بە کڵاوێکی گەورەی هاوینەوە ڕەشەوە چووە ناو کافتریاکەوە و بە دڵنیایی ئەوەوە ڕۆیشتە ئەو کافتریایە لەبەر ئەوە کە ئەزانێت لیسا لەوە کاردەکات و مەبەستی هیچ شتێک نەبوو تەنها بە مەبەستی ئەو سێرکردنەی دەمووچاوی لیسا هاتووە کاتێک ئەودەبینێت.
لەسەر کورسیەک لە کافتریاکە دانیشت و چاوەڕێ کارگوزارێکی ئەکرد. نەک هەر کارگوزارێک..بەڵام لیسا.
بلوو چاوی دەگێڕاو چاوی دەگێڕا هەتا چاوی لەسەر ئەو کەسەی ئەیەوێت بیبینێت وەستا..لیسا.
زەردەخەنەیەکی فیزی کرد و لەناکاو دەستی بەرز کردەوە.
بلوو: ببورە کارگوزارێک دەتوانێت بێت!
بلوو بەباشی دەیزانی چی دەکات. دەنگی خۆی گۆڕیبوو، دەمووچاوی شاردبۆوە بە کڵاوە گەورەکەی..
دینی کە لیسا بەرەو ئەو دێت، و دەیزانی پلانەکەی بو ڕێکی و تