بەشی ٥: تۆ هی منی!

2.6K 323 137
                                    

دوای ٢ مانگ..
Jungkook Pov-
دوو مانگ.. تەنها دوو مانگە بلوو لەگەڵ منە و دنیای من ڕووناک بۆتەوە، لە دوای ئەو ڕوداوەی باوکی من لە گەڵیا بووم.. بلوو کەسێکی زۆر گرنگە بۆم بەڵام کێشەیەک هەیە، من ئەو کەسەم کە هەموو پۆلیسی کۆریا بەدوای دەگەڕێت و ناتوانم بیکەمە مێشکمەوە ئەگەر ڕۆژێک من لە بلوو دوورخەنەوە چیم لێدێت، تۆ بڵێی بلوو بیرم بکات؟ من ناتوانم دوور لەو بژیم.. نەک تەنها پۆلیس بەڵام زۆر دوژمنی ترم هەیە لە کار. هەتا ئێستا من شتێکم نەبووە تا بمەوێ بیپارێزم بەڵام کە من ئێستا بلوو م هەیە ئەگەر یەکێک لەو دوژمنانەم پێی بزانن و ئازاری بەن من لەناودەچم. بۆیە ئەبێ بلوو لەهەموو شتێک بپارێزم، هەموو کات لەگەڵی بم. ئەزانم ئەو ژیانێکی وای ناوێت هەرچەندە تا ئێستا هیچ شتێکی نەوتووە بەڵام ئەزانم وا هەست دەکا لە سجنایە. لەو کاتەی من بلوو م هێناوەتە ماڵەکەی خۆم نەم هێشتووە دەرەوە ببینێ، مانای ئەوە نییە من نامەوێت بچێتە دەرێ، بەڵکو لەبەر پاراستنی وا دەکەم. بەڵام شتێک لە مێشکمایە من دەمەوێ بلوو لەگەڵ خۆم ببەم بۆ پاریس، ئەزانم ئەمە چەند بلوو دڵخۆش ئەکات. چوومە ژوورەکەم و بەدوای بلوو ئەگەڕام بەڵام نەم دۆزییەوە شتێک هاو بە مێشکما کە بلوو ئەگەر لە ژوورەکە نەبێت لە بالکۆنەکەیە، منیش بەرەو ئەوێ چووم و لە دواوە بلوو م بینی سێری ئەستێرەکەنی ئەکرد، لە ژیانما کەسێکی وا جوانم نەبینیوە. بەرەو ئەوێ ڕۆیشتم و لە تەنیشتی دانیشتم. سێرێکی کردم و زەردەخەنەیەکی بۆ کردم کاتی خۆمم برد و تەنها سێری جوانییەکەیم ئەکرد . « ئەستێرەکان زۆر جوانن » ووتی لە کاتی سێر کردنی ئاسمان. « بەڵێ زۆر..» ووتم بێ ئەوەی سێری ئاسمانەکە بکەم و چاوم لەسەر لا نەبرد. سێری کردم و نزیک بۆوە لێم.. « خۆشمەوێیت..» ووتی و ماچی کردم. بەڵام من ووتم « ئەگەر نەوەستی زیاتر ناتوانم کۆنترۆڵی خۆم بکەم بلوو.. » ووتم لە کاتی سێرکردنی چاوی. « بەڵام من ئەمەوێ..» تەنها ئەوەنەی بەس بوو.. ماچم کرد و هەڵم گرت. بردم بەرەو ژوورەکەمان و دامنا. بەردەوام بووین. « تۆ تەنها هی منی ».
-داهاتووی خۆتان بیری لێ بکەنەوە.

- کەوتمە داوی خۆشەویستی کەسێک کە بە ئاسانی لێی تێگەیشتم، و ئەویش کەوتە داوی من لە کاتێکدا بڕوای بە خۆشەویستی نەبوو..

ئەزانم ئەم بەشە کورت بوو بەڵام بەشەکانی تر درێژ ئەبن، کاتێک بلوو و جۆنگکوک دەچن بۆ پاریس و کێشەیەکی گەورەیان بەسەردێت.

بێ هەست | No Feelings: جیۆن جۆنگکوکWhere stories live. Discover now