¦¦ هـەوڵـدان بـۆ گـەڕانـەوە ¦¦

19 7 22
                                    

⋱…………༻❀༺…………⋰




"لەنیوە شەودا لەهەمان ئەو شوێنەی کە پڕۆسەی گەشتکردنەکەمان ئەنجامدا.. ئەمجارە پڕۆسەی بیرهێنانەوەی یادەوەریەکانت ئەنجامدەدەین، ئەگەر هیچ شتێکت بیر نەکەوتنەوە ئەوا ڕێگە دەدەم بڕۆیتەوە جیهانەکەی دیکە.. بەڵام ئەگەر بیرت کەوتەوە ئەوە بۆ هەمیشە لەگەڵم دەبیت، ئێستا نزیکەی خۆرئاوا بوونە یەکەمجار خوانی ئێوارە دەیخۆن و تۆش دەتوانیت قسە لەگەڵ ئەوانی تر بکەیت وە خۆشی ببینیت"
هیون بە دڵخۆشیەوە گوتی.


"نامەوێت بڕۆمە لای ئەوان!"
بە خێرای گوتم.


"دەی هیرین، تەنها ئەمجارە!"
هیون بەتکاوە گوتی بەلام من قۆڵەکانم لێکناو ڕووم کردە لایەکەی تر.

هیون لەسەر سیسەمەکە هەستاو هاتە بەرامبەرم لەسەر چۆک دانیشت.


"تکایە هیرین، تەنها ئەمجارە.. بەڵێن بێت خۆم لە تەنیشتت دەبم، دەی هیرین"
هیون بە چاوە ڕەشە درەوشاوەیەکانیەوە گوتی.

نەمتوانی خۆم بگرم پێکەنیم ئەو زۆر شیرینە کاتێک خۆی شیرین دەکات!



"کەواتە من شیرینم؟!"
هیون بە دڵخۆشی و فیزەوە گوتی.



"ئحم.. نەخێر.. وە منیش نایەم ئیتر پێویست بەوانە ناکات"
بە ساردیەوە گوتم.

هیون هەناسەیەکی بێزاری دایەوەو  خێرا هەستایەوە و پاڵی بە منەوە نا ئەوەش وایکرد بکەومە سەر سیسەمەکە وە ڕووخساری لێم نزیک کردەوە.


"بۆچی کە بەنەرمی پێت دەڵێم بەگوێم ناکەیت؟!"
گوتی کاتیک زۆر لەمنەوە نزیک بوو بەجۆرێک هەناسەکانی بەر ڕووخسارم دەکەوت.


"یـ یا چی دەکەیت؟! دوورکەوە!"
گوتم کاتێک هەناسەم بە قوڕسی دەدا.



لەناکاو دەرگاکە کرایەوە.

"ئۆهـ.. من داوای لێبوردن دەکەم من هیچم نەبینی!"
هایریم'ـی بچووک گوتی کاتێک چاوەکانی خۆی گرت و ڕوویکردە لایەکەی تر.

بەتوندی پاڵم بە هیونەوە ناو ڕۆیشتمە لای یوری بەخێرایی.

"هایریم! سەیرکە، هیچ شتێک بەمشێوەیە نییە کە تۆ بینیت!"
بە جدیەوە گوتم کاتێک شانە بچوکەکانیم گرتبوو.


"چی؟ من چیم بینی؟ هههه! من ئەسڵەن تازە هاتومەتە ژوورەوە"
هایریم بە پێکەنینێکی ساختەوە گوتی.

¦¦ چـارەنـووسـی درەوشـاوە ¦¦Where stories live. Discover now