لە ئارەزووی وردەکاریەکانت||J...

By ja_frv7

127K 13.1K 7.5K

-من هەڵەم نەکرد بچکۆلەکەم، من تەنیا خۆشم ویستی... -تاک و تەنیا ئاواتی من داهاتووێک بوو لەگەڵ تۆ~ -عەشقی من بۆ... More

٠پــەڕەیـ یــەکــەم٠
٠پــەڕەیـ دووەم٠
٠پــەڕەیـ ســێـیـەم٠
٠پــەڕەیـ چــوارەم٠
٠پــەڕەیـ پـــێـنجـەم٠
٠پـــەڕەیـ شــەشـەم٠
٠پــەڕەیـ حــەوتـەم٠
٠پـــەڕەیـ هــەشـتـەم٠
٠پـــەڕەیـ دەیـەم٠
٠پـــەڕەیـ یــانزەیـەم٠
٠پـــەڕەیـ دوانـزەیـەم٠
٠پـــەڕەیـ ســیانـزەیـەم٠
٠پـــەڕەیـ چــواردەیـەم٠
٠پـــەڕەیـ پــازدەیـەم٠
٠پـــەڕەیـ شــازدەیـەم٠
٠پـــەڕەیـ حــەڤدەیـەم٠
٠پـــەڕەیـ هــەژدەیـەم٠
پـــەڕەیـ نــۆزدەیـەم٠
٠پـــەڕەیـ بــیستـەم٠
٠پـــەڕەیـ بـیسـت و یـەکـەم٠
٠پـــەڕەیـ بــیسـت و دووەم٠
٠پـــەڕەیـ بـیسـت و سـێـیـەم٠
٠پـــەڕەیـ بـیـسـت و چـوارەم٠
٠پـــەڕەیـ بـیـسـت و پـێـنـجـەم٠
٠پـــەڕەیـ بـیـسـت و شـەشـەم٠
٠پـــەڕەیـ بـیـسـت و حـەوتـەم٠
٠پـــەڕەیـ بـیـسـت و هـەشـتـەم٠
٠پـــەڕەیـ بـیـسـت و نـۆیـەم٠
٠پـــەڕەیـ ســیـیـەم٠
٠پـــەڕەیـ سـی و یـەک٠
٠پـــەڕەیـ سـی و دوو٠
٠پـــەڕەیـ سـی و سـێ٠
٠پـــەڕەیـ سـی و چـوار٠
٠پـــەڕەیـ سـی و پـێنج٠
٠پـــەڕەیـ سـی و شـەش٠
٠پـــەڕەیـ سـی و حـەوت٠
٠پـــەڕەیـ سـی و هـەشـت٠
٠پـــەڕەیـ سـی و نـۆ٠
٠پـــەڕەیـ چـــل٠
٠پـــەڕەیـ چـل و یـەک٠
٠پـــەڕەیـ چـل و دوو٠
٠پـــەڕەیـ چـل و سـێ٠
٠پـــەڕەیـ چـل و چـوار٠
٠پـــەڕەیـ چـل و پـێـنـج٠
٠پـــەڕەیـ چـل و شـەش٠
٠پـــەڕەیـ چـل و حـەوت٠
٠پـــەڕەیـ چـل و هـەشـت٠
٠پـــەڕەیـ چـل و نــۆ٠
٠کــــۆتـــایـــــی٠

٠پـــەڕەیـ نــۆیـەم٠

2K 237 54
By ja_frv7

مانگێک تێدەپەڕێت~

ئــانــی^

جۆنگکووک ڕۆیشتووە بۆسەرکار، لە سەرەتاکان وامدەزانی کە ئەو هیچ کارێکی نیە بەڵام نەخێر وانەبوو، ئەو کۆمپانیا بەڕێوەدەبات، تەنانەت لەوەتەی لێرەم چەندان جار ئەوم بینیوە لەسەر تیڤی، وە بۆم دەرکەوت کە ئەو کەسێکی زۆر لێهاتوو سەرکەوتووە لە کارەکانی..

لەو ڕۆژەوەی کە پێی وتم لە تەمەنی نۆ ساڵیەوە منی بینیوە بە خراپی دەمەوێ زۆر لەخۆم بکەم ئەوکاتەم بیربێتەوە هەرچەندە ئەوە لە سەخت سەختترە من ئەوکات زۆر منداڵ بووم، هەربۆیە ئەو ڕۆژەی کە خۆم پێیدا کێشا وا هەستم دەکرد کە جارێکی تر بینیومە؟نەخێر بەڵام ناتوانم بیرم بێتەوە..

