لە ئارەزووی وردەکاریەکانت||J...

By ja_frv7

161K 15.9K 8.5K

-من هەڵەم نەکرد بچکۆلەکەم، من تەنیا خۆشم ویستی... -تاک و تەنیا ئاواتی من داهاتووێک بوو لەگەڵ تۆ~ -عەشقی من بۆ... More

٠پــەڕەیـ یــەکــەم٠
٠پــەڕەیـ دووەم٠
٠پــەڕەیـ ســێـیـەم٠
٠پــەڕەیـ چــوارەم٠
٠پــەڕەیـ پـــێـنجـەم٠
٠پـــەڕەیـ شــەشـەم٠
٠پــەڕەیـ حــەوتـەم٠
٠پـــەڕەیـ نــۆیـەم٠
٠پـــەڕەیـ دەیـەم٠
٠پـــەڕەیـ یــانزەیـەم٠
٠پـــەڕەیـ دوانـزەیـەم٠
٠پـــەڕەیـ ســیانـزەیـەم٠
٠پـــەڕەیـ چــواردەیـەم٠
٠پـــەڕەیـ پــازدەیـەم٠
٠پـــەڕەیـ شــازدەیـەم٠
٠پـــەڕەیـ حــەڤدەیـەم٠
٠پـــەڕەیـ هــەژدەیـەم٠
پـــەڕەیـ نــۆزدەیـەم٠
٠پـــەڕەیـ بــیستـەم٠
٠پـــەڕەیـ بـیسـت و یـەکـەم٠
٠پـــەڕەیـ بــیسـت و دووەم٠
٠پـــەڕەیـ بـیسـت و سـێـیـەم٠
٠پـــەڕەیـ بـیـسـت و چـوارەم٠
٠پـــەڕەیـ بـیـسـت و پـێـنـجـەم٠
٠پـــەڕەیـ بـیـسـت و شـەشـەم٠
٠پـــەڕەیـ بـیـسـت و حـەوتـەم٠
٠پـــەڕەیـ بـیـسـت و هـەشـتـەم٠
٠پـــەڕەیـ بـیـسـت و نـۆیـەم٠
٠پـــەڕەیـ ســیـیـەم٠
٠پـــەڕەیـ سـی و یـەک٠
٠پـــەڕەیـ سـی و دوو٠
٠پـــەڕەیـ سـی و سـێ٠
٠پـــەڕەیـ سـی و چـوار٠
٠پـــەڕەیـ سـی و پـێنج٠
٠پـــەڕەیـ سـی و شـەش٠
٠پـــەڕەیـ سـی و حـەوت٠
٠پـــەڕەیـ سـی و هـەشـت٠
٠پـــەڕەیـ سـی و نـۆ٠
٠پـــەڕەیـ چـــل٠
٠پـــەڕەیـ چـل و یـەک٠
٠پـــەڕەیـ چـل و دوو٠
٠پـــەڕەیـ چـل و سـێ٠
٠پـــەڕەیـ چـل و چـوار٠
٠پـــەڕەیـ چـل و پـێـنـج٠
٠پـــەڕەیـ چـل و شـەش٠
٠پـــەڕەیـ چـل و حـەوت٠
٠پـــەڕەیـ چـل و هـەشـت٠
٠پـــەڕەیـ چـل و نــۆ٠
٠کــــۆتـــایـــــی٠

٠پـــەڕەیـ هــەشـتـەم٠

2.8K 341 202
By ja_frv7


"بەخێر بێن"
بەشێوەیەکی فەرمی وتم

سەیریان کردم ..قژ زەردەکەیان پێکەنی و وتی"سوپاس بچکۆل گیان"

جۆنگکووک بزەیەکی کەمی کرد..ئاهـ یارەکەی زۆر ئاقڵە

قژ ڕەشەکەش بزەی کرد"سوپاس بۆ تۆ خانمەکەم"
ئەوان هەردووکیان بەڕێز دیاربوون...

چوونە دڵمەوە ئەوان لە کەسانی باش دەکەن..جگە لەوەش هاوڕێکانیشی وەک خۆی قۆزن..

کەمێک بزەم بۆ کردن

"وەرە لامان دانیشە، جۆنگکووک ئەمانە چین داتناون؟"قژ زەردەکە وتی و ئاماژەی بۆ سەر مێزەکە کرد کە شوشەی کحولی لەسەر بوو

چووم و لە تەنیشت ئەوە دانیشتم کە قژێکی زەرد و پێستێکی سپی و لێوێکی پڕی پێوە بوو..نزیکی دوو قاچمان نێوان بوو

"من ئەمانە لادەبەم"جۆنگکووک وتی و هەستایەوە دەستی کرد بە هەڵگرتنی پەرداخەکان و شوشەی شەرابەکان

سەیر بوو لام..بۆ لایدەبەن؟وەک بڵێی ئەم شتانەم نەدیبێ لە ماڵەوە دایکم هەمیشە خەریکی خواردنەوەیان بوو
"ئێ، بچکۆل تۆ چۆنیت"ئەم قژ ڕەشەی ئێرە وتی کە لە تەنیشتی جیمین بوو لەلاکەی تر

