بەشی ٢: تۆ کێیت؟

3.8K 418 75
                                    

جۆنگکوک Pov-
بە هێواشی کردمە سەر سیسەمەکەم، و وازم هێنا تا دکتۆرەکە بی پشکنێت. ویستی بلوسەکەی دا بکونێت بەڵام ترسێک لە دەمووچاویا دەرکەوت و پرسیاری کرد « بەڕێز جیۆن دەتوانم؟» منیش ڕازی بووم و بلوسەکەی داکەند و هەموو گیانی پەڵە بوو. فەرمانم بە پیاوەکانم کرد ژورەکە جێ بهێڵن.
دکتۆەرەکە بە شۆکەوە ووتی « ئەمە کێ وا لەم جوانکیلەیە دەکات کێ دڵی یەت ؟» ئەمە دکتۆرە یان چی؟ ئەم دکتۆرە دکتۆرێکی خێزانییە چەندین ساڵ یارمەتی یاوین. بە توڕەییەوە وتم « کاری خۆت بکە بەس سێری بکەو زوو پێم بڵێ چییەتی!!» بە ڕەقی وتم . چۆن ئەوێرێ سێری شتێک بکات کە خاوەنەکەی من بم. « ببورە بەڕێز جیۆن، بەڵام لەڕووی سێرکردنەوە وا دیارە پێویستی بە خواردن و پشوویەکی زۆرە ، هەندێ دەرمانی بۆ دا ئەنێم بۆ ئەوەی هێزی زیاتر بێت و سەر ئێشەکەی کەمتر بێتەوە» « باشە دەتوانی بڕۆی » .
دوای کاتژمێرێک جیمین بە فایلێکەوە هاتە بەردەمم « دەستم کەوت جیۆن »جیمین وای وت. من داوای زانیاری لەسەر ژیانی بلوو م کرد بۆ ئەوەی زیاتر بیناسم. فایلەکەم لێ وەرگرت و دەستم کرد بە خوێندنەوە.
بلوو کیم
١٩ ساڵ
ناوی باوک: کیم هیۆنسیک
ناوی دایک: لی سۆجون
کار: ئیش دەکا لە ڕێستۆرانت
نە برا و نە خۆشکی هەیە، تەنها باوکی لە ژیانا ماوە کە وا دیارە گەمژەیەکی سەرخۆشە.
لە خوێندنەوەیا بووم و جیمین ووتی « ئم جۆنگکوک ئەو..» وای ووت « بەردەوام بە گوێم گرتووە » وام ووت. « هەوڵی خۆ کوشتنی یاوە چەندین جار، لەبەر ئەوەی دایک مردووە لا کاتێکدا ئەو ١٤ ساڵ بووەو باوکی هەموو خەتاکەی خستۆتە سەر بلوو و دەستیکردووە بە ئەشکەنجادانی هەتا ئێستا» جیمین ووتی. ئای چەن ئەمەوێ ئەو دەستانەی ببڕمەوە. جیمین بەردەوام بوو ووتی « کاتێ هەوڵی خۆ کوشتنی داوە و بردویانە بۆ خەستاخانە کوڕێکی ناسیوە، هەمان کوڕ لو ڕێستۆرانتەکە کە لەگەڵی بووە، با ناوی لی یۆنگ دو ( یۆنگدو ) ئەو یارمەتی داوە لەڕزگار بوون لو خەمۆکی هەموو کاتەکان لەگەڵی بووە» جیمین ووتی. زۆر شۆک نەبووم. پیاو ژنەکە یەکتریان خۆشویست ژنەکە مرد پیاوەکە بە تانیا مایەوەو بوو بە گەمژەیەکی سەرخۆش و دواتر هەموو ئازاری خۆی بە کچەکەی دەردەکات.  « تێگەیشتم هەوڵ ئەیەم باوکی بلوو نەدۆزمەوەو بیکوژم چونکە دواتر ئەوە ئازاری بلوو ئەیات  ، سپاس تۆ ئێستا ئەتوانی بڕۆی» ووتم. «  جۆنگکوک چی بەسەر تۆ هاتووە؟»جیمین ووتی. « نازانم باسی چی یەکەیت.» ووتم. « ئەو لە کچێکی باش ئەچێت و تۆ پیاوێکی خراپ ، هەرچییەک بێت لە کۆتاییا هەر ئازاری ئەدەی بۆیە بۆ واز ناهێنی.؟» وای ووت. « ناخێر بە هیچ شێوەیەک وازی لێ ناهێنم، لەمەو دوا ئەو بەشە خراپەی دڵمی پشان نایەم.» ووتم.  « ههـ وەک ئەوەی بتوانی.» ووتی. « هەرچۆنێک بێت » بە جیمینم ووت و لەو ژوورە ڕۆیشتم.
