¦¦ لـاپـەڕەی چـوارەم ¦¦

33 10 7
                                    

⋱…………༻❀༺…………⋰





« بـیـرکـردنـەوەی هـیـون »

لەناکاو هەستم بەدوو دەست کرد کە لەدواوە چاوەکانی گرتم.

"بۆچی هاتیت و ساتە ڕۆمانسیەکەتان لەخۆت تێکدا؟ وامزانی زۆر دڵخۆشی لەگەڵ ئەو.."
گوتم لەکاتێکدا هێشتا دەستەکانی لەسەر چاوەکانم بوو.

من ئەگەر لەدوورەوەش بێت هیرین دەناسمەوە تەنانەت بەبێ ئەوەی بیبینم.

گوێم لێبوو بەبێزاری ئاهێکی کرد.

"هیون! تۆ بۆچی ڕقت لە ڤانە؟ نانا.. باڕوونتر بیڵێم، من لەوەتەی بیرمە لەگەڵ هەر کوڕێک قسەم کردبێت تۆ توڕە دەبوویت هەتا ئێستا هەر بێدەنگ بووم نازانم بۆچی خۆ ئەوان هیچی خراپیان نەکردووە! کەواتە بۆچی هیون؟!

تەنانەت ڤان هەر کات تۆ بیبینی دەتەوێ بیکوژی جاری وا هەیە ناتوانم کۆنتڕۆڵی هەستی تووڕەییەکەم بکەم لەبەر تووڕەییەکەی تۆ واتا ئەوەندە بەهێزە.. وە بۆیەش وا وەڵامم دایەوە لەپۆلەکە ئەوە تووڕەیی خۆت بوو دەستی بەسەرداگرتبووم."
هیرین بە بێزاریی و بە تێنەگەیشتنەوە قسەکانی کرد.

"هیرین تۆ بۆچی لەهەستەکانم ناگەیت؟! هاهـ قسەی بێمانا ئەگەر بهاتبا تۆ بتتوانیبا هەست بە هەستەکانی من بکەیت دەمێک بوو تێگەیشتبوویت.. وامزانی تۆ من دەناسیت بەڵام، تۆش هەر وەک ئەوانی تر بیر لەمن دەکەیتەوە.. سـارد و بـێ هـەسـت و بـێ دڵ!"
لەگەڵ کۆتا وشەم هەڵسام و ئەوێم جێهێشت.

هیرین خەمبار بوو توانیم هەستی پێ بکەم بەڵام ئاوڕم نەدایەوە.

ئەو دەبووایە دەمێک با بیزانیبا کە من ئەوم خـۆشـدەوێت!

...




« لـە شـانـشـیـنـی ڕوونـاکـی »

« بــیـرکـردنـەوەی هـیـریـن »




بەبێزارییەوە سەری خواردنەکەی بەردەمم دەکرد.

ئاهـ لەدەست تۆ هیون!

لەناکاو باوکم قسەی کرد..
"منداڵینە ئێمە بانگێشت کرواین بۆ ئاهەنگی هاوسەرگیری شازادەی شانشینی ئاو.. کوڕە گەورەکەیان 'شـیـن ئـیـۆن هـۆ' هاوسەرگیری دەکات بۆیە ئێمەش دەبێت بڕۆین"

"بەمبۆنەیەوە هیرین.. دووبارە لەگەڵ هیون شەڕت کردووە؟!"
دایکم پرسی.

"ئەوە بۆیە هیون ئاوابوو لە قوتابخانە.. ئێوە قەت گەورەنابن"
کاکە هوان گوتی کاتێک سەری خۆی بەبێهیواییەوە بادەدا.

¦¦ چـارەنـووسـی درەوشـاوە ¦¦Where stories live. Discover now