¦¦ چـی ڕوودەدات؟ ¦¦

14 6 14
                                    

⋱…………༻❀༺…………⋰





"ئەوە.. تەنها بووم بۆیە گوتم با تۆزیک بگەڕێم.. لەکۆتایدا پاشایەکی گەورە و گران منی لە کۆشکەکەی بەتەنها جێهێشتوە!"
بە تانەوە گوتم و ڕۆیشتمە لای.


"سەیرکە.. هەوڵدەدەم ئارامبم لەگەڵت بۆیە بەئاقڵی بەگوێم بکە، بۆت نییە بێتە هەموو شوێنێک و دەست کەهەموو شتێکیش بدەیت! ئەوەت بیر بێت، تۆ هی ئێرە نیت.. تۆ مرۆڤیت! وە ئا.. وامەزانە کە من لێرە نیم کۆشکەکە بەتاڵە وادیارە لە کتێبەکە باسنەکراوە کە کاتێک پاشایەکان لەسەر تەختەکانیان لادەچن ئەوا هێزەکەیان لەجێگایان دەبێت؟!"
هیون گوتی.



"هێز؟! و-واتا چۆن؟"
پرسیم.



"بۆنموونە گەر تۆ ویستبات شتێکی خراپ بکەیت ئەوا لەلایەن هێزەکەوە دەمردیت! بەڵام وادیارە بەختت هەبووە و شتی خراپت نەکردوە.. هەرچەندە خەریک بوو هێرشت بکرێتە سەر کاتێک هاتیتە ئەو ژوورە"
هیون گوتی کاتێک بزەیەکی لار لەسەر لێوانی دەبیندرا.



گەمژەی خۆپەرست!

خێرا ویستم بڕۆمە دەرەوە لەژوورەکە بەڵام ئەو گەمژەیە قۆڵی گرتم و منی بە دەرگاکەوە نا.

"ئاگات لە بیرکردنەوەکانت بێت بچکۆڵ"
هیون بە هێواشی گوتی.



چی؟ بیرم نەمابوو ئەو دەتوانێت مێشک بخوێنێتەوە، بەڵام ئەو گەمژەیە بەمنی وت بچکۆڵ؟!


"هێی.. من بچکۆڵ نیم باشە؟! ئەسڵەن تۆ چەند ساڵیت؟"
بە بێزاری گوتم و دەستەکانم لەنێو یەکدانا.


"هەرچیەک بێت لەتۆ گەورەترم"
هیون بەپۆزەوە گوتی.

"هاهاها بۆ چەندیت؟!"
بە پێکەنینێکی ساختەوە پرسیم.


"٢٨"
هیون وەڵامی دایەوە.

چاوەکانم کرانەوە.. ئەو لە کتێبەکە تەنها بیست ساڵ بوو!



"ئیتر بەمشێوەیەیە.. بۆیە ئاگاداری قسەکانت بە بچکۆڵ"
هیون بە زەردەخەنەیەکی لارەوە گوتی و منی لەزیندانی دەستەکانی ڕزگارکرد.


دەنگی سکم هات لە برسان، دەستم بە سکمەوە گرت و بەچاوی پشیلەیانەوە سەیری هیونم کرد.

"چییە؟"

"بەڕاستیتە؟ دەزانیت چەندم برسییە خەریکە دەمرم، شتێکم بدەیە بیخۆم"
بە هاوارەوە گوتم.

¦¦ چـارەنـووسـی درەوشـاوە ¦¦Where stories live. Discover now