سەیرم کرد"من باشم سوپاستەکەم"بە شێوەیەکی فەرمی و شەرمنانە وتم لەگەڵ بزەکەی سەر لێوم

هەمیشە ئاوهام کاتێک زۆر کەسێک نەناسم شەرمنم
لەگەڵی و زۆر قسە ناکەم بەڵام هەر کە کرامەوە لەگەڵ کەسەکە ئەوە ئەبێت نزا بۆ گوێیەکانی خۆی بکات و ئامادە بێت بۆ بێزاربوون لێم

"تێهیۆنگا، هەستێکی زۆر خۆشە ئێمە ئێستە هاوڕێیەکی بچوکمان هەیە"قژ زەردەکە وتی و سەیری قژ ڕەشەکەی کرد..کەواتە ناوی تێهیۆنگە، ناوی یەکێکیانم زانی..

برۆکانم گرژ کرد"ئێوە من دەناسن؟"

تێهیۆنگ سەرینێکی لە باوەش بوو پەنجە گەورەی لەسەر لێوی بوو سەری جوڵاند و پێکەنی

"بێگومان دەتناسین"جیمین وتی و کەمێک بە نامۆیی پێکەنی..ئانی دەناسن؟ئەسڵەن هەموو شتێک دەزانن دەربارەی

زۆر بێزار بووم بە جۆرێک دەروونم شێواو بوو زوزو قسەکانی جۆنگکووکم دێتەوە یاد و شتی سەیر سەیر دێنە مێشکمەوە ئەو وتی کە ئاشقم بووە کاتێک من نۆ ساڵان بووم...ئاخر شتەکان زیاتر ئاڵۆز بوون بۆ من سەرەڕای ئەوەی چەند بە باشی ڕەفتارم لەگەڵ دەکات بەڵام هێشتا زۆر نائاسوودەم لێرە..

"هم دەتوانم ناوتان بزانم؟"بە شەرمەوە وتم..مەراقم کردبوو هەرچەند ناوی یەکێکیانم زانی بەڵام هەر دەپرسمەوە بۆ دڵنیا بوون

و لەم کاتەدا جۆنگکووک هاتەوە کاتێک سینیەکی لەدەستبوو، سێ پەرداخ شەربەتی مێوژ و دانەیەکی جیاوازی لەسەر بوو"من جیمین، ئەویش تێهیۆنگ"قژ زەردەکە وتی

جیمینی شیرین:(

"تێ-هیۆنگ"جیمین ناوی ئەویتریانی دووپات کردەوە تا بەتەواوی بزانم

"خۆشحاڵ بووم من ئانیم"هەرچەند وتیان دەمناسن بەڵام هەر حەزم کرد بیڵێم

هەردووکیان پێکەنین و سەریان لەقاند

جۆنگکووک پەرداخەکەی هەڵگرت و خستیە بەردەمم، ئەوەی من شەربەتی قۆغ بوو و قەسەبێکیشی لەناو بوو جیاواز لەوانی تر..هەر بەڕاست ئەوەندە منداڵم؟

وەرم گرت و قومێکم لێ دا

جیمین پاڵی دایەوە و بەردەوام دەستی بە سەر قژم دەهێنا..نازانم بۆ هەستم بە پارێزراوی دەکرد بێگومان گەر کوڕێکی تر بوایە هەستم بە ترس دەکرد بەڵام ئەو زۆر شیرین و میهرەبان دیارە وام لێ دەکات هەست بە ئاسودەیی بکەم..لە ئێستەوە ئەوم خۆشویست هەست دەکەم پەیوەندیەکی باشمان دەبێت

"ئێ، جۆنگکووک ئەو تیڤیە دابگرسێنە بۆ ئانی"جیمین وتی
"فیلم کارتۆنێکی زۆر خۆش دەزانم بۆت بخەمە سەر؟"تێهیۆنگ وتی

پێکەنیم..هەر بەڕاست منداڵ دیارم یان هەر خۆم منداڵم..

دیاربوو کە هەوڵ دەدەن ڕابێم لەگەڵیان

"بوەستن بێزاری مەکەن"جۆنگکووک وتی و سەیری منی کرد و ئەمەی پرسی"حەزت لێیە تاقانەکەم؟"

تاقانەکەم؟نامەوێت وا بانگم بکات وەک بڵێی خۆشەویستی بم..