ئەو منی بینیووە و عاشقم بووە کاتێک من تەنیا نۆ ساڵ بووم تەنیا!

ئاخر من خەتایەکم نیە هەرکەس بوایە لەجێی من بە هەمان جۆر بیری دەکردەوە کە ئەوە چەندێک نامۆیە..

من ڕقم لێیەتی زۆر، ئاخر گەر، گەر مناڵباز نەبێت..ئەوا چۆن ئاشقی منداڵێک دەبێت؟

نامەوێ چیتر لێرەبم، نامەوێ چیتر بیبینم خەریکە لێرە دەخنکێم، ڕاستە وەک گەوهەرێک مامەڵەم لەگەڵ دەکات بەڵام من نامەوێت..!

من ماڵەوەم دەوێت، من ژیانە خراپەکەی خۆمم دەوێت..

چوم بۆ باخچەکە تا هەوایەک هەڵمژم..لەسەر چیمەنەکە دانیشتم و باوەشم لە قاچەکانم دا سەیری دەوروبەرم کرد، هیچ پاسەوانێکی لێنەبوو..

سەیرە..

کەمێک شل بوومەوە و هەڵسامە سەرپێ بە هێواشی..بۆچی ئەو هەلە لەدەستبدەم؟ئاخر من ڕقم لێیە بێزارم لێرە و لەم ماڵە گەورەیە..بێزارم لەو کابرایە.

ڕاستە هەرگیز ناتوانم بچمەوە بۆلای دایک و باوکم، گەر بشم توانیایە نەدەڕۆیشتم..ئەوان، تەنیا نامەوێ باسیان بکەم بەڕادەی دۆزەخ دڵپڕم لێیان..

ڕقم لێیانە، ڕقم لە جۆنگکووکە..

بێ بیرکردنەوە لەوەی دواتر چی ڕودەدات، تەنیا بیرۆکەی هەڵهاتنم لە مێشک بوو..هەموو شتێکم فەرامۆشکرد و ڕووم کردە دەرگا سەرەکیەکە لێی ڕامابووم..

لەناکاو ڕامکرد بەرەو ئەوێ..

بەپەلە دەرگاکەم کردەوە هەرچەندە ئاسنەکەی پتەو بوو..سەرسام بووم بەوەی هیچ پاسەوانێکی لێنیە..

وە بەڵێ ڕامکرد..چەندان جار ئاوڕم دایەوە تاوەکوو بزانم کەس بەدوامەوەیە..

بۆ پێنجەم جار ئاوڕم دایەوە یەکێک لە پیاوە جل ڕەش و سپیەکانیم بینی کە تازە دەهات..ڕاکردنم خێراتر کرد..

هیوادارم هەرگیز نەیەمەوە.

__

خەریکی کارکردن بوو بە وردی لەسەر لاپتۆبەکەی..پەیوەندییەکی بۆهات

"گەورەم، پێویستە شتێکت پێ بڵێم"

"بەڵێ قسەبکە..؟"برۆکانی گرژ کرد

"خانم هەوڵیدا ڕابکات.."بە ترسەوە ئەمەی وت..

بە نەفرەت بێت..بۆچی

"بیبەنەوە ژورەوە وا دێمەوە"

لاپتۆبەکەی داخست و هەڵسایەوە و چاکەتەکەی هەڵگرت..
'ئاخر بۆچی ئانی..بۆچی وادەکەیت تاقانەکەم بۆچی..'

دوای ماوەیەک گەیشتەوە ماڵەوە و ڕاستەوخۆ هاتە هۆڵەکە بینی ئانی دانیشتووە لەسەر ئەرزەکە و سەر و قاچی لە باوەش گرتووە، دوو پاسەوانیش لە سەر سەریەوە وەستاون..

"ئێوە دەتوانن بڕۆن کوڕینە.."

نزیک بۆوە و لە ئاستی ئانی هەڵتروشکا..

لە کاتێکدا ئانی لە ترسا هەڵدەبەزیەوە، چی ئەگەر، چی ئەگەر لێی توڕەبوو، هەرچەندە هەرگیز بە توڕەیی نەیبینیوە..

دەستەکانی درێژکرد و ڕوخساری ئانی گرت..تاڵە پەرچەمەکانی لەسەر ڕوخساری لادا..

ئەو فرمێسکەی سڕی کە لە چاوەکانی هات..نزیک بونەوەکەی هاوکات بوو لەگەڵ ماچکردنی نێوچاوانی..

