئەبێت بیگری"
سەیری کرد بەتوڕەیی"من فریشتە بووم تۆ وات لێکردم!"

"هم وایە وایە"وتی و پێکەنی
هەرخۆی ئێستاش فریشتەیە.

"چاوت لامەدە و سەیرم بکە! چاوت لەسەرم بهێڵەوە!"کەمێک بەتوندی وتی چونکە بەرگەی ئەوەی نەدەگرت ئانی سەیری نەکات.

"بۆ؟"بێ ئەوەی سەیری بکات

"ئەزانیت زۆر ئاسانیت بۆ هەر کارێک کە بمەوێت بیکەم؟ دەی لاسار مەبە و سەیرم بکە"لە خوارەوە دەستی خستە سەر سمتی ئانی تا بیترسێنێت

چاوی سوڕاند و سەیری کرد لەکۆتاییدا..
دەستی بردە خوارەوە و دەستی جۆنگکووکی لابرد"تۆ نابێت دەست لە شوێنی تایبەتی من بدەیت!"

"وە تۆ هیمنی و خۆشمدەوێی"بە دەستە تەڕەکانی ڕوخساری ئانی گرت
"وە شوێنی تایبەتیت نییە هەمووی هی منە و هەمووشیم دیوە"

"نەخێر من خاوەنی خۆمم کەس خاوەنی من نییە"لە ڕقدا وای وت هێشتا مەسەلەی ماچەکە لە مێشکیدا مابوو

"نەخێر من خاوەنی خۆمم کەس خاوەنی من نییە"دەنگی ناسک کرد و بەبێزاری لاسایی ئانی کردەوە

ئانی پێکەنی بە لاساکردنەوەکەی..ئەو لەوە زۆر باشە
"بەس تۆ هیمنی"

جۆنگکووک^

تەواوی کاتەکە کە قسەی دەکرد بە دڵخۆشییەکی زۆرەوە لێم دەڕوانی..ئەو شێوەی کە دڵی پیسە و غیرە دەکات جوانترینە بەلامەوە..جا چیترم بوێت گەر ئانییە بچوکەکەم وای لێهاتبێت غیرەم لێبکات..
چەندە دڵخۆشم..چەندە خۆشمدەوێت..
تەنانەت ئەو کاتانەشی لەلامە هەست دەکەم کە بیری دەکەم..

چیتر کاتم بەفیڕۆ نەدا و دەستی ڕاستم خستە پشتی سەری و ئەوی ترم لەسەر ڕوومەتی دانا..لێوم نا بە لێوییەوە بەخێرایی..
لەمێژە خۆم گرتووە..تەواوی کاتەکە زوزو سەرنجم دەکەوتە سەر لێوە ئاڵەکانی..

-

ئانی لە کاتی ماچەکە کەمێک سەری بەرز کردەوە تا برینەکەی تەڕ نەبێت..خەمی بوو

بۆ ماوەی پێنج خولەک لێوەکانییان لەسەر لێوی یەکدی سەمای دەکرد بەهێمنی بەڵام چێژێکی تەواوییان وەردەگرت..
نەوچەوانییان لەسەر هی یەکتری دانا
"قوربانی هەناسەکانت بم.."جۆنگکووک وتی کاتێک هێندە نزیک بوون هەناسە تووندەکانییان تێکەڵ بە یەکتری دەبوو

"ئەزانی چی؟"

"ئمم؟؟"

"کاتێک تۆ بێهۆش بوویت.."
"شەوێکییان من ویستم جلەکانت لاببەم و بیکەم لەگەڵت..بەڵام منییان گرت و وتییان ئەم کچە هەرزەکارە ویستوویەتی دەستدرێژی بکاتە سەر ئەم پیاوە سی ساڵانە"
بێگوومان شتی واینەکردووە..تەنها حەزی بە گاڵتە و قسە درووستکردن بوو

جۆنگکووک بەبەرزی و قاقا پێکەنی کە لەنێو گەرماوەکە دەنگی دەدایەوە..
"بەڕاستی؟ ئای بۆ ڕێگەیان نەداوە نچ نچ"

"منیش پێیانم وت کە تۆش ئەوەت دەوێت و هۆشت دێتەوە پێی بەڵام گوێیان نەگرت"بەبێتاقەتییەکی درامایی وتی

"تۆ بەتەما بوویت من لە کوڕێتیم بخەیت لە ژووری نەخۆشخانە، لە ڕاستیدا ئاگاداری ئەم فەسادییەم کە گەنجی ئەم سەردەمە ناوییانەتەوە"لەکاتێکدا پێدەکەنی..
بێگومان دەیزانی کە ئانی تەنها گاڵتە دەکات..
ئەم گاڵتەچێتییەی ئانی وای لێدەکرد بۆ جاری ملیۆنەهەم ئاشقی ببێتەوە.