حەزم لێنەبوو بەڵام حەزیشم بەوە نەبوو بیانوو بگرم لە شتەکان"من کێشەم نییە"

"تۆ دایگرسێنە کوڕم دەی"جیمین وتی

"تای لە تۆ نزیکترە"جۆنگکووک وتی

"من ناچم تاقەتم نییە"تێهیۆنگ وتی

"جۆنگکووک بۆ ئانییە دەی هەستە!"جیمین وتی

بەڵێ ناوی ئانی پشتی دەشکێنێ ناچار هەستا تا دایگیرسێنێت

پێکەنینم دەهات..وەک منداڵ وابوون سەیر نییە ئەم سێ پیاوە گەورە لەنێوان خۆیان ئاوها وەک منداڵ ڕەفتار بکەن؟

"نچ نچ ئانی گیان ئەم جۆنگکووکە هەر لە بوونیەوە تەمەڵ بووە تاقەتی نییە سمتی لە عەرزەکە جیا بکاتەوە بۆ ئەم جۆرە ئیشانە"جیمین بەهێواشی وتی و پێکەنی

پێکەنیم کەمێک بە دەنگ..

"گوێی لێبێت سوا-"تێهیۆنگ وتی بەڵام قسەکەی بەخۆی بڕی کاتێک جیمین بە توڕەیی سەیری کرد

بەڵام درەنگە چونکە تێگەشتم لە قسەکەی

هیچم نەوت و خۆم لە گێژی دا

ئەوان تەنانەت خۆیان بەدور دەگرن لە جنێودان لە بەردەمی من..ئەمەش ڕەفتارێکی زۆر جوان بوو

"مەبەستم گوێی لێبێت ماچی ڕومەتمان دەکات"تێهیۆنگ وتی

هیچم نەوت

جیمیم قۆلەکانی بەنیوەیی لەسەر شانم دانابوو و زوزو بزەی بۆم دەکرد

"بە دزیەوە قسە مەکەن، مێشکی بەرخەکەشم تێک مەدەن"جۆنگکووک وتی و ئەوەی کۆتایی بە بزەوە وت و دەستی درێژ کرد بۆ ڕومەتم بەڵام سەرم بردە دواوە تا دەستی بەر ڕوومەتم نەکەوێت..لەوەتەی ئەمڕۆ ئەو شتانەی بۆ باسکردووم هەستێکی ڕقم بۆ دروست بووە بەرامبەری و بە خراپی بیری لێدەکەمەوە هەرچەند نامەوێ وابم بەڵام بەدەست خۆم نییە

هەرخۆی تۆ ئەمڕۆ زۆر مێشکی منت تێکدا سەیرم لێ دێت بە خەڵکی تر دەڵێیت تا مێشکم تێک نەدەن...

کەمێک وەستا و هیچی نەوت، بەڵام ئاشکرایە کە دڵی ژانی کرد

جیمین بێدەنگبوو..ئاهـ براکەی

دەستی لابرد تا جۆنگکووک هەست بە ئیرەیی بردن نەکات

سەیری تیڤیەکەی کرد و کۆنترۆڵەکەی هەڵگرت بەڵام تێهیۆنگ لێی سەند"کوڕە بێنە دەڵێم من لێی دەزانم"تێهیۆنگ وتی

و جۆگکووکیش بێدەنگبوو پاڵی دا بە قەنەفەکەوە بەبێزاری..ڕقی لەم خۆ دورخستنەوەی ئانی بوو..هیوای دەخواست بیزانیایە کە چەند تامەزرۆی نزیک بوونەوەیەتی و چەند بە حەسرەتی بۆن کردنیەتی و ئەوکات دڵنیابوو کە ئەویش لایەنی ئەوی دەگرت و لایەنی خۆی نەدەگرت تەنانەت

"چاوەکانت عەدەسەن؟"جیمین وتی و سەیری ئانی کرد

لە کاتێکدا وەڵامەکەی دەزانێت تەنها حەزدەکات کەمێک قسە و گاڵتە بکەن

سەیرم کرد..بەدرێژایی ئەم ماوەیەی لە کۆریا بووم ڕوبەرووی ئەم پرسیارە بوومەوتەوە هەمیشە..چونکە شێوە و قەڵەمی دەمو چاوم بەتەواوی لە کچێکی کۆری دەچێت و تەنها ڕەنگی چاومە کە گومانی خستۆتە دڵی هەر کەسێک کە دەمبینێت و دڵنیا نابن کە کۆری بم یاخود چاوەکانم ڕاستی بن..

سەرم بە نەخێر جوڵاند و کەمێک پێکەنیم"نا"

"چاوەکانی تاقن لەم دونیایە"جۆنگکووک وتی و بزەی کرد کاتێ سەری ئاسوودە کردبوو لەسەر دواوەی قەنەفەکە
وە دواتر سەیری کردین

لێوەکانم گرژ کرد

"نەخێر ئیلا عەدەسەن"جیمین وتی

سەیرم کرد و پێکەنیم"نا دەی عەدەسە نییە"

"من باوەڕ بە تۆ ناکەم هەر عەدەسەیە"

وەک ئەوەی گاڵتە لەگەڵ منداڵێک بکات..پێکەنینم دەهات

هەرچەند دڵنیام من بۆ ئەوان منداڵم و زۆر تەمەنیان لە من گەورەترە..

