¦¦ لـاپـەڕەی سـێـیـەم ¦¦

35 12 5
                                    

⋱…………༻❀༺…………⋰






"نەخێر هیون.. تۆ لاواز نیت! تۆ زۆر بەهێزیت،  

چارەنووس؟

سەبارەت بە چارەنووس ئێمە هەریەکەمان خاوەن چارەنووسی خۆمانین لەوانەیە هەندێک جار چارەنووس ئازارمان بدات و بمانگریێنێت! بەڵام.. ئەوەش بزانە هەر ئەو چارەنووسەیە کە ڕۆژێک لەڕۆژان خەندە و پێکەنین دەخاتە سەر لێوانمان، تەنها بەرگە بگرە هیون.. باوەڕ بکە ڕۆژێک دێت خەندە و پێکەنین لێوانت جێناهێڵن!  تەنها.. بەرگەبگرە.."
ب

ە هێمنی بۆم ڕونکردەوە.


"تەنها ماندوو بوومە.. نازانم دەبێ تا چەندی تر بەرگەبگرم هیرین؟!"
هیون بە ماندوویەوە گوتی و سەری نزم کردەوە.

بەهێواشی دەستی هیونم گرت ڕاستەوخۆ سەیری کردم، وە زەردەخەنەیەکی هیوا بەخشانەم بۆی کرد.

چاوە ڕەشەکانی هیون لەگەڵ چاوە کاڵەکانی من یەکیان گرتبوو.

دەمتوانی زۆر بەجوانی ڕەنگدانەوەی مانگ لە چاوەکانی ببینم.


لەناکاو بەهۆشخۆم هاتمەوە خێرا دەستەکانم دەرهێناو هەڵسامەوە.

"و-وابزانم کات درەنگی کردووە دەبێت بگەڕێمەوە کۆشک! خوات لەگەڵ."
بەخێرایی قسەکانم کردوو ویستم بڕۆم.

بەڵام هیون خێرا دەستەکانی گرتم و ڕێگری لێکردم.

"من دەتگەیەنمەوە بەتەنها سەلامەت نابیت"
گوتی کاتێک دەستی گرتبووم.

بواری ئەوەی نەدا کە ناڕەزای دەرببڕم خێرا قسەی کرد.

"ئا.. وەهەروەها پێویستمان بە باڵەکانت نییە.."
هیون گووتی وەک ئەوەی چاوەڕێ بێت باڵەکانم بگەڕێنمەوە شوێنی خۆی.

دوای ئەوەی باڵەکانم گەڕاندەوە، چیتر پەڕە سپیەکان دیارنەمان.

هیون دەستێکی لەپشتم داناو دەستێکیشی بۆ گرتنی قاچەکانم بەکار هێنا وە خێرا بەرەو ئاسمان بەرز بوویەوە.


دەستەکانم لەملی هیون ئاڵاندبوو سەیری ئەوم دەکرد.

بۆچی ئەمشەو هیون ئەوەندە جوانە؟!

یان.. ئەو خۆی هەموو کاتەکە هەروابووە؟!

لەناکاو سەیری کردم و زەردەخەنەیەکی بەفیزی بۆ کردم.

¦¦ چـارەنـووسـی درەوشـاوە ¦¦Where stories live. Discover now