"با کۆتاجارت بێت باشە..؟"

بە نەرمی دەستی خستە ژێر پشت و ڕانەکانی ئانی و هەڵیگرت، بردی بۆ سەرەوە..لەسەر جێگاکە داینا..

ئێستا بۆ دەگری، خانم ڕایکردووە و دەشگری..چی ئەگەر شتێکی بەسەر بهاتایە..

چەکمەجەی تەنیشت جێگاکەی کردەوە و دەستە کلێنسە تەڕەکەی دەرهێنا..کاتێک درکی کرد ئانی لەکاتی گریان جوڵە ناکا و هەرچی بڵێ بەگوێی ناکا دڵنیایە..

وە هەندێک شوێنی پیسبووە..داخوا چەنجار بەربۆتەوە

دانەیەکی دەرکرد و بە هێمنی گۆنا نەرمەکانی ئانی پێ سڕی، دواتر دەست و پەنجەکانی.

چەنجارێک هەوڵیدا دورکەوێتەوە بەڵام ڕێگای نەدا..

هاروهاج.

"تۆ ناتوانیت بە ئاقڵی دانیشیت هم؟"وتی لەگەڵ سڕینی لەپی دەستی..

جوابی نەدایەوە و تەنیا ڕووی سوڕاند، لە دڵی خۆیدا چەند جنێوێکی پێیدا..

جۆنگکووک^

کلێنسێکی ترم دەرکرد و چومە خوارتر لە جێگاکە دانیشتم ئاستی قاچەکانی کە خستمە سەر کۆشم..

ڕاچلەکی و کەمێک دانیشت ویستی قاچی کۆبکاتەوە بەڵام من ڕێگام نەدا..

بە هێواشی بنی پێیم سڕی، ئێستا بیر لە چی دەکاتەوە؟

دەتوانم بیبینم سەرەڕای سوربوونەوەی بەهۆی گریانەکەی شەرمیش دەکات..بزەیەکی کورتم کرد..

"ت.تکایە ئەوە مەکە.."

تەنیا شش'ـێکم بۆی کرد تا بێدەنگ بێت..

"بەڵام م.من.."

شەرمدەکات، وادەزانێ بێڕێزیە لە ئاستی من دڵنیام..بەڵام نەخێر چۆن تێیگەیەنم ئەوەی کە دەیکەم تەنیا لەبەر خۆشەویستیەکەمە بۆی؟چۆن پێیبڵێم کە وا هەست مەکە ڕێزی من لە کەداردەبێت..

من تەنانەت ئارەزووی ماچکردنی قاچەکانتم هەیە هێندەم خۆشدەوێیت هێندە گرنگی بۆم..چیدەبێت گەر ئەم هەستانەم ببینێت؟دڵنیام دووسەعات دانیشم باسی خۆمی بۆ بکەم بە خەیاڵیدا نایەت..دەبێت چاوەڕێ بکەم تا گەورەتر دەبێت وانیە..؟

بزەیەکم کرد، وە سەیرم کرد.. لێوەکانی شۆڕ کردووە و سەری نزم کردوە..بە قوربانی دڵت بم..

قاچەکانیم دانا لەسەر جێگاکە دوای ئەوەی کە تەواوبوم..

"دەتەوێ جل بێنم بۆت..؟"

سەری بە نەخێر لەقاند، زۆرباشە زۆری لێناکەم

هەڵسامەوە و بەتانیەکەم بە جەستەیدادا..تەنیا چاوە شوشەییەکانی مانەوە..خەندەیەکم کرد بۆ پشیلە هاروهاجەکەم..

"پشووبدە کەمێک با بێیتەوە سەرخۆت..هەر کە هەڵسایت من شەربەتی قۆغی زۆر بەتامت بۆ سازدەکەم.."

دوای ئەوە چووم پەردەکانم دادایەوە تا ژورەکە تاریک بێت و ڕوناکیەکە بێزاری نەکات..

——

ڕۆژی دواتر..

ئانی^

لەسەر کەوانتەرەکە دانیشتبووم و قاچم ڕادەوەشاند، سەیری جیمینم دەکرد کەخواردنی ئامادە دەکرد..

ئەمڕۆ دڵم زۆر زۆر خۆشە، جیمین ئووپا لێرە دەبێت و ئاگاداری من دەبێت..

نازانم بۆچی تەنیا کاتێک هەڵسام لە خەو ئەوم بینی..