بەتەواوی بێتاقەت بووم..لەگەڵ هەر زەردەخەنەیەک کە جیمین بۆم دروست دەکات قسەکانی ئەمڕۆی جۆنگکووکم بیر دێتەوە و سەر و دڵم دەگرێت بەڵام تەنها دەمەوێت بیشارمەوە

چاوەکانم لەسەر چاوەکانی جیمین دانا"دەتەوێت پەنجە بخەیتە نێو چاوەکانم بۆ ئەوەی باوەڕ بکەیت؟"
لە کاتێکدا دەمزانی گاڵتە دەکات بەڵام دەمویست یاریەکەی لەگەڵ بگۆڕمەوە

"یا، بەسە بێزاری مەکە"جۆنگکووک بە جیمینی وت

"من بێزار نابم"وتم بێ ئەوەی سەیری بکەم سەرم خوار کردەوە

"چاوەکانت بەهارێکن بۆ پاییزم سەوزاییە~"تێهیۆنگ وتی لە کاتێکدا دەگەڕا بەدوای فلمێکدا و کۆنترۆڵەکەی بەدەستەوە بوو

وە جۆنگکووک بە بێزاری سەیری کرد

تێهیۆنگ سەیری کردن"چەند وێرانە ئەو جێگەیەی کە هەناسەتی تێدا نییە ئەی یار"بە دەنگێکی شاعیرانە وتی و پێکەنی..تەنها گاڵتەی دەکرد ئەمەش گاڵتەکردن بوو بە جۆنگکووکی ئاشق وەک هەموو کات

"دەرد"جۆنگکووک وتی و پێکەنی ڕاهاتووە لەم جۆرە قسانەی

سەیری تێهیۆنگ'م کرد"ئاهـ، خۆت ماندوو مەکە هەر شتێکت ویست بیخەرە سەری، من کەمێک خەواڵوو بووم ئارەزوو دەکەم کە بخەوم"لە ڕاستییدا حەزم بە فیلم و دراما زۆر هەیە بەڵام لە ئێستادا تاقەتی خۆشمم نەبوو..و زۆریش خەوم نەدەهات بەڵام دەمویست پشوو بەم مێشکە ئاڵۆزەم بدەم

"خەوت دێ؟"جۆنگکووک وتی و سەیری کردم

"بەڵێ"وتم بێ ئەوەی سەیری بکەم

"ئێستا شتێک دێنم بیخۆیت"جۆنگکووک وتی و خەمی بوو لەوەی بە برسێتی بخەوێت

"نا من خۆم دەڕۆم"وتم و هەستام

ویستی هەستێت"نا چۆن شتی وا دەبێت"

"هەڵمەستە"پێم وت و ئەویش دانیشتەوە"ئاسوودە بە من خۆم دەچم"چوومە مەتبەخەکە

"ئاخر هەر دڵم لای دەبێت"جۆنگکووک وتی

"وازی لێبێنە ئاسوودە بێت جۆنگکووک"تێهیۆنگ وتی و کۆنترۆڵەکەی دانا

چووم و شیرەکەم دەرهێنا لە سەلاجەکە..و خستمە پەرداخێکی شوشەییەوە و پاکەتێک پسکیتم هێنا لەوانەی جۆنگکووک ئەمڕۆ کڕیبوونی..چەند جۆرێکی جۆراو جۆر
مەراقم داوە لەوەی کە چ کارێک بکات..ئاشکرایە کە چەند دەوڵەمەندە بەڵام چی گەر کاری خراپ بکات؟نەفرەت ترسناک دەبێت!

سەیرم لێ دێت کە ئەم چەند ڕۆژەی من لێرەم هیچ کات نەمبینیوە بڵێت کە دەچێت بۆ کار یان هەر شتێکی دی..بەڵام لەوانە ناچێت کە کاری خراپ بکەن..تەنها هەستێکە کە هەمە و هیوادارم واشبێت گەر نا من کەوتومەتە بارێکی زۆت ترسناکەوە..

نەفرەت لە دایک و باوکم دەکەم..چیتر نامەوێ بڵێم کە تەنانەت دایک و باوکم هەبووە..گەر پێشتر ئەوانم بە دایک و باوک دانابێت سەرەڕای خراپیەکانیان ئەوە چیتر هەرگیز و هەرگیز بە دایک و باوکێک دایان نانێم
پارە وای لەوان کرد کە واز لە کچەکەیان بهێنن..ئیتر کەواتە چ مافێکیان دەبێت بەوەی بە دایک و باوک بانگبکرێن؟

دوای ئەوەی کە تەواو بووم پەرداخەکەم شوشت و چوومەوە بۆ هۆڵەکە

جۆنگکووک سەیری ئانی کرد بەخێرایی..تەواوی کاتەکە دڵی لای بوو بەڵام کوڕەکان نەیاندەهێڵا بچێتە لای
"شەوشاد"بە بزەیەکی کەم لەسەر لێوم وتم و کەمێک سەرم دانەواند

