¦¦ لـاپـەڕەی نـۆیـەم ¦¦

19 9 43
                                    

⋱…………༻❀༺…………⋰




« لـە کـۆشــکی زێـڕیـن »

« بـیـرکـردنـەوەی هـیـریـن »


لەگەڵ های وۆن لە باخچە گەورەکەی قوتابخانە لەسەر جۆڵانە گەورەکە دانیشتبووین وە خەریکی خواردنی شیرینیەکانی دەستمان بووین.


"های وۆن بەجدی! بۆچی بەجوانی قسەکانت ناکەیت من هیچ تێناگەم!"
بە تووڕەیی و دەمی پڕ لە شیرینیەوە گوتم ئەوە چەندەمین جارە قسەکانی تەواو ناکات.



"تۆ جارێ ئەوەی دەمت قووت بدە، ڕووخسارمت هەمووی پیس کرد! ئاخر خۆشم شۆکم بۆیە لێم مەگرە.. هوان.. وابزانم کە هوان هەستی بۆ من هەیە، واتا من چیتر تاکە کەس نیم کە هەستم هەبێت بۆ ئەو"
های وۆن بەخێرایی قسەکانی کرد.


چاوەڕێی کاردانەوەی من بوو بەڵام من ئاسایی هەر خەریکی خواردن بووم.


"ئەوە چییە؟! بۆ هیچ سەرت نەسووڕما؟!"
های وۆن بەشۆکەوە پرسی.



"چونکە پێشتر دەمزانی.."
بەئاسایی وەڵاممداوە.



های وۆن بە سەرسوڕمانەوە سەیری دەکردم وەک ئەوەی بڵێ چۆن.

"های وۆن، چـاوەکـان هـەرگـیـز درۆ نـاکـەن! وە منیش ئەوەم لە چاوەکانی هواندا بینی"
گوتم و لەکۆتاییدا سەیری های وۆنم کرد.

"واتا لەکەیەوە هەستی بۆمن هەیە؟!"
های وۆن پرسی.


"نازانم.. بەڵام ئەوە دەزانم تازە نییە"
وەڵامم دایەوە.

"ئێستا من بەڕاستی نازانم کە ئەمە ڕاستیە یان تەنها خەون و خەیاڵێکە!"
های وۆن گوتی کاتێک بیری دەکردەوە.



چڕنوکێکم لێیدا یەکسەر هاواری کرد منیش دەستم کرد بە پێکەنین.


"ئێستا زانیت؟!"
گوتم و هەڵسامەوە.


"کاتی چونە پۆلە، دەبێ بڕۆم ئەگینا دەرسەکەم لەکیس دەچێت!"
بە خێرایی گوتم.


"تشش لە تۆش هەموو کاتێک هەر بیرت لای خوێندنە!"
های وۆن بەبێزاریەوە گوتی.


¦¦ چـارەنـووسـی درەوشـاوە ¦¦Where stories live. Discover now