¦¦ وەڵـامـۍ نـهـێـنـیـەکـان ¦¦

15 7 9
                                    

⋱…………༻❀༺…………⋰




خێرا ڕۆیشتمە تەنیشت ئەو و شانەکانیم گرت.

"تۆ کێیت؟! هەر بەڕاستی تۆ کێیت؟"
بە خێرای پرسیم.


"تۆ ئازارم دەدەیت هیون!"
لونا بەئازارەوە گوتی.


خێرا کراسەکەیم گرت و سەیری لای چەپی سینەیم کرد، بەڵام ئەوەی کە بینیم منی لەشوێنی خۆم تاساند!


لونا بە شۆک و توڕەییەوە لە شوێنی خۆی هەستایەوە و شەقا زلەیەکی لێدام کە وایکرد ڕووم بەرەو لایەکی تر بڕوات.

"خوێڕی هیچ و پووچ، یەک دەقەی تر من لێرە نامێنمەوە!"
لونا گوتی کاتێک دەستی کراسەکەیەوە گرتبوو.

خێرا دەستم گرت و نەمهێشت بڕوات.




"وازم لێبهێنە!"
بەتوڕەییەوە گوتی و دەیویست خۆی لەژێر دەستم ڕزگار بکات.



"تەنها یەک خولەک چاوەڕێ بکە!"
بە هاوارەوە گوتم.


لونا بە توڕەییەوە سەیری لایەکەی تره کرد.. خێرا چەقۆکەم هەڵگرت بێ یەک و دوو دەستی خۆمم بڕی.


گوێم لە هاواری لونا بوو سەیرم کرد بە ئازارەوە دەستی گرتوە.

"چی بوو؟!"
پرسیم.


"نازانم.. لەناکاو وەک ئەوەی دەستم بە شتێکی تیژ ببڕم ئازاری هەبوو!"
لونا گوتی.




چەقۆکەم لەدەست کەوتە خوارەوە و خوێنیش لە دەستم دەچۆڕا.

لونا هەر کە دەستی منی بینی هاواری کرد.


"هیون تۆ خوێنت لێدەڕوات! تۆ باشیت؟!"
لونا بە نیگەرانیەوە پرسی.



خێرا لەئامێزم کرد، چۆن تۆم نەناسیەوە.. هـیـریـن.

لونا بە تێنەگەیشتنەوە سەیری کردم.


"تکایە.. مەڕۆ و جێم مەهێڵە! من.."
لەکاتی قسەکردن لەناکاو هەستم بە خەواڵوی کرد.



خەریک بوو بکەوم بەڵام لونا منی گرتەوە.

دەنگی لونا بە کزی دەهاتە بەر گوێم کە بەردەوام بوو لەگوتی 'تۆ باشیت؟'.

¦¦ چـارەنـووسـی درەوشـاوە ¦¦Where stories live. Discover now