"شەوت شاد بێت بجکۆلەکەمان بە باشی بخەوە"جیمین وتی بە بزە جوانەکەی سەر لێوی

تێهیۆنگیش شەوشادی لێم کرد

بەڵام جۆنگکووک هیچی نەوت و منیش گرنگیم نەدا چوومە سەرەوە

جۆنگکووک دەیویست لایبێ و ئاگای لێیبێت کە دەخەوێت خەمبار بوو کە لەبەر چاوی ون دەبیت

"خۆ دەمانتوانی ئێستا بڕۆینەوە و بهێڵین بچیتە لای بەڵام نا..نابێت شتێک بکەیت کە زیاتر ڕق دابگرێت لێت"بێگومان هەستییان کردبوو کە ئانی هیچ حەزێکی بە جۆنگکووک نایەت

"دەزانم ئێستە دەگری و خەم دەخوات"جۆنگکووک بە هێمنی وتی کاتێک سەیری بەردەمی خۆی دەکرد

"چاوەڕێی چیت هەر کەسێک با وادەبوو ئەو تەنانەت زۆر باشیش بوو وانییە تای؟"جیمین وتی و سەیری تێهیۆنگی کرد"ڕاستە، دەری ناخا کە بێتاقەتە"تێهیۆنگ وەڵامی جیمینی دایەوە

جۆنگکووک^

شەو درەنگ بوو لای دابوو لە یانزە و نیو، ئاساییانە کۆبوونەوەکانمان ئاوهایە..سەر مێزەکەم کۆکردەوە و قاپە پیسەکانم خستە قاپ شۆرەکە

سەیر نییە جۆنگکووک بەو هەموو دەسەڵات و دەوڵەمەندییە خزمەتکاری نییە کە کارەکانی بۆ بکات؟
بەڵام نا ئەو هەرگیز حەزی بەم شتانە نەبووە پێچەوانەی پیاوە خانەدانەکانی تر...

هاتمە سەرەوە و دەرگاکەم کردەوە

بە هێواشی دەرگاکەم داخست و نزیک بوومەوە و زیاتر ئانیم داپۆشی..دڵنیا نەبووم کە خەوتبێت یان بەخەبەر بێت

چووم بە هێمنی دەستێک جلم دەرکرد و چوومە گەرماوەکە و خۆمم گۆڕی کە دەرگای گەرماوەکە هەر لەناو ژوورەکە بوو

دوای ئەوەی کە خۆم گۆڕی چوومەوە ناو ژوورەکە و دانیشتم لەسەر جێگەکە و بەهێمنی پاڵکەوتم و بە بەتانییەکە خۆمم داپۆشی

نەفرەت چ هەستێکە..لەگەڵ ئەشقەکەم لەژێر یەک بەتانین..دەزانم گەر ئێستە بەخەبەر بێت هەست بە نائاسوودەی دەکات و دەترسێت بەڵام بەڕاستی چیتر ناتوانم لە دووری ئەو بخەوم و دەمەوێ لەناو باوەشم بێت و بۆنی هەڵبمژم بەدەم داخستنی چاوەکانم و چوونە ناو خەومەوە..

ئانیشکی ڕاستم بە سێگۆشەیی دانا و سەیری ئانیم دەکرد کە پشتی لێم بوو

پەنجەکانم لە سەرەوە تا خوارەوە دەجوڵاند لە قژە نەرمە ئاوریشم ئاساکانی..

نزیک بوومەوە و بۆنی قژیم هەڵدەمژیە ناو لوتم بە قوڵی
دووبارە دورکەوتمەوە و ئەمجارە بەتەواوی پاڵکەوتم

هیچ جوڵەیەکی نەبوو ئەو تەنها دەنگی هەناسە
بچوکەکانی دەهات کە هۆکارن بۆ ژیانم

بەڵێ بێ دوودڵی..ئەوە دەکەم کە دڵم داوای دەکات
دەستی ڕاستم خزاندە ژێرەوە و ئاڵاندم لە کەمەرە باریکەکانی و دەستەکەی تریشم سوڕاند لە کەمەری
و پەلکێشی باوەشی خۆمم کرد و ئەوم نوساند بەخۆمەوە بەتوندی

«نامەوێت تەنانەت سانتیمێک لێم دوربێت دەمەوێت هەست بەو وردەکاریانەی بکەم کە چەند ساڵە لە ئارەزوویانم»

لوت و دەمی نوقمی ملی کرد..بە ئاشکرا دەنگی هەناسەکانی دەبیسترا..وەک ئاڵوودەیەک وابوو
نەوەستام و دەستم کرد بە بڵاو کردنەوەی ماچە شێدارەکانم لەسەر ملە سپیە ڕەنگ بەفرەکەی
چاوەکانم داخستبوو توندتر فشارم لە کەمەری کرد بۆ زیاتر نزیک بوونەوە هەرچەند بەتەواوی پێکەوە نوسابوین بەڵام دەمویست زیاتر و زیاتر نزیکم بێت وەک ئەوەی بمەوێت تێکەڵی ڕۆحی خۆمی بکەم

ئەوەی هەموو کات خەونم پێوە دەبینی..ئێستە سەرینێک نییە بەڵکو ئانییە بەنرخەکەمە لە باوەشم

بۆنی قژیم هەڵدەمژی بەردەوام و بە دەمم هەناسەکانم دەدایەوە..