نەمویست بڵێم بۆچی لێرەی نەکا وا هەست بکات نامەوێ، لە ڕاستیدا من تەنیا ئەوم خۆشدەوێت

"ئەی کووک لەکوێیە؟"ئەمەم پرسی..

جیمین پێکەنی

"ئەمڕۆ ئەو لێرە نابێت تا نزیکی شەو، بۆیە من لەلات دەمێنمەوە"بە خەندەوە وتی، بیری دەکردەوە پێویستە دواتر بە جۆنگکووک بڵێت کە ئانی بەو ناوە شیرینە ئەوی بانگ کردووە..کووک ئەو ناوەیە کە بەکاری دێنن بۆ توڕەبوونی هەڵبەت گەر بزانێت ئانی وای گوتووە لە خۆشیا دەفڕێت بەو زلیەوە..

جلەکانی جیمین ڕسمی بوون بە هەمان شێوە، قۆڵی کراسە سپیەکەی هەڵکردبوو..

زەردەخەنەم کرد، بێزارم لە جۆنگکووک بەڵام جیمین ئووپام خۆشدەوێت..

قاپە خواردنەکەی لەسەر مێزەکە دانا لەگەڵ پەرداخێک ئاو..
"دەی وەرە و دەستکە بە خواردن.."جیمین وتی و پێکەنی دەستی گرت هێنایە خوارەوە..

جیمینیش دانیشت و لاپتۆبەکەی هێنا پێش خۆی تا کاری لەسەربکات و ئەرکەکانی بکات..

دەستم کرد بە خواردن..زۆر بەتامبوو..خۆزگە تەنیا جیمین ئووپا لێرە دەبوو حەزم لە خواردنی ئەو نیە..بەڵام ئەمەم حەزلێیە..
خۆ خواردنەکانی ئەویش خۆشن..بەڵام، ئاهـ نازانم لەوانەیە بەهۆی ڕقەکەم بێت بۆی کە حەزم لێنییە خواردنی بخۆم بەڵام ناچارم

بە وردی لەسەر لاپتۆبەکەی کاری دەکرد و جار بە جار سەیری ئانی دەکرد تا دڵنیابێت لەوەی خواردنەکەی دەخوات..هەڕەشەکانی جۆنگکووکی بیرناچێ کە سەدجار پەیوەندی کرد وابکە و وابکە..

دوای ئەوەی تەواوبووم هەڵسامەوە"سوپاس ئووپا، زۆر بەتامبوو"

"نۆشت بێت گەر بەتەمای بخەویتەوە خۆت جوان داپۆشە بچکۆلەکەم.."وتی بە میهرەبانی..

سەرم بە باشە جوڵاند و ڕێمکرد بۆ سەرەوە، لەناکاو هەستم بە گێژبوون دەکرد..دەستم بە سەرم گرت..

تەنیا شت کە گوێم لێیبوو تەپەی سەرم بوو کە بەربوومەوە سەر ئەرزەکە و بانگکردنی جیمین ئووپا..

"ئانی!ئانیی.."
بە پەشۆکاوی هەڵیگرت
——
جۆنگککووک^

لە ڕێگابووم بۆ ماڵەوە، ئۆخەی ئیتر کۆتایی ڕۆژەکە هات..ئەمڕۆ کاری زیادەم لەسەر کەڵەکەبوو پێویستبوو بیانکەم بۆیە زیاتر مامەوە لە کۆمپانیا..

بەپەرۆشبووم بۆ هاتنەوەم و بینینی بچکۆلەکەم بەدڵنیاییەوە لەوانەیە ئێستا خەوتبێت، لە بێزاریا دەخەوێت، تۆبڵێی کەی ڕابێت لەگەڵم..

مۆبایلەکەم هەڵگرت و پەیوەندیم بە جیمینەوە کرد..

"جیمینا، کەمێکی تر دەگەمەوە"

"جۆنگکووک ئەوە..ئێمە ئێستا لە نەخۆشخانەین"بە هێمنی و ترسێکەوە وتی..بێگومان براکەی دەناسێت ئێستا بە زانینی ئەوە دوور نیە لە خەمدا بمرێ

کە ئەمەی وت هەستم بە تەنگبوونی هەناسەکانم دەکرد وەک ئەوەی قورسایی هەموو جیهان لەسەر شانەکانم بێت..

