¦¦ لـاپـەڕەی پـێـنـچـەم ¦¦

21 8 7
                                    

⋱…………༻❀༺…………⋰






سەیری هیرینم دەکرد ئەو وەک مانگ جوانبوو.

لەنێو هەموویاندا دەدرەوشایەوە.. وە ویستی بەرەو لای من بێت.

بەڵام لەناکاو کچێک هاتە بەرامبەرم.

بۆستە.. ئەو ناسراو دیارە، دڵنیام لە شوێنێک بینیومە!

"چییە دەڵێی نام ناسیتەوە هیون؟!"
کچە بەتۆنێکی گاڵتە ئامێزەوە گوتی.



بوەستە ئەوە یونایە؟

"یـونـا؟!"
بە دوودڵیەوە گوتم.


"چاک بوو بیرت هاتەوە.. وە بزانە من لێت تووڕەم بۆ هیچ لە هەواڵت نەپرسیم؟!"
یونا گوتی کاتێک دەستەکانی لەنێو یەک دانا

"بەڵام باوەڕیشم نەدەکرد  بێیتە ئێرە.. بەهەرحاڵ چۆن دەردەکەوم؟!"
یونا گوتیو  بەدەوری خۆی دەخولایەوە.

ڕاستییەکەی تا ئێستا سەرنجم نەدابوو..
ئەو درێسێکی شینی بریسکەداری پۆشی بوو کە قۆڵ و سەر شانەکانی ڕووت بوون ئەوەش وایکردبوو جەستەی زۆر دیار بکەوێت، یونا خاوەنی قژێکی شینی درەوشاوەیە لەگەڵ جووتە چاوە نیلیەکانی.

بەهەرحاڵ، پەیوەندیەکەی نێوان ئێمە بۆ کاتی سەردەمی منداڵیم دەگەڕێتەوە ئەو وازی لێم نەدەهێنا هەموو کاتەکە وەک بنێشت پێمەوە دەنووسا منیش هەر ڕام دەکرد لێی ئەو کاتە ڕاستە بچووک بووین بەڵام ئەو هەندێک ڕەفتاری زۆر ناشرینی دەکرد وەک ئەوەی دەیویست لێم نزیک ببێتەوە.. باشبوو ماوەیەک تێپەڕی و جێیهێشتم.. ئەو لەمن گەورەترە..

سەرەتا هەر لەقوتابخانە و بۆنەو ئاهەنگەکان یەکترمان دەبینی، وامزانی وون بووە.

بەڵام ئێستا دووبارە پەیدا بوویەوە.

"باش دەردەکەویت.."
بەساردی گوتم.


بەڵام ئەو بێشەرمە دەستی گرتم و منی بردە لایەکی تر..

لەناکاو وەستام چونکە هەستم بە تووڕەیی و دڵتەنگی دەکرد.

ڕوونتر بڵێم ئەمانە هەستەکانی من نەبووم هی هیرین بوون.

سەیرم کرد لەدواوە بە دڵتەنگیەوە سەیری دەکردم.

"ئەوە سەیری کوێ دەکەیت؟!"
یونا گوتی کاتێک ئەویش سەیری هیرینی کردەوە.

"ئۆهـ ئەوە هیرینە ئێوە ئێشتاش هەر بەیەکەوەن؟! بیرمە هەر کاتێک کە بەیەکەوە دەبووین بەزۆر دەیویست بێتە نێوانمان.. ئاه بەڕاستی ئەو زۆر بێزارکەر بو-"
خێرا قسەکانم بە یونا بڕی.

¦¦ چـارەنـووسـی درەوشـاوە ¦¦Donde viven las historias. Descúbrelo ahora