قاچەکانم لەوانەی ئەو گرێدا"ئهم"ماچێکی تری ملیم کرد"گیانم بەفیدات بێت ئانـی.."

بە مەستی وتم ئەم نزیک بوونەوەیە وای لێم دەکرد زیاتر بکەومە قوڵایی ئەو دەریای ئەشقەی کە تێی خنکابووم
"دورکەوە"ئەمەی وت بە دەنگێکی نزیک لە چپە و لەرزیو
کەواتە بەخەبەرە..

بە دەنگی دیاربوو کە گریاوە..نەفرەت دڵنیام خەفەتەکانی بەم نزیک بوونەوانەی من دوو هێندەی تر زیادەبێت بەڵام
ناتوانم دوربکەومەوە ناتوانم

هەناسەکانم لە کاتی ئاسایی زۆر توندتر بوون..

ئانی بیری دەکردەوە کە هەرگیز لەگەڵ هیچ پیاوێک لەسەر جێگەیەک نەبووە تەنانەت باوکیشی..چونکە باوکی هێبدە بەسۆز نەبوو تا خۆشەویستی ببەخشێ بە کچەکەی لە ڕێگەی باوەشکردنیەوە

بەتەواوی نائاسوودە بوو دەیویست بگری لەم کاتەدا مێشکی بۆ زۆر شتی خراپ دەچوو..

"ناتوانم"بە دەنگێکی هێواش و چپەوە وتی لە کاتێکدا هێشتا چاوی داخستبوو لوتی بەسەر و خواری ملی ئانی دەهێنا بەبێ ئارامی

هەناسە توندەکانی لەسەر ملی تەزوویان بە لەشی ئانی دەهێنا

"بۆوا دەکەیت"ئانی وتی و فرمێسکێک لە چاوی چەپی هاتە خوارەوە و دەستەکانی کردبوو بە مشت و لێکی نزیک کردبونەوە لەیەک و لە ئاستی سنگی داینابوون

"ئاڵوودەت بووم ئانی"بەبێ چارەیی و شڵەژاوی وتی
هەستی دەکرد گەر ئێستا ئەمە نەکات دەمرێت

"خۆشمدەوێی، دەمەوێت بۆ هەمیشە لەناو باوەشم ونت بکەم، چەندین ساڵە هۆگری تۆم شێت و شەیدای تۆم هەموو شەوێک بە خەیاڵی ئەم ساتانە دەخەوتم"
جۆنگکووک وتی بەدەنگێکی نزیک لە گریان

ئانی چاوەکانی گوشی..نەیدەزانی کە چۆن و بە چ شێوەیەک وەڵامی بداتەوە..کە قسەکانی نەرمیان دەکرد یەکسەر ئەوەی بیر هاتەوە کە وتی لە نۆ ساڵی ئاشقت بووم..

بیری خراپی بە مێشکدا دەهات

هەستی دەکرد ئەمە دەستدرێژییە لە کاتێکدا جۆنگکووک زەڕەیەک بیری دەستدرێژی لە مێشکیدا نەبوو تەنها خۆشەویستیە پاکەکەی خۆی دەردەبڕی بەم نزیکبونەوانە و حەسرەتی چەند ساڵەی پڕ دەکردەوە

"من دەترسم"ئانی بە ڕاشکاوی و ڕاستگۆیی وتی

"من هیچت پێنابەخشم جگە لە خۆشەویستی"

"نایابەکەم"وتی و ماچێکی خوار ملی کرد

"کێشەکە لە تۆ نیت، منم"ئانی بە دەنگە لەرزیوەکەی وتی
"وا بە خۆت مەڵێ قبوڵم نییە"جۆنگکووک وتی بەگرژی و زیاتر ئانی پەلکێشی خۆی کرد و بەردەوام بوو لە بۆنکردنی
ئەو بەتەواوی وەک ئاڵودەیەک وابوو

ئانی هەناسەیەکی هەڵمژی و ئەمەی وت"بیرکردنەوەکانم شێتم دەکەن"هێشتا چاوی داخستبوو

"بۆچی؟مەگەر چی نیشانەیەکی پرسیار ماوە لە مێشکت؟"

لە کاتێکدا بە بەردەوامی و دەجوڵا و چێژی لەم ساتە وەردەگرت

"زۆر شت"ئانی وتی

ئانی نەیدەویست پرسیار بکات کە ئەو منداڵبازە؟ئەو پرسیارەی لە دوای نیوەڕۆوە مێشکی داگیر کردبوو نەیدەتوانی لە مێشکی دەر بکات

