¦¦ خـێـزانـەکـەم ¦¦

21 6 13
                                    

⋱…………༻❀༺…………⋰

"گەمژە! بۆچی ئەوەندە زۆرت پێچوو؟! خەریک بوو دەمردم لە چاوەڕوانیا!"
هیون گوتی کاتێک ئامێزم پێدا کردبوو.

"ببورە هیون، زۆر چاوەڕێت کردم.. ببورە"
بە گریانەوە گوتم.


هیون بە دەستەکانی ڕووخساری گرتم و سەیری دەکردم کاتێک چاوەکانی پڕ ئاو بوبوو.

"بیرم دەکردیت.. هیرین"
بە خەمباریەوە گوتی.

"ئیتر من لێرەم.. هەمیشە لەگەڵت دەبم!"
گوتم کاتێک هەوڵمدەدا فرمێسکەکانم بوەستێنم.

هیون دوبارە منی لەئامێز گرتەوە و بۆنی دەکردم، سەیرم کرد کە کاتەکەی بەیانی بوو خۆر تازە هەڵهاتبوو بۆیە بەهێواشی لە ئامێزی هیون هاتمە دەرەوە.


"دەمەوێت بڕۆمە شانشینی ڕووناکی! خێزانەکەم چاوەڕێم دەکەن ئێستا.."
بە پەرۆشیەوە گوتم.

"بێگومان.. وەرە"
هیون گوتی کاتێک هەستایەوە.

بە تێنەگەیشتنەوە سەیرم کرد، بەڵام هیون چاکەتەکەی داکەند منی داماویش وەک هەمیشە سوور بومەوە لەشەرمان وە باڵە ڕەشەکانی هاتنە دەرەوە.. واهـ ئێستا زۆر زیاتر گەورە و جوانتر بوونە!

هیون خەندەیەکی بەفیزی کرد و منی بە ئامێز هەڵگرت خێرا دەستەکانم لە دەوری ملیدا ئاڵاند.



بە خێرای بەرز بویەوە بەرەو ئاسمان.. من دەترسام چونکە ماوەیەکی زۆربوو نەچوبوومە ئاسمان.. دوای ئەوە بەرەو شانشینی ڕووناکی بەڕێکەوت.



لە ڕێگا هەر سەیری ئەوم دەکرد، تکایە من چۆن نەمتوانی ئەو بناسمەوە؟! هیوادارم چیتر هەمان ئازار نەبینینەوە.



دوای کەمێک لەبەردەم کۆشک وەستا.. سەرم سوڕما چونکە لەجاران زووتر هاتە شوێنی مەبەست بەڵام دیارە هێزی خێرایی بەکارهێنابوو.



بەرەو ژوورەوە چوین و دایک و باوکمم بینی لە باخچە گەورەکە وەستا بوون دایکم دەگریا و باوکیشم هەوڵیدەدا ئارامی بکاتەوە.

چاوەکانم پڕ ئاو بوون خێرا ڕامکردە لایان.



"دایکە باوکە!"
هاوارم کرد و ئەوانیش ئاوڕیان دایەوە و چاوەکانیان زەق بویەوە.

خێرا خۆم خستە ئامێزیان و دەگریام ئەوانیش لەگەڵ من دەستیان بە گریان کردبوو.

¦¦ چـارەنـووسـی درەوشـاوە ¦¦Where stories live. Discover now