¦¦ کـتـێبـە نـامـۆکـە ¦¦

106 20 6
                                    

⋱............༻❀༺............⋰





لەناکاو لەگەڵ دەنگی کڕیارەکەی بەردەمم لەخەیاڵەکانم هاتمە دەرەوە دوای ئەوەی ئەو شیرینیەم بۆی پێچایەوە کە داوای کردبوو پارەکەی داو ڕۆیشت.

ئاوا نابێت من هەمووکاتەکە خەیاڵم دەڕوات لەبەر ئەم کتێبە نامۆیە!



تەنها وەک کتێبێکی ئاسایی خوێندمەوە بەڵام..
ناتوانم بووەستم لەبیرکردنەوە لێی..

لە کاتی نانخواردن..

لە کاتی کارکردن..

لە کاتی خەوتندا..

تەنانەت هەموو خەونەکانم بووە بەو کـتـێـبـە نامـۆیـە!

باشە، کتێبەکە خەیاڵی بوو باسی حەوت شانشینی دەکرد لەنێوان ئەو شانشینانە جەختی لەسەر پەیوەندی چوار کەس کردبوویەوە ئەوان پەیوەندی خزمایەتیان لەنێوان هەبوو دوو لەوان هیرین و هوان خووشک و برا بوون، وە های وۆن کچە خاڵیان بوو هیون'یش کوڕە پوریان بوو لەم نێوەندەدا پەیوەندیەکی سۆزداری و خۆشەویستی لەنێوان هیون و هیریندا گەشە دەکات بەڵام ناتوانن بەیەکەوە بن بۆیە.. کارێکی مەحاڵ دەکەن و شتێکی چـاوەڕوان نـەکـراو ڕوودەدات!!!

وە لێرەوە کتێبەکە تەواو دەبێت..


چوومە ئەو کتێبخانەیەی کە ئەو کتێبەم لێی هێنا بەڵام ئەوان گووتیان هەرگیز هیچ کتێبێکی لەو شێوەیە لێرە بوونی نەبووە.

بەڵام چۆن؟! ئاخر من دڵنیام کە لەوێ هێنام بە دەستەکانی خۆم!

کتێبەکە بێ ناو و ناونیشانە بۆیە هەرچەند بۆی گەڕام نەمتوانی نووسەرەکەی بدۆزمەوە.

نـیـیـە! ئـەم کـتـێـبـە لـەم جـیـهـانـە بـوونـی نـیـیـە!
بێزاربووم.





من لـونـا'م بەتەنها دەژیم کاتێک لەگەڵ دایک و باوکم بەڕێگـاوە بووین تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بووین تەنها من ڕزگارم بوو بەڵام دایک و باوکم بەداخەوە کۆچی دواییان کرد.. کاتێک بەئاگا هاتم هیچ شتێکم بیر نەمابوو.. بەڵێ تووشی لەبیرچونەوە بوبووم تەنانەت یەک تاقە یادگاریشم بیر نییە لەگەڵ دایک و باوکم هەر لەوێنە ڕووخساریانم بینیوە، بەتەنها دەستم بە ژیان کرد خێزانەکەمان دیاربوو دەوڵەمەند بوون بۆیە ئەوە ئاسان بوو بۆمن سەبارەت بە خوێندنم لەماڵەوە خوێندم بەڵام ئەوەی سەیر بوو ئەوەبوو هەر زوو تەنها بە چەند ساڵێک توانیم خوێندن تەواو بکەم مێشکم بەجۆرێک زیرەک بوو دەیتوانی زۆر بەئاسانی لە شتەکان تێبگات سەبارەت بە کار دوکانێکی بچکۆڵانەی شیرینیم هەیە، ڕاستە هاوڕێم نییە بەڵام دڵخۆشم بە ژیانە سادەکەم.. بۆخۆم کاری خۆم دەکەم و هیچ کێشەیەکم نییە، من بەڕەگەز کۆری و ئیتاڵیم واتا دایکم ئیتاڵی بووە باوکیشم کۆری وە شێوەم تۆزێک بەکۆری دەچێت چاوەکانم ڕەشێکی زۆر تاریکن هەر وەک قژە درێژەکەم پێستم سپیە، بەڵێ ئەوە منم لـونـا لـی.