چی گەر وانەبێ و بەو قسەیە بشکێت؟ئەو نەیدەویست دڵی بشکێنێت بەڵام ناکرێت ئەو بەو تەمەنەوە کەوتبێتە داوی کچێکی نۆ ساڵانەوە کە تەنها چەند چرکەیەک بینیویەتی

نەیدەویست پێی بڵێت و پرسیاری لێبکات چونکە لەوانەیە بیرکردنەوەکانی هەڵە بن و پێی ناخۆش بێت کە بەمجۆرە پیسە بیری لێکردۆتەوە

بەتەواوی نائاسوودە بوو بەم نزیکییە نەیدەزانی چی بکات
"وام لێمەکە"جۆنگکووک وتی بە بێ تاقەتی

"هیچم لێ نەکردوویت"

"لەوە زیاتر شەیدای خۆتم مەکە ناتوانم"

وەڵامی نەدایەوە، چی پێ بڵێت سەری لێشێوابوو

جۆنگکووک چاوەکانی گوشی"خۆشمدەوێی"

دووبارە جوابی نەبوو

"هێندە دڵ ڕەق مەبە هەشت ساڵە ئاشقتم"

تفێکی قوت دا و ماچێکی ملی کرد"هەموو شتێکمی باوەڕم پێبکە، بێ تۆ ژیان واتای نییە بۆم"

ئانی هوفێکی کرد و ڕووی کردە ئەو و چاوەکانی کردەوە و سەیری کرد

چاوەکانی کردەوە بە زەحمەت چاوە ڕەشەکانی خستە سەر چاوە شینەکانی..بەرگەی سەیرکردنی چاوەکانی ناگرێت وادەکات لێدانی دڵی بفڕێت

ئانی لێی دەڕوانی..جۆنگکووکی وەک کەسێکی تینوو دەبینی، سەیری چاوەکانی دەکرد هەستی بە خۆشەویستی دەکرد لە ناویان..بەشێوەیەک سەیر دەکات کە نەیدەتوانی باوەڕ بەخۆی بهێنێت کە ڕاست ناکات..
خۆشەویستی و ڕاستگۆیی ئەشقە پاکەکەی لە نێو گلێنە ڕەشەکانی کۆببونەوە

جۆنگکووک پەنجە گەورەی بە ڕوومەتی ئانی دەهێنا
بیرکردنەوەکانی پڕ بوون لە ڕستەی'چی دەبوو؟'
چی دەبوو ئێستا یەک وەڵامی ئەرێنی وەرگرتبا و بۆ یەکەمجار خۆی تێکەڵی ئانی کردبا و خۆی و ئەویشی بەیەکەوە بەستبا

بەڵکو گرێیەکی توند بدات لەو پەیوەندییە، چی دەبوو یەک ئاماژەی بچووک یەک ڕێگە پێدانی بچووک
سوێندی دەخوارد وەک گەوهەرێک مامەڵەی لەگەڵدا بکات

"سەیرم مەکە!"جۆنگکووک بە شڵەژاوی وتی لەکاتێکدا سنگی هەڵدەبەزیەوە

"بۆچی؟"

"نامەوێت لەناکاو شتێک بکەم کە ناتەوێت، ناتوانم بوەستم سەیرم مەکە"

لەناکاو سەری ئانی خستە ناو سنگی

بیوەستێنە، بەسە ئەم چاوانە جگە لە زیان گەیاندن بەخۆی هیچی تر نین

سنگی..ترپە خێراکانی دڵی

ئانی بە ئاشکرا هەستی بە لێدانەکانی دڵی دەکرد..
خۆ دەتوانێت درۆ بکات بە زمان..بەڵام خۆ ناتوانێت دڵی وا لێبکا بەم شێوە خێرایە لێبدات!ئەو لەبەر من وای لێهاتووە؟

"تۆ لێرە دەخەویت؟"

"لێرە دەبم لای تۆ"جلی ئانی گوشیبوو لەنێو دەستەکانی

"بەڵام من نامەوێت"ئانی وتی و برۆکانی گرژ کرد

"ناتوانم لەلات نەبم"

"بۆچی دڵت بەم خێراییە لێدەدات؟"پرسیم کاتێک سەرم نوقمی ناو سنگی بوو

"چونکە لە تۆ نزیکم"وتی و ماچێکی سەری کرد

"من هێندە کەسێکی گرنگم بۆت کە بەم شێوە بشڵەژێی بە نزیکیت لێم؟"

"ههـ، خەریکە دڵم دەردێت..من بە بینینی وێنەکانت دڵم بەخێرایی لێیدەدا ئێستە کە لە نزیکمەوەی زۆر خراپتر بووم"

هیچم نەوت

سەری هێنایە دەرەوە لە سنگی و دەستی لابرد..ئەو بەم شێوە نائاسوودەییە نەیدەتوانی بخەوێت

"قاچت لابە تکایە"بەبێزاری..قاچی لە قاچی گیراندبوو و ئەو توانای لابردنی نەبوو هەروا بەهۆی بەهێزیەکەی جۆنگکووک

"لاینابەم"

