¦¦ لـاپـەڕەی شـەشـەم ¦¦

22 9 7
                                    

⋱…………༻❀༺…………⋰

کاتی سەماکردن کۆتایی پێهات کاتەکەی درەنگی کردبوو خەڵکەکەش پیرۆزبایی خۆیان لە ئیونبی ئیون هۆ دەکردن و دەڕۆیشتن.


دوای ئەوەی لەگەڵ های وۆن خەریکی قسەکردن بووین لەگەڵ ئیونبی ئەو زۆر دڵخۆشبوو بە دووبارە بینینەوەمان وە دڵخۆشیش بوو کە سەلامەتین بەڵام لەناکاو کچێک هاتە لامان ئەوم دەناسیەوە ئەو یـونـا بوو.. بەمنداڵی زۆرم ڕق لێدەبوویەوە زۆر خراپەی بەرامبەرم دەکرد وە ئەوەی وایکرد ئێمە شۆک ببین ئەوەبوو کە یـونـا خووشکە بچووکی ئـیـونـبـی بوو!

ئەوە مـەحـاڵـە! ئەوان هیچ بەیەک ناچن! ڕاستە لەشێوە بەیەک دەچن بەڵام ئەوان کەسایەتیان زۆر جیاوازە!


"سـڵـاوتان لێبێت جووتە خووشکەکان! منتان بیرماوە؟!"
یونا پرسی.

هێشتا هەر ڕەزای تاڵە! تەنانەت تاڵتریش بووە!


"بێگومان! کەست دیوە ئەو کەسە لەبیر بکات کە وەک مار مامەڵەی لەگەڵ کردووە؟!"
بەهەمان تۆن وەڵامیم دایەوە.


"ئۆی ئازیزم! تۆ هێشتا لەو کاتە دەژیت؟! ئەوە بووە ڕابردوو هیوادارم هیچت لەدڵ نەمابێت بەرامبەرم، خۆت دەزانیت ئەو کاتە منداڵبووم و سەرەڕۆ بووم!"
یونا گوتی کاتێ هەوڵیدەدا خۆی خەمبارانە نیشانبدات.


بەس من دەزانم ئەوچی مارێکە هەرگیز باوەڕی پێناکەم!

"هیوادارم وابێت یـونـا"
های وۆن گوتی.

ئەویش بەهەمان شێوە باوەڕی پێنەدەکرد.


دوای ئەوە هەر وەک منداڵی.. وەک بنێشت بە هیونەوە چەسپابوو..

بـــێـــزارکـــەر!


تەنها دەمویست بگەڕێینەوە شانشینەکەی خۆمان ڕووخساری یونام لێ بزر ببێت!


...

لەژوورەکەم لەسەر سیسەمە گەورە و سپیەکەم پاڵکەوتبووم.. کاتەکەی درەنگ بوو بەڵام من خەوم نەدەهات.

هەوڵمدا پەیوەندی بە هیون'ەوە بکەم.


'هێی.. هیون؟'

'بۆچی نەخەوتویت؟!'
هیون بەدەنگە گڕەکەی گوتی.

ئەوە دەنگی بۆ وایە؟ دیارە تازە هەڵساوە لەخەو.. گەمژەی خەواڵوو.

¦¦ چـارەنـووسـی درەوشـاوە ¦¦Where stories live. Discover now