¦¦ لـاپـەڕەی دوازدەیـەم ¦¦

19 7 51
                                    

⋱…………༻❀༺…………⋰




"نەخێر.. من ئەوم بەدڵ نییە!"
گوتم.

های وۆن قاقایی پێکەنینی بەرز بوویەوە.

"باشە کەواتە.. تۆ ئەوت بەدڵ نییە، بەمبۆنەیەوە هیرین ئەوەت دەزانی کە یونا داوای چونە ژوانی لە هیون کردوە وابزانم ئەویش ڕازی بووە."
های وۆن گوتی.

چی؟! ئەو یونایە بێ ئابڕوە دەیکوژم!

"مەبەستت چییە؟! هیون هەرگیز ڕازی نابێت!"
بەتوڕەییەوە گوتم.

"وابزانم زەنگی چوونە ژوورەوە لێیداوە.. خوات لەگەڵ"
های وۆن گوتی و ڕۆیشت.

منیش خێرا چوومە پۆلەوە بینیم هیونی لێنیە.. دوای کەمێک ئەویش هات بەڵام لەتەنیشتە من دانەنیشت.

ئەوە چی دەکات ویستم بانگی بکەم بەڵام مامۆستا هاتە ژوورەوە.

بەبێزاری گوێم لەوانەکە گرتبوو بەڵام مێشکم هیچ لێرە نەبوو.

هیون بۆ وادەکات؟ بەڕاستی لەگەڵ یونا لەژوانە؟!

ئاخ من شێت دەبم!!!

هەر کە زەنگی چونە دەرەوە لێیدا خێرا ویستم بڕۆمە لای هیون بەڵام ئەو لێرە ڕۆیشتبوو.

هەر بەڕاست ئەو کوڕە تارمایی نییە؟!


لەپۆلەکە هاتمە دەرەوە بەڵام هیون لێرە نەمابوو.

من بۆچی وا توڕەم؟!

چی دەکات یان نا کەیفی خۆیەتی!



...



« لـە شـانـشـیـنـی خـاک »

« بـیـرکـردنـەوەی هـای وۆن »

"ئای لەدەست تۆ های وۆن! هیچ پلانێکی ترت نەبوو ئەوەنەبێت کە من لەگەڵ یونا دابنێیت؟!"
هیون بەبێزاریەوە گوتی.

ئێمە لە یەکێک لە پاڕکەکان دانیشتبووین.

"ئێ چیبکەم؟! هیچم لەمێشکدا نەبوو لەو کاتە.. هەم ئەوە زۆر باشە چونکە هیرین زۆر ڕقی لەئەوە ئەوەش وادەکات زووتر دان بە هەستەکانی خۆیدا بنێت!"
بە ئاسایی گوتم.

ئێستا یونا دێت با من خۆم بشارمەوە.

بڕیارمدا لە پشت یەکێک لە دارەکان خۆم بشارمەوە.

¦¦ چـارەنـووسـی درەوشـاوە ¦¦Where stories live. Discover now