"لایبە!"بە گرژی

"بۆ خاتری خوا قاچی من چ زیانێکی هەیە؟"بە داماوی وتی

ئانی هەستا و دانیشت..قاچی لەسەر قاچی خۆی لابرد
جۆنگکووک دەیویست بگری، چاوەکانی داخست، ئاخر بۆ؟

هێندە بێزارە لێم؟

"کەمێک دور بکەوە لێم"بێ ئەوەی سەیری بکات
مەبەستی ئەوەبوو با نێوانیان هەبێت لەسەر جێگەکە
و جۆنگکووکیش ئەوەی کرد کە وتی و کەمێک دورکەوتەوە..دڵی بچکۆلەکەی پێ ناشکێندرێت

ئانی هەستی بە تاوان دەکرد..بەڵام زۆر نائاسوودە بوو کە لە نزیکی بوو نەیدەتوانی هەروا وازبێنێت..

لەکاتێکدا سەرسام بوو بەوەی جۆنگکووک هەروا لێی دورکەوتەوە و لەوە زیاتر پێداگری نەکرد

جۆنگکووک هەناسەیەکی هەڵمژی و کەوتە سەر پشت
پاڵکەوتەوە و پشتی لەو کرد

"ئەگەر دەتزانی"

"تکات لێ دەکەم بوەستە لە قسەی بێمانا من خۆم بیرکردنەوەکانم شێواون"وتی و چاوەکانی داخست

دەیزانی کە دەیەوێت دووبارە خۆشەویستی دەرببڕێت

"تەنیا گەر یەک چرکە خۆت هێنابایە جێگەی من، ئەگەر دەتزانی کە چەندم خۆشدەوێی"

هیچی نەوت و وەڵامی نەیایەوە

سەیری سەقفەکەی دەکرد

چاوەکانی داخست وا باشترە بخەوێت..ئەمشەویشی وەک شەوەکانی ترە و ئیدی فەرقی چییە گەر بۆنی نەکات؟

چاوەکانی کردەوە و سەیرێکی ئانی کرد کە پشتی لێکردووە و توند بەتانیەکەی گوشیوە

پشتی لێی کرد..ناتوانێ سەیری بکات و نزیکی نەبێتەوە بۆیە نەیبێنێ باشترە، چاوەکانی لێکنا

'بەتانیەکەش بۆ تۆ تەنها باشبە ئەزیزتر لە گیانم~'

Hey gurls

چۆنن کچینە؟هیوام باشی هەمووتانە و بە هیواشم کە ئەم پارتەتان بە دڵ بوبێت لە چی تێناگەن ئەتوانن لە کۆمێنت بینوسن گەر نەبوە سپۆیڵ وەڵامتان ئەیەمەوە

و سوپاس بۆ خوێنەرە ئازیزەکان کە بەرە بەرە لە زۆربونان و ئەمەش زۆر دڵخۆشمان ئەکات، بەڵام تەنها یەک گلەیی بچوکمان هەیە..

ئەمە وەک مەرج یان شتێک ناڵێم بێگومان کەمتەرخەمی ناکەین لە زوو دانانی پارتەکان بەڵام هەر کاتێک هاتنە ناو پارتی تازەوە گەر بتوانن ئەو ئەستێرە بەتاڵەی خوارەوە پرتەقاڵی بکەن، بەڵی ئافەرم واتا ڤۆوت بکەن ئەوە زۆر سوپاستان ئەکەین چونکە ڤۆوت و بینەر یەک ناگرنەوە بەڕاستی :((
ئەو ڕەخنە بچوکەمان بۆ پڕ بکەنەوە بێگومان بەرزی ئەنرخێنین

خۆشمەوێن💜

And blonde Jimin😭🤌🏼

لە پەیجی ئینستگرامەکەشم لەگەڵم بن کچە جوانەکان🦋:)
Ig:ja.frv7

Continue Reading

You'll Also Like

22.4K 2.7K 26
هەرگیز یەکمان نەویستووە بەڵام هاوسەرگیریمان کردووە ئەو کەسەی خۆشم دەویست هاوسەرگیری کردووە بۆچی ناتوانم هاوسەرگیری لەگەڵ ئەو کەسە بکەم خۆشم دەوێت ؟...
89.8K 11.8K 31
دەستپێکی چیڕۆک 2022-18-11 کۆتای نادیارە تب/نامەوێ باسی چیڕۆکەکە بکەم خۆتان بینەری بن
874K 35.9K 30
"ကျွန်တော် တစ်ခါ နမ်းရင် ငါးသိန်း ထက်မနည်းရတယ်..သဘောပေါက်လား?"(18+) ကြၽန္ေတာ္ တစ္ခါ နမ္းရင္ ငါးသိန္း ထက္မနည္းရတယ္..သေဘာေပါက္လား?"(18+)
22.6K 3.4K 38
تکایە وەرزی یەکەم بخوێنەوە پاشان وەرزی ٢ چونکە دلنیابە تێناگەیت😊 Start: 26 mar 2023 End : 20 April 2023