¦¦ لـاپـەڕەی پـازدەیـەم ¦¦

18 8 74
                                    

⋱…………༻❀༺…………⋰



هیرین و های وۆن لەگەڵ هانول خەریکی قسە و گاڵتەوپێکەنین بوون.

ئەو هانولە خوێڕیە هەردەم خۆی لە هیرین نزیک دەکاتەوە لەسەرەتاوە کەیفم پێی نەدەهات.

لەگەڵ هوان بەردەوامیمان بە ڕۆیشتنەکەمان دا وە ڕۆیشتینە بەردەمیان بەڵام ئەوان لەبەر پێکەنین هەر ئاگاشیان لێنەبوو.

"هیون.. وابزانم پێویست دەکات بڕۆینەوە کەس گرینگی بە ئێمە نادات کە لێرەبین یان نا"
هوان لە تەنیشتم گوتی و ویستی بڕوات.

ئەوان هەر لەگەڵ گوێ لێبونی هوان خێرا سەیریان کردین.

وە ئەو سەیری چاوەکانی منی کرد.. دووبارە وای لەمن کرد دڵم خێرا لێبدات.

بەڵام سەیری شوێنێکی ترم کرد و هیرینم جێهێشت ئەویش بەتێنەگەیشتنەوە سەیری کردم.. ئەو دەبوایە بیزانیبا کە من ڕقم لەوەیە لەگەڵ کەسێکی تر بیبینم!

وە سەیرم کرد دوو ئاشقەکەی تریش خەریکی قسەکردن و نیگا گۆڕینەوە بوون.

لەناکاو ئەو هانول ناوە هاتە بەرامبەرم.

"سڵاو هیون، ماوەیەکی زۆرە نەمبینیویت، بەخێربێیتەوە.."
هانول بە خەندەوە گوتی و دەستی هێنا  پێشەوە.

بەساردیەوە تەنها سوپاسم کرد.. ئەویش بە شەرمەزاریەوە دەستی بردەوە دواوە.

"کەواتە، هەر لێرە دەبین؟!"
هوان گوتی.

"نەخێر بێگومان.. وەرنە ژوورەوە.."
هیرین گوتی و دەستی گرت.

بەیەکەوە ڕۆیشتینە ژوورەوە هەموی دڵخۆش بوون بە هاتنەوەمان.

"زۆرم بیردەکردیت کوڕە جوانەکەم!"
دایکم گوتی کاتێک باوەشی لێمدابوو.

"دایکە.. تۆ باشیت؟!"
پرسیم چونکە هیچ باش دەرنەدەکەوت.

"بەڵێ.. وەرە دانیشە دەزانم ماندوویی!"
دایکم بە زەردەخەنەوە گوتی و  منی دانیشاند.

ئیتر دەستیان کرد بە قسەکردن و پرسیارکردن لەوەی کە چۆن بوینە وە چیمان کردووە.

"هیرین.. بڕۆ لەگەڵ ئەوانیتر لە هۆڵەکەی تر بۆخۆیان قسە بکەن.. ماوەیەکی زۆرە یەکترتان نەبینیوە"
پورم بە هیرینی گوت.

"بێگومان بڕۆن بڕۆن.."
ئەمجارەیان باوکی هیرین گوتی.

بەیەکەوە ڕۆیشتین.

¦¦ چـارەنـووسـی درەوشـاوە ¦¦Where stories live. Discover now