¦¦ شـتـە نـامـۆکـان ¦¦

18 7 49
                                    

⋱…………༻❀༺…………⋰





"تۆ لەکوێ بویت؟! ئەزانی چەند ترسام"
لونا بەگریانەوە گوتی کاتێک لەئامێزم دابوو.


ویستم لە ئامێزی بگرمەوە بەڵام خێرا خۆم جدی کردەوە و لەخۆمم دوورخستەوە.

"چی ڕوویدا؟"
بە ساردی پرسیم.

"مـ من تەنها ویستم شتێکت پێبڵێم.. کاتێک کە هاتمە دەرەوە لە ژوورەکە خێرا هەستم بە شتێک کرد.. وەک ئەوەی یادەوەریێکم بێتەوە بەر چاو بەڵام خێرا پیاوێکی ناشرین بۆم هات"
بە هەنسکەوە گوتی.


"یادەوەری چۆن؟"
پرسیم.


"نازانم.. شتەکان ڕوون نەبوون.. تەنها گوێم لە قاقاو پێکەنینی دوو کەس بوو"
وەڵامی دامەوە.



"وە پیاو؟ هیچ کەسێک لەم کۆشکە نییە جگە لە من و تۆ وە سێ خزمەتکار ئەوانیش ئەمڕۆ لێرە نین"
گوتم.



"تـ تەنها من و تۆ؟ لەم کۆشکە گەورەیە؟!"
بە شۆکەوە پرسی.


"بەڵێ.. بەهەرحاڵ وادیارە تۆ لەتاریکی دەترسیت.. ئەگینا کەس لێرە نییە"
بە ساردی گوتم و هەڵسامەوە.


"من لەتاریکی ناترسم.. هەرگیز لەتاریکی نەترساوم!"
لونا گوتی کاتێک هەڵسایەوە و بەرامبەرم وەستا.

"دڵنیایت؟"

"بێگومان"
بە بوێریەوە گوتی.


ئێمە بەرامبەر ژوورەکەم وەستابووین وە زۆر تاریکیش بوو بەجۆرێک نەماندەتوانی بەجوانی یەک ببینین.. هێزی تاریکیم بەکارهێناو و تاریکیەکی لەڕادەبەدەرم بڵاوکردەوە.


شوێنەکە بەجۆرێک تاریک بوو نەتدەتوانی هیچ  ببینی تەنانەت چاوەکانی ئەویشم لێ وون بوو.

لەناکاو ڕووناکیەکم بینی کە لەملوانکەکەمەوە دەرچوو شۆک بووم.. ئەمە چۆن دەدرەوشێتەوە؟


سەیری بەردەمم کرد بەهۆی ڕووناکیە کەمەکە توانیم لونا ببینم کە لە بەرامبەرم وەستاوە و ملوانکە بەردە ڕەشەکەی هیرینی لەمل دابوو.


بۆ ساتێک.. تەنها بۆ ساتێک هیرینم هاتە بەر چاو.. بە زەردەخەنە دڵگیرەکەی سەیری دەکردم و ملوانکەکەی لەمل دابوو، بەڵام هاتمەوە هۆشخۆم.

¦¦ چـارەنـووسـی درەوشـاوە ¦¦Where stories live. Discover now