"چی دەڵێیت نەخۆشخانەی چی!!چیبووە جیمین قسەبکە ئانی باشە؟قسەبکە تخوا خەریکە شێتدەبم"

"تەواو هێمنبەوە ئانی ئێستا زۆر باشە..لەناکاو بورایەوە بەڵام شتێکی وانیە کەمێکی تر دەگەڕێینەوە"

"بۆ خاتری پیرۆز چی بەسەر ئەو کچەدا هات!جیمین من وتم ئاگاداریبە ئاخر!!ئای خودایە، لە کام نەخۆشخانەن وا دێم"

"نەخێر کوڕم بۆکوێ دێیت ئێمەش وا دەگەڕێینەوە، تۆ بڕۆرە ماڵەوە مەترسە هیچی وانیە"

"باشە خێرابە!"مۆبایلەکەی داخستەوە بە پەشۆکاوی..وە دابەزی هەرخۆی گەیشتبووە بەردەم ماڵەوە..

-

"ئێستا باشتریت ئانی.."جیمین وتی لە پەنجەرەکەوە سەیری کرد کە لە دواوە بوو..

"باشم بەڵام کەمێکی تر بە بینینی ئەو هەموو شتێک خراپ دەبێتەوە"وتی کاتێک سەری بە پەنجەرەکەوە نابوو..

جیمین هەستی بە داخکرد کاتێک ئەم پەشۆکاوی و ترسەی جۆنگکووکی بینی لە خەمباری و دڵتەنگیدا خەریکبوو بمرێت ئەویش بەمجۆرەیە..دەزانێت براکەی لە چ ئازارێکدایە..دەزانێت لە چ گەشتێکی سەخت دایە

لەسەر قەنەفەکە دانیشتبوو هەر کە گوێی لە دەنگی ئۆتۆمبێل بوو هەڵسایەوە، مەگەر بەس خوا بزانێ چەندێک ترسابوو..ئاخر هۆی لێدانەکانی دڵی حاڵی باشنەبووە چی ئەگەر شتێکی بێت..

بە خێرایی دەرگاکەی کردەوە، جیمین دەستی ئانی گرتبوو بە دەستەکەی تریشی زەرفێک دەرمانی لەدەست بوو..گەیشتنە ئەوێ

بە دەموچاویدا دیاربوو کە چەند خەمبار و دڵتەنگ و ترساوە

ڕوخساری ئانی خستە نێوان کفنەکانی..

"چیتە ببمە فیدات باشیت؟چی بەسەرهات بۆ بورایەوە؟"
لەگەڵ ئەمانەی کۆتایی سەیری جیمینی کرد..

ئانی برۆکانی گرژ کرد بە بێزاری..

"لەناکاو بوو بورایەوە منیش پێم سەیربوو بەڵام سوپاس بۆخوا شتێکی وانیە دکتۆرەکە وتی تەنیا فشاری دابەزیووە، بەهۆی بیرکردنەوەش ڕەنگە مێشکی سەرقاڵ بووبێ ئەگینا لە پشکنینەکان هیچ هەڵە نەبوو.."جیمین وتی و جۆنگکووک برۆکانی لێکنابوو..

"وە وتیشی کە دەبێ کچێک لەم تەمەنە خەم لە چی بخوات"ئەمەی بە تالیقەوە زیادکرد

"هیچیش ناخوات بێگومان وایلێدێت"جۆنگکووک وتی بە هێواشی

هەستی بە تاوانباری دەکرد..

جیمین زەرفەکەی دایە دەستی

"برا ببوورە لەناکاو کە ئەمەت وت زۆر پەشۆکام تۆم تاوانبار کرد.."جۆنگکووک وتی و بە ماندووی دەستی خستە سەر نێوچاوانی..

"من دەڕۆم دەخەوم"ئانی وتی و ڕۆیشتە سەرەوە تا ڕۆیشت سەیری کرد

"وامەڵێ کوڕم منیش بام وادەبووم..تۆش خەمبار مەبە بەڵام هەوڵدە ئارامبیت هەرچەندە دەشزانم وایت، بەڵام سەیرکە ڕوداوەکان بۆ ئەو تازەن و هێشتا لە شۆکدایە"جیمین وتی بە ئارامی

"هەوڵدەدەم کە ڕابێت لەگەڵم.."جۆنگکووک وتی و سەری لەقاند..

