¦¦ لـاپـەڕەی سـێـزدەیـەم ¦¦

16 8 77
                                    

⋱…………༻❀༺…………⋰



ئەو ماچی کردم..

"ئەوە، وەڵامی منە"
بە نزمی گوتی.

ڕووخساری سوور بووبویەوە و خێرا ڕایکرد وە لێرە ڕۆیشت.

تەنها بەشۆکەوە دەستم لەلێوەکانم دا.. ئای خوایە ئەمە خەونە؟!

سوێند دەخۆم یەکەمجارە بەم شێوە زۆرە دڵخۆشبم لەژیانم!

هیرین تۆ چی لەو دڵە داماوەم دەکەیت؟!




...


« لـە شـانـشـیـنـی ڕوونـاکـی »

« بـیـرکـردنـەوەی هـیـریـن »

"ئای لەتۆ هیرینی شەیتان! نەمدەزانی بەم جۆرە بێشەرمی!"
های وۆن بەشۆکەوە گوتی.

ئێمە لە ژوورەکەی خۆم لەسەر سیسەمەکەم دانیشتبووین ئەمڕۆ خێزانی خاڵم بانگێشت کراون بۆ خوانی ئێوارە.

"ئێ چیم بکردبا؟!"
گوتم کاتێک زیاتر  سەرینەکەم لەئامێزگرت.

"ئایش.. دەبوایە من پێش تۆ یەکەم ماچم بکردبایە!"
های وۆن بەنووزەوە گوتی.

"ئێی هەستت چۆن بوو؟!"
های وۆن  بە زۆرزانیەوە پرسی.

"ناوازە بوو!"
گوتم و سەری خۆم لەنێو سەرینەکە شاردەوە.


لەگەڵ های وۆن بەیەکەوە پێدەکەنین و هاوارمان دەکرد.


لەناکاو دەرگای ژوورەکەم کرایەوە ئەوە هوان بوو.

"ئەوە بۆچی هاواردەکەن زۆر بچووکن؟!"
هوان گوتی.



"تۆ هەقت چییە جا؟!"
های وۆن گوتی.


"هەقم زۆرە.. دوایی ئێوە نازانن ئێستا پورە هیسوو و هیون دێن؟!"
هوان بەبێزاریەوە گوتی کاتێک پشتی بە دەرگاکەوە نابوو.

هەر لەگەڵ قسەکەی من و های وۆن بە شۆکەوە سەیری یەکترمان کرد.


"چی؟! بـ-بەڵام بۆچی؟!"
بە نیگەرانیەوە پرسیم.



"ئەوە بۆ ئاوا شۆک بوونە؟! ئیتر ئەوان بانگێشتکراون بۆ خوانی ئێوارە"
هوان گوتی.

¦¦ چـارەنـووسـی درەوشـاوە ¦¦Where stories live. Discover now