چووم بەرەو نهۆمی دووەم بۆ ژوورەکەم دەرگاکەم کردەوە.دڵخۆشم ئە بینمەوە نازانم بۆ.. دەرگاکەم کردەوە لەسەر سیسەمەکە نەمابوو. چی؟ چۆن؟ سێری دەوروبەرم کرد و چاوم چووە سەر دەرگای گەرماوەکە کە کرابۆوە. بەرەو ئەوێ ڕۆیشتم و سێرم کرد بلووسەکەی چاک ئەکرد. و ئاوڕی دایەوە. « ت-تکایە مەمکوژە » بلوو ووتی بە ترسەوە لا کاتێکدا هەنگاوی ئەنا بەرەو دواوە. « وا ناکەم » بە ئاسانی ووتم و بەرەو ئەو ڕۆیشتم. بە هەڵە چووە ناو گەرماوەکە و دەستی بەر ئاوەکە کەوت. ئاوەکە کرایەوە هەردووکمان تەڕ بووین لە ژێریا. بۆ چرکەیەک وامزانی هەموو کات وەستاو بەس من و بلوو لە دنیایاین. چاوم لانەبرد لەسەری کاتێک ئاوەکەی بەر ئەکەوت. بلوو ئاوەکەی گرتەوەو ڕۆیشتە دەرەوە لو گەرماوەکە. سێرم کرد کاتێ گەرماوەکەی بەجێ هێشت و چاوم چووە سەر بلوسەکەی کە ئێستا تەڕ بووەو لەشی دیارە. هەوڵی باشترینی ئەیا بۆ ئەوەی خۆی بشارێتەوە. هاتمە دەرێ لە گەرماوەکەو چووم بەرەو بلوو. بە دەستەکانم هەڵم گرت و چووم بەرەو ژوورەکەم. « تۆ چی ئەکەیت دام گرە. » ووتی بەڵام من گوێم پێ نەدا. دامنا لەسەر سیسەمەکە و ووتم. « بلوو لە من مەترسە تکایە، من هەرگیز ئازاری تۆ نادەم. » وام ووت بە هێمنی.
Blue Pov-
« ها؟ لەتۆ نەترسم؟ تۆ لەبەرچاوی من خاوەنی کارەکەمت کوشت چۆن لەتۆ نەترسم؟» بە بێ هیوا و ترسەوە ووتم. بەڵام شتێک لە دڵما پێی ئەوتم لێی نەترسم لەبەر ئەو سێرکردنەی چاوی. چاوی زۆر بە هێمنی سێری چاوی منیان ئەکرد. بەڵام نابێت زوو بڕوا بە خەڵک کەم لەبەر باوکم. باوکم یەکێک بوو لە کەسە نزیکەکانی من و منی بێ هیوا کرد. و ئێستا کێشەم هەیە لە بڕوا کردن بە خەڵک. هیچی نەوت ڕۆیشت بەرەو کەنتۆرەکەو دوای چەند خولەکێک گەڕایەوە. من لەم لاوە هەوڵم ئەیا خۆم وشک کەمەوە بو خاولیەکە بەڵام پێویستم بە جلە.. کوان جلەکانی من؟ جۆنگکوک هاتە بەردەمم هەندێ جلی خۆی پێدام.. ئایە بڕوای پێ بکەم؟ نازانم.. ئەو پیاوە ئاسان نیە بۆ بڕوا کردن پێی.. ئەو گەورەترین مافیایە لە کۆریان ـجێۆن جۆنگکوک-. جلەکامم لێ وەرگرت و چووم بەرەو گەرماوەکە بۆ ئەوەی خۆم بگۆڕم. دوای چەند خولەکێک هاتمە دەرەوەو شتێکم بینی کە نام ئەزانی ئەیبەنم... ئەو.. بێ بلووس. هاــ بەڕاستی دیمەنێکی جوانە.. هەموو ماسولکەکانی دیارە. ئەوە من چی ئەڵێم کە گەمژەم. وابزانم هەستی بە سێرکردنەکەم کردوو سێری کردم و لەناکاو بەرەو من هات. « تکایە ئازارم مەدە!» ووتم بە گریانەوە. سێری دەوروبەرم کرد بۆ ڕاکردن بەڵام هیچ شوێنێک نیە. « ئازارت نایەم بلوو، بەڵێن پێ ئەیەم ناهێڵم کەس ئازارت بات.»