"ئەتوانی سەرنج ڕاکێش نەبیت"

"ئاخر، ڕاستەکەی"سەری بادا و بەداخەوە وتی

"تۆ تەنانەت لەکاتی نەشتەرگەریش قۆز بوویت، وە لە سەرەوەش جلت لەبەر نەبوو تەواوی کاتەکە ئەمەش باری منی خراپتر کردبوو"تەواوی کاتەکە خەریکی گاڵتە کردن بوو ئەگینا ئەوکات هەمووان شایەت بوون کە لە چ حاڵێکی خراپدا بوو بۆ جۆنگکووک..چەندە دەگریا و هیوای دەخواست نەشتەرگەرییەکەی سەرکەوتوو ببێت.

جۆنگکووک بە چاوی فراوانەوە سەیری کرد"ئانی تۆ بەتەواوی هەمووکاتێک ئارەزووت هەیە؟"
"گیانەکەم، بێتاوانەکەم چی بەسەر هاتووە هم؟"بە داماوی وتی

ئانی برۆکانی بەرز کرد..دەترسا هەر بەڕاست بەجدی قسەکانی وەرگرتبێت نەفرەت..
بیری دەکردەوە ئەی باشە بۆچی ئەم قسانەی کرد..شەرمەکەی بۆ کوێ چووە؟
"نا جۆنی قسەی بێمانا مەکە من تەنها گاڵتەم دەکرد!"وتی کاتێک ڕوومەتەکانی دووبارە پەمەیی ببون لەبەر شەرمە زۆرەکەی..

"نەخێر، نەخێر تازە ڕاستییەکانت وت"جۆنگکووک وتی و دەیویست وای لێبکات زیاتر شەرم بکات چونکە ڕوومەتە پەمەییەکانی بەدڵ بوو

"نا، جۆنگکووک تۆ زۆر خۆش باوەڕیت.."ئانی وتی کاتێک ڕوخسارە کەیفخۆشەکەی کەمێک لەمەوپێشی ون ببو بۆ ڕوخسارێکی پڕ لە شەرم..

جۆنگکووک سەری لەقاند..ئاخر گەمژەش دەزانێت ئەمە خەریکی درۆی سپییە..
"بچکۆلەکەم، خووساین با ئێستا خۆمان بشۆین هم؟"

ئانی'ش سەری لەقاند و لاچوو لەسەری و خۆی خستە نێو بانیۆکە.

——

زۆربڵێی ئەم دووانەش گەڕایەوە😭😂

کچینە داواکارییەکی بچووکم لێتان هەیە هەستەکەم گەر بیکەن زۆر خۆش بێت!😭

ئەتوانن مـیـم درووست بکەن لەسەر ئەم چیرۆکەمان؟ بۆ نموونە ڕیئاکشنی خۆتان کاتێک قسەیەکی نێو کارەکتەرەکانی چیرۆکەکە ئەخوێننەوە یان هەر شتێکی تر کە خۆتان حەزتان کرد خۆ ئەزانن میم چۆنە😭😂
و لە پەیجی ئینستگرامەکەی خۆم بۆم بنێرن یوزەر نەیمەکەی
ja.frv7
ئحم خۆشمەوێن.

———

"خۆشەویستیت ژیانەوە بوو بۆ من"

Instagram&TikTok:ja.frv7

Continue Reading

You'll Also Like

99.3K 10.2K 30
ڕابردوو ھەمـوو کات وەك پەڵەیەکە بەسـەر دڵـمەوە ئـەکرێ کـەسێك ئەو پـەڵەیـە بسڕێـتەوە؟ 𝙱𝚢:𝙺𝚒𝚖𝚑𝚎𝚕𝚕𝚢𝚢 𝟷𝟹/𝙹𝚊𝚗/𝟸𝟶𝟸𝟷 Top One #jhope🥇 To...
68.8K 5.3K 24
"تەنها یەک شەوم پێ بدە بۆ ئەوەی هەموو هەستاکانم هێمن ببنەوە!" "دوایی چیی؟__دەڕۆیت و جێمدەهێڵیت وەک هەموو جارێک؟" "ئەم هەستانەی من ڕاستی نین ، ئەوانە...
30.5K 5.9K 26
"تەنها خۆشەویستی بەم جۆرە ئازاری هەیە" " وشەی 'سارد' بەرامبەر جۆنگ هۆسۆک کەمە بۆ پێناسەکردنی هەستەکانی" درۆیـــــ یــــەکـــیــ نـــیـــســـانــ ↓ـ د...
178K 26.7K 21
"နွေအရောင်တွေဟာ ဝိုင်လိုပဲ..."