¦¦ یـادەوەریـەکـانـم ¦¦

16 6 25
                                    

⋱…………༻❀༺…………⋰


لەگەڵ هیون لە هەمان شوێن وەستا بووین لە شانشینی تاریکی.. ئەو شوێنەی کە چاوەکانم لێی کردەوە، هیون هەناسەیەکی هەڵمژی و دەستی بە قسەکردن کرد.

"سەیرکە هیرین، ئێستا تۆ لێرە پاڵدەکەویت لەهەمان ئەو جێگایەی کە ڕوحت لێی ڕۆیشتە جیهانەکەی تر.. وە لێی هەڵسایتەوە دوای ئەوە من بە هێزی جادوو کارەکە ئەنجام دەدەم، لەو کاتەدا تۆ هەموو یادەوەریەکانت دێتەوە یاد.. وە دەگەڕێیتەوە!"

"باشە، وە ئەگەر هیچم نەکەوتەووە یاد دەگەڕێمەوە جیهانەکەی خۆم! تۆ دەتوانیت بمگەڕێنیتەوە؟!"
پرسیم.

"بەڵێ.. بۆ ئێستا تەنها پاڵبکەوە.. کاتەکەی خەریکە دەبێت بە نیوە شەو ئێمە دەبێت لە نیوەشەودا ئەنجامی بدەین"
هیون وەڵامی دامەوە.

جانتا بچووکەکەم لە شان کردەوە کە کتێبە نامۆکەی تێدابوو وە لەسەر ئەرزەکە پاڵکەوتم بەهەمان شێوەی کە لێی بەئاگاهاتم چاوەکانم بەو جیهانە ئاشنابوو.. هیون دەستی منی گرت و لەسەر لای چەپی سینەی داینا وە خۆشی هەمان کاری کرد چاوەکانی داخست و ڕووناکی لە نیشانەکانمانەوە دەرچوون دوای ئەوە بازنەیەکی شینی گەورە دەرچوو کە جەستەی منیش لەنێویدابوو بەڵام هی هیون نا.


چاوەکانم داخست ئەوەی کە دەمبینی تەنها ڕووناکی بوو..

دەنگی گریانی دوو منداڵی تازە لەدایک بوو دەهات منداڵەکانیان بردە ئامێزی دایکیان.




لە باخچەکە تەنها دەنگی پێکەنینی منداڵەکان دەبیسترا لەکاتی یاری کردن هیرین'ـی بچکۆڵ خێرا شەقێکی لە سەری هیون'ـی بچووک دا و ڕایکرد هیونیش بەدوایدا هوان هاواری ناوی ئەوانی دەکرد های وۆن و هانولیش خەریکی پێکەنین بوون.


هیرین'ـی تەمەن چواردە ساڵ خەریکی قسەکردن بوو لەگەڵ کوڕێکی هاوپۆلی لەناکاو هیون بەتوڕەیەوە دەرکەوت و دەستی کرد بە لێدانی کوڕەکە و شەڕی لەگەڵ کرد کاتێک کە هیرین لە هۆکارەکەی پرسی ئەو وەڵامی نەدایەوە.




دایکی هیرین خەریکی شانەکردنی قژە پەمۆیەکەی هیرین بوو وە بەیەکەوە قسەیان دەکرد و پێدەکەنین.





کاتێک هوان خەریکی قسەکردن بوو بۆ هیرین بەڵام ئەو هیچ گوێی بە ئەو نەدەدا بۆیە هوان توڕە بوو وە هاواری بەسەردا کرد، هیرینیش ئەو پەرداخە ئاوەی کە لەپێشی بوو بە هوانی داکرد و خێرا ڕایکردە پشت باوکی و زمانی لەو دەردەهێنا بەڵام باوکیان ئەوانی ئاشت کردەوە هیرینیش خێرا ڕایکردە ئامێزی هوان.

¦¦ چـارەنـووسـی درەوشـاوە ¦¦Where stories live. Discover now