جیمین بە داخەوە سەیری براکەی کرد، قسە و ڕەفتارەکانی ئانی هیچ لەوە ناچێت ڕۆژێک جۆنگکووک قبوڵ بکات..بەڵام بەهەرحاڵ دەزانن کە تاکە هۆکارێک ئێستا جۆنگکووک بۆی بژیت ئەو کچەیە

هاتەوە سەرەوە، ئێستا تاکە ویستی ئەوەبوو بیبینێ و لە تەندروستی دڵنیابێت، وە بزانێت کێشەی چیە هەرچەندە دەزانێت هیچ وەڵامێک وەرناگرێت..

دەرگاکەی کردەوە بە هێمنی..

ئانی^

پاڵکەوتبووم لەسەر لا..

ژیانم خۆشنەبوو، بەڵام ئێستا خراپترینە

هەر کە هات چاوم داخست وا دەرم خست کە خەوتوم..نامەوێ قسەم لەگەڵ بکات..بێزارم لێی ڕقم لە هەبوونیشیەتی تەنانەت..هیوادارم نەیبینیبم کاتێک چاوم داخست

هەستم بە نزم بوونی جێگاکە کرد کاتێک ئەو دانیشت، بۆچی بەرامبەر بەمن دادەنیشێت، من نامەوێت ڕووم لەوبێت..

جۆنگکووک دەستی نزیک کردەوە و بە پەنجەکانی پەرچەمی لادا..

هەوڵم دەدا وا دەربخەم کە خەوتووم، بەڵام هەستم کرد کە نزیکدەبێتەوە هەناسەکانی بەرم دەکەوت موچرکەی بە هەموو لەشمدا دەهێنا

"بە قوربانت بم خەریکبوو دڵم بێتە دەرەوە زۆر ترسام، ئاخر بۆوام لێدەکەیت.."وتی کاتێک پەنجەکانی لەسەر ڕوخساری ئانی بوو..
بەتانیەکەی هێنا سەرەوە و زیاتر دایپۆشیم، ماچێکی سەرمی کرد بە نەفرەتبی ڕقم لێتە پیسکە..
-

"خۆزگە هەموو ئازار و خەمەکانت بۆمن دەهاتن.."
وە لەمە زیاتر؟
چیتر؟
چەند خەمی تر!
خۆ لەمە زیاتر خەمۆک بێت دەمرێت..!

چاوەکانی لەسەر ئانی گواستەوە و سەیری بەردەمی دەکرد کاتێک دەستی لەسەر شانی ئانی بوو..

ئەو ئازارەی کە هەستی پێدەکرد زۆر توند بوو، دڵنیابوو ئەو کەسەی لە ڕوحی خۆی خۆشتری دەوێت بەهۆی ئەوەوە لە ئازاردایە..

بەڵام ئەی ئەو، ئەی ئەو چیبکا؟
کێ لەو تێدەگات، کێ ئەوی بینی کاتێک شەوەکانی بە بێداری بەڕێکرد، کاتێک نیهانی خۆی پڕکردبوو لە خەم و پەژارە، ئەی چییە گەر ژیان تۆزقاڵێکیش بێت بەدڵی ئەو بجوڵێتەوە..؟

تەمەنی گەنجێتی بەڕێکرد نەک وەک هەر کەسێکی تر خۆشی وەرگرێت لە ژیان، بەڵکوو بەڕێیکرد بە چاوەڕوانی کردنی ئەو ڕۆژەی کە مەحبووبی دڵی گەورەدەبێت..

دەی با دەستپێکی قۆناغە نوێکەی ژیانی و چوونە ناو تەمەنی سییەکانی لەگەڵ کەسە دڵخوازەکەی بێت..

کە دڵنییایە والێکردنی ئانی تاوەکوو خۆشی بوێتەوە وەک ئەوەیە لە قوڵایی و ناوەڕاستی دەریا بەبێ نان و ئاو بژیت..

بەڵام هێشتا کۆڵنادات..ئامادەیە هەموو تەمەنی دابنێت بۆ خاتری یەک نینۆکی..

هەستایەوە تاوەکوو جلەکانی بگۆڕێت..دەستێک جلی ماڵەوە دەرهێنا، هەزەلیە گەر بڵێت جگە لە تای و جیمین سوێندی بۆ دەخورێت کەس بە جلی ئاسایی نەیبینیوە..

هەر لە ژورەوە خۆی گۆڕی کاتێک ئانی پشتی لەو بوو، دەیزانی بەخەبەرە وە سەیریشی ناکات بێگومان..

ئەی دەرمانەکانی چی..دڵنییایە گەر بڵێت بیخۆ تەنیا چونکە ئەو پێی دەڵێ نایخوا گەر بزانێ دەشمرێ..