سەیری کاتم کرد ٩:١١ شەو بوو دوکانەکەم داخست و سەر باسکیلەکەم کەوتم و بەڕێکەوتم بۆ ماڵەوە قژە ڕەش و درێژەکەم لەگەڵ بایەکە سەمای دەکرد کەشەکەی خەریک بوو بەرەو پایز دەڕۆیشت گەڵاکان شەقامەکانی کۆریایان ڕازاندبوویەوە کەشێکی خۆش بوو..

کۆریا لە وەرزی پایز زۆر جوان و ئارامبەخشە.

خۆشەویستەکان بەیەکەوە دڵداریان دەکرد، هاوڕێکانیش خەریکی تۆمارکردنی ساتە خۆشەکانیان بوون، وە خێزانەکانیش بەیەکەوە پێدەکەنین.

بەداخەوە من هیچ یەکێک لەوانەم نییە..

بەڵام ئەوە باشە.





گەیشتمەوە ماڵەوە پێڵاوەکانم داکەندوو و خۆم هەڵدایە سەر قەنەفە سپیەکە لە ناوەڕاستی هۆڵەکە داندرابوو.

سەرەتا تۆزێک سەخت بوو بۆم بۆئەوەی لەتەنهای ڕابێم! ئەی وانییە؟!

کچێک تووشی لەبیرچونەوە دەبێت کاتێک هەڵدەستێت کەسی نییە وە دەبێ بەتەنها خۆی بژیێنێت. ئەوە سەخت بوو.

بەهەرحاڵ برسیم بوو بۆیە چومە مەتبەخەکە و نۆدڵزێکم هێنا دەرەوە سەرەکەیم هەڵپچڕی و ئاوی گەرمم تێی کرد لەگەڵ بەهارات و شتەکانی وە سەرەکەیم داپۆشت.

دووبارە کتێبەکە هاتەوە ناو مێشکم سەیرێکی هۆڵەکەم کرد لەسەر مێزەکەم دانابوو چوم و هێنامە لای خۆم سەیرم دەکرد.. بۆچی هاتیتە ژیانمەوە و ژیانت لێ شێواندم؟!

کتێبەکە بەرگێکی ڕەشی سادەی هەبوو تەنها وێنەی مانگێکی گەورەی لەسەر بوو کە ڕەنگی شینی دەدا پەڕەکانی کۆتای بەتاڵ بوون.

خوایە! من دەمرم لەمەراقا دەبێ چیان لێهاتبێ دوای ئەوە؟!

ئەی جیهانەکەیان؟ هیوا دەخوازم گەر بۆ جارێکیش بێت بیبینم.. تەنها بۆ یەک جار.


ئەوە چی دەڵێی لونای گەمژە ئەوە مەحاڵە..!

پێنچ خولەکەکە تەواو بوو وە دەستم کرد بە خواردنی نۆدڵزەکەم.

بڕیارمدا تۆزێک سەیری مۆبایلەکەم بکەم من زۆر بەدەگمەن مۆبایل بەکار دەهێنم زیاتر خەریکی کتێب خوێندنەوەم بۆیە..

بێزاربووم و مۆبایلەکەم فڕێدایە سەر مێزەکە.

تکایە دەمەوێ کۆتایەکەی ئەو کتێبە بزانم!!!






من جـادووم لـێـکـراوە دڵـنـیـام لـەوە!

ئێوەش حەز دەکەن بزانن کتێبەکە باسی چی دەکات؟!




کەواتە، لەگەڵم بن و بابزانین چییە..





⋱............༻❀༺............⋰

بـەهـیـوای بـەدڵـبـوونـتـان..

ڤۆت و کۆمێنت لە بیر مەکەن..! ♡♡




¦¦ چـارەنـووسـی درەوشـاوە ¦¦Where stories live. Discover now