ووتی بە هێمنی. « ئ-ئایە تۆ دەستدرێژیم ئەکەیتە سەر» ئەمجارە بە ترسەوە ووتم. پێکەنیو ووتی « نەخێر شتی وا ناکەم. ئەگەر کردیشم دوایی خۆو ناتوانی خۆت بگریو بە من ئەڵێی بەردەوام بە.» چی؟ هەستم کرد زەردەخەنەکەی نەماو ووتی « خەمت نەبێت هیچ شتێکی وا ڕونادات بەڵێنت پێ ئەیەم ئازارت نایەم.» ووتی. « بۆچی؟» ووتم.. ئەمەوێ بزانم بۆچی ئازارم نایات. « ئەوە هەمان پرسیارە کە لە خۆمی ئەکەم  ئەبێ وەڵامەکەی بدۆزمەوە.» ووتی. « تکایە دەتوانم بڕۆمەوە ماڵەوە نامەوێ لێرە بم» ووتم. « ئەوە شتێکە کە ڕێگەی پێنایەم.»جۆنگکوک ووتی. «بۆچی؟» من ووتم. « چونکە نامەوێ لێم دوورکەویتەوە قەتیش ناهێڵم لێم دوورکەویتەوە.» ووتی بە ساردی. « بەڵام
من خێزانم هەیە!» ووتم. «نەخێر نیتە زانیاریم لەسەرت کۆ کردەوەو بۆشم دەرکەوت کە خۆشەویستت نییە بۆچی درۆو لەگەڵ کردم.؟» ئەم جارە تۆزێک بە توڕەیی ووتی. « هەستم کرد سێرم ئەکەی منیش وام زانی وەک پیاوەکانی تر وایت.» ووتم. « جارێکی کە درۆم لەگەڵ نەکەیت. ». « چی بەسەر یۆنگدو هات!؟؟» ووتم بە ترسەوە. « خەمی ئەوت نەبێ ئەو باشە. هەناسەم هەڵمژی.. ئەو باش بێت منیش باشم. « ئەهێڵم یەکتری ببینم بەڵام ئەگەر ببینم ژوان یان شتێک بکەن کە من پێم خۆش نەبێ، بۆ هەردووکتان خراپ ئەبێت.» ووتی. هەزار پرسیار لە مێشکمایە ئەوەی موهیم بوو لە ئێستادا ووتم « کێشەی تۆ چییە ئەگەر ژوان ببەستین!؟»ووتم. سێرێکی ئەولای کردوو کە سێری کردمەوە شتێکی لەناکاوی کرد کە منی شۆک کرد.
Jungkook Pov-
ماچم کرد. بە هەموو ویستی دڵم ماچم کرد. « ئەزانی پرسیاری زۆر ئەکەیت؟ »
Blue Pov-
جۆنگکوک ماچی کردم!! چووە دواوەو شتێکی چاوەڕوان ناکراوی ووت. « لەمەودوا تۆ بەس. هی منیت!.» ووتی بە زەردەخەنەیەکی فیزەوەو ژوورەکەی بەجێ هێشت. بەڕاستی من زۆر شۆکم. نازانم بیر لە چی بکەمەوە. قسەکانیم بیر هاتەوە کە ئەیوت ئازارت نادەم لە من مەترسە. شایەنی بڕوا پێ کردنی من نییە بەس شتێک لە دڵمدا ڕێگری لەوە دەکات.

-کاتی ئەوە هات بڕواو پێ بکەم، هیوا دەخوازم ئەم بڕیارەی خۆم ئازانم نەدات.

بێ هەست | No Feelings: جیۆن جۆنگکوکजहाँ कहानियाँ रहती हैं। अभी खोजें