"تا دێمەوە هەڵسە دەرمانەکەت بۆ دێنم"گوتی و چۆ دەرەوە
-
جۆنگکووک^

لە خوارەوە سەیری دەرمانەکانم دەکرد، ئەمانە هیچی وانین تەنیا هی ئارەزووی خواردن و ڤیتامینن..

ئەمە شتێکی باشە بەڵکوو لەبەر برسێتی خواردنی دەستی من بخوات..

ڕاستە دەیخوات بەڵام هەر بە زۆرە

خەوتنەکەشی خراپ نیە، لەبەر نەبینینی من دایمە دەخەوێت

شروبەکەم برد و هاتمە سەرەوە..بێگومان جیمین خواردنی بۆ دروستکردووە بۆیە ئێستا گونجاوە تا بیخوات..

هاتمە ژورەوە گوێم لە دەنگی ئاو بوو دیارە لە دەستشۆرەکەیە، لەسەر جێگاکە دانیشتم سەیری کارتۆنەکەی دەستم کرد..

هاتە دەرەوە و سەیرم کرد بەڵام بە ساردی چاوی لادا و ویستی بێتەوە سەر جێگاکە..

هەستامەوە و قۆڵیم گرت

"دەبێت بیخۆی.."

سەیری قۆڵی کرد و دواتر سەیری جۆنگکووکی کرد"من باشم"

دامنیشاند و خۆشم لە تەنیشتی

"بۆوات لێهات..؟"

"نازانم"

"بۆ خاتری ئاسمان درۆم لەگەڵ مەکە..!"

"باشم پێویست ناکا گەورەی بکەیت تەنیا تاوەکوو خۆت باش دەرخەیت"وتی بێ ئەوەی سەیری بکات

"هێندە ڕقدار و بێزاریت بەرامبەرم..؟"بە ئاسایی وتم بەڵام شاخێکی دڵتەنگیم شاردبۆوە لە پشتەوە

"ئاشکرا نیە؟"وتی و سەیری کردم

"من شتێکی خراپت لێدەکەم؟"ئەمەم لێی پرسی

تەنیا هم'ـێکی کرد..

"تا ئێستا چیم کردووە بێزارت بکات.؟"

"تەنانەت بینینیشت بێزارکەرە باسی چیدەکەیت"بە ڕقێکی زۆرەوە سەیری چاوی کردم..

بینینم بێزارکەرە، باشە من چیم لێکردویت ئانی..
چی خراپم کردووە؟
خۆ گەر، گەر بە پێی ئارەزووەکانی خۆی ڕۆیشتبا و شتانێکی کردبا کە ئەو بەدڵی نەبوو ئەوکات چی؟ زیاتر ڕقی لێی دەبوو؟

"گەر بتزانیایە چەندەم خۆشدەوێی ئەمەت نەدەگوت، گەر هەستت بەمن کردبایە کە چۆنم ب-"

"بەسە ئیتر ئەوە مەڵێ"

"تەنیا کەمێکیش هەستت ناجوڵێت..؟"

"شتێکت پێبڵێم سودی زیاتربێت لەم دەرمانانە بۆم؟"

سەرم بە هێواشی لەقاند، مەگەر نەزانم چیدەڵێیت..

"بڕۆ با ئەمشەو بەتەنیا بم تکایە..یان من دەڕۆمە خوارەوە کێشەم نیە.."

سەیرم کرد دڵم پێشبڕکێی بوو، ئاخر من تەواوی ڕۆژەکە چاوەڕێی ئەم ساتە بووم تا لەباوەشی بگرم و مێشک و دڵم بحەسێتەوە بە بۆنە تایبەتەکەی..

ئەو بۆنەی کە خووم پێوەی گرتووە، سەیرە لام ئەم هەموو ساڵە چۆن توانیومە..

بەو چاوە پشیلەییانەی کە پڕبوون لە بریسکایی دەپاڕێتەوە ئاخر چۆن دڵم دێ بەگوێی نەکەم؟گەر دووری منی بوێت هەرچەندە بە ئازاریش بێت..دوردەکەومەوە

هەبوونی زیاتر ئازاربەخشە لە کاتێکدا تەنیا ئاواتێکم بوونیەتی بوو لە تەنیشتم، وەلەو من شێتانە ئاشقی ئەو ئازارەشم~

"باشە من دەڕۆم"

"بەڕاست..؟"

دڵم دەیگوت نەخێرهەرگیز جێت ناهێڵم ئەوەدەکەم کە دڵم دەیەوێت.. بەڵام مێشکم پێی دەگوتم ئەوە مەعشوقی ژیانتە چۆن دڵی ئازار دەدەیت؟

سەرم بە بەڵێ لەقاند و هەڵسامەوە..

چوم بەر لەوەی دەرگاکە بکەمەوە سەیرم کرد"بە جوانی خۆت داپۆشە"

ماوەیەک لێی ڕامابووم، چەندە حەزم دەکرد تەنیا بوەستم و سەیری بکەم، بێزارنابم تەنانەت ڕووە توڕە و گرژەکەیشیم خۆشدەوێت، خۆشمدەوێت بە هەموو شێوەیەک

وەڵامم وەرنەگرت و چومە دەرەوە..

لە ڕەفەی هۆڵەکە شەرابێکم دەرکرد، مەگەر ئەمشەو بەس ئەمە بە فریام بێت

سەرم..سەرم خەریکە بتەقێ..

دانیشتم لەسەر قەنەفەکە و ئانیشکم لەسەر ئەژنۆکانم دانا..سەرم نزم کرد و چاوم داخست کاتێک پەرداخەکەم لەدەستبوو..

بۆچی دڵم هێندە تەنگە..

کانگایەکی غەماوی کە هیچ هیواییەک تیای نابینرێ من ئەمشەو هەوای ئەو ساڵانە هەڵدەمژم کە دوربوم لە تۆ چاو کاڵەکەم..خۆ من دەزانم کە تۆ بە هیچ جۆرێک منت قبوڵ نیە، نە باش نە خراپی من موهیمیەتێکی نیە بۆتۆ..خۆزگە دەمتوانی ئەو ڕاستیە پێچەوانە بکەمەوە خۆزگە دەمتوانی بە ئازادی بە مرازی دڵم بگەم ئاخر ئانی تۆ دەتوانی تێبگەیت کە چەند موعتاجی بونتم..کە چەندە نەفەسەکانمت توند کردوە چەندە لە دوریت وێرانبووم؟ ئێستا کە تۆم هەیە بۆچی ناتوانم کەمێک بەختەوەری بچێنم لە دڵم؟

زەنگی مۆبایلەکەی سەرنجی برد..

پارتـی نوێ^^

ڕقتان لە ئانی بەستەزمان نەبێت، دەزانم کە دەبینن جۆنگکووک بۆی دەمرێت و ئەویش ڕقی لێیەتی لەوانەیە بێزاربن پێی بەڵام خۆشەویستییەکەتان بۆ جۆنگکووک ببەنە لایەکی دی و بڕۆنە ناو چیرۆکەکەوە، گەر لەجێی ئانی بووان هەمان هەستتان دەبوو، ئەی وانییە؟
بەڵام کێ دەزانێت..لەوانەیە جۆنگکووک بە مرازی دڵی بگات، بەڵام دووبارە کێ دەزانێت لەوانەشە ئەوەی ئاواتی بۆ دەخوازێت هەرگیز نەگات پێی🤷🏻‍♀️
بەپەرۆشەوە چاوەڕێبن بۆ پارتی داهاتوو~

"تۆو مانگ لە یەک دەچن، هەردووکتان جوان و درەوشاوەن، و دووریشن لە منەوە"

Ig:ja.frv7

Continue Reading

You'll Also Like

41.5K 6K 39
"ហង្សមែនទេ?​ត្រឹមតែមួយប៉ប្រិចភ្នែកយើងនឹងធ្វើអោយហង្សមួយនោះបាក់ស្លាប ហើយហង្សដ៍ស្រស់ស្អាតនោះត្រូវស្ថិតក្នុងកម្មសិទ្ធយើងម្នាក់គត់"ជុងហ្គុក "យើងដឹងពីអ្វីទ...
15K 1.7K 34
سڵاۆ ئەمە یەکەم چیروک مە هیوادارم بەدڵتان بێت
7.9K 1.4K 28
تــــۆ وەڪـــ بـــەفـــریــــت جــــوانــیـــت بــــەڵـــام ســـاردیے جـــیــۆن جــۆنـــگـــ ڪــوڪـــ Started: sep/10/2022 End: Jun /10/2023 بردنی ڕێ...
50K 6.8K 58
یەکەم رۆژی قوتابخانە نوێکەم توشی چەند کەسێک بووم... باشە من هەژارم .... باشە من هەلسوکەوتم کورانیە بەلام ئەمانە هاڵەی من نین هاڵەی دایکمە ئەو منی بە...