¦¦ لـاپـەڕەی هـەشـتـەم ¦¦

22 7 42
                                    

⋱…………༻❀༺…………⋰





لە چێشتخانەکە هاتینە دەرەوە.

"هۆهـ.. واهەست دەکەم دووگیانم بە دوانەیەک"
هیرین گوتی کاتێک بە دەستەکانی سکی خۆی گرتبوو.

"کە کاتی منداڵبوونەکەت هات بانگم بکە.. من دەستت دەگرم"
بە گاڵتەوە گوتم.



"بێگومان وادەکەم"
هیرین گوتی.


دەستمان کرد بە پێکەنین بەڵام دوانەکەی تر تەنها بەبێزاریەوە چاویان لێ دەخولاندینەوە.



...

« لـە شـانـشـیـنـی ئـاگـر »

« بـیـرکـردنـەوەی هـوان »



لەگەڵ هیون لەسەر یەکێک لەکورسیەکان دانیشتبووین های وۆن و هیرین'یش لەسەر ڕۆخی کەنارەکە یاریان دەکرد و ڕایاندەکرد.

هەندێک خەڵکی تریشی لێبوون.

لەناکاو بیرۆکەیەکم بۆ هات.. بەڵێ تـۆڵـەکـردنـەوە!

"هیون.. ڕات چییە لەسەر ئەوەی کەمێک خۆشی ببینین؟!"
بە زەردەخەنەیەکی لارەوە گوتم.



"چی؟"
بەتێنەگەیشتنەوە گوتی.



"کاتی تۆڵەکردنەوەیە.."
گوتم دوای ئەوە هەموویم بۆ باسکرد.

بەیەکەوە بە نهێنی ڕۆیشتینە لایان ئەوان وەستابوون لەڕۆخی کەنارەکەو قسەیان دەکرد  ئاگایان لەئێمە نەبوو بۆیە ئەوەمان بەهەل زانی وە خێرا دەستی هیرینم گرت و بردمە نێو ئاوەکە هیون'یش هەمان کاری بەرامبەر های وۆن کرد.

دوای ئەوە بەیەکەوە دەستمان کرد بە پێکەنین بە ڕووخساریان..بەڵام ئەوان خێرا دەستیان کرد بەوەی بەدەستەکانیان ئاومان بۆ هەڵبدەن ئێمەش هەمان کارمان کردەوە.

"هیون شتێک بکە! ئێمە دەمرین.."
گوتم کاتێک بەردەوامبووم لەوەی بەرگری لەخۆمان بکەم.

"بیرۆکەیەکم هەیە.. بەیەکەوە بەهێزەکانمان ئاوەکە بۆلای ئەوان دەبەین"
هیون هاواری کرد چونکە لەبەر دەنگی ئاوەکە دەنگی جوان نەدەهات.


وە بەیەکەوە وەستاین لەبەرگریکردن ئەو دووانە بە تێنەگەیشتنەوە سەیریان کردین.

¦¦ چـارەنـووسـی درەوشـاوە ¦¦Where stories live. Discover now