¦¦ لـاپـەڕەی بـیـسـت و دووەم ¦¦

17 8 108
                                    

⋱…………༻❀༺…………⋰


 

ئەوەی لێی دەترسام ڕوویدا..

باوکم و خاڵم و کوڕەکان ڕۆیشتنە شانشینی تاریکی بەڵام بەڕێز کیم ڕازی نەبوو وە گوتیشی کە ئەو زۆر دەمێکە هاوسەری داهاتووی هیون و شاژنی داهاتووی شانشینی تاریکی دیاری کردووە.. هیون توڕەبووە و کردویانە بە دەمەقاڵێ، لەکۆتایدا بەڕێز کیم گوتوویەتی ئەگەر ئەو وابکات ئەوە حاشای لێدەکات و لە شانشینی تاریکی دەری دەکات..

بەڵام هیون گوێی بەوە نەدا و سووربوە لەسەر هاوسەرگیری کردن لەگەڵ من!

زۆرمان هەوڵدا کە هیون پەشیمان بکەینەوە بەڵام نا.. ئەو زۆر کەلەڕەقە!


بەڵام کەلەڕەقیەکەی ئەمجارە هیچ سوودی نییە.. لەکۆتایدا ئەوە یاساییە گەر پاشای داهاتوو لە شانشین دەربکرێ ئیتر بۆی نییە لەهیچ کام لە شانشینەکان بمێنێتەوە، تەنها یەک جێگا هەیە ئەویش 'زیندانی دەرکراوەکان'ە کە ئەو کەسانەی دەردەکرێن لەوێ بەند دەکرێن.

واتا ئیتر هیچ شتێک بوونی نەما بەناوی چارەنووسی من لەگەڵ هیون!




لە ژوورەکەم دەگریام و سەرینەکەم لەباوەشگرتبوو کاتەکەی شەو بوو.. دایکم و های وۆن لەدەرگاکەیان دەداو خەمی منیان بوو.

من بووم کە هاوسەرگیریکەم ڕەت کردەوە ئەگەر وام نەکردبا هیون دەردەکرا.. کێشە نییە با من بۆ ئەو نەبم تەنها با ئەو ئازار نەچێژێت!


لەناکاو هیون پەیوەندی کرد.

سەرەتا نەمدەویست وەڵامی بدەمەوە بەڵام ئەو نامەیەی کە ناردی منی پاشگەزت کردەوە.

'بـۆ کـۆتـا جـار وەرەوە ئـەو شـوێـنـەی کـە هـەمـوو کـاتـێـک بـۆی دەچـوویـن، وە ئـەو جـلە بـووکـێـنـیـەی کـە بـۆم کـڕیـبـوویـت لـەنـێـو دۆڵـابـەکـەتـم دانـاوە لـەبـەری بـکە.. بـەڵـێـن بـێـت ئـەوە کـۆتـا دیـدارمـان دەبــێـت!'

نامەکەم خوێندەوە و فرمێسکەکانم سڕی.

دەرگای ژوورەکەم کردەوە ڕووخسارە گریاوەکانی های وۆن و دایکم یەکەم شت بوو کە بینیم.

"من باشم.. تەواو! ئێستا دەمەوێت تۆزێک هەوا هەڵبمژم تکایە جێم بهێڵن.."
گوتم.


"تکایە هیرین.. ئاگاداری خۆت بە.."
دایکم بە لاوازیەوە گوتی.


سەیری ڕووخساریانم کرد های وۆن هەوڵی دەدا زەردەخەنەی ساختەم پێ ببەخشێت.

¦¦ چـارەنـووسـی درەوشـاوە ¦¦Donde viven las historias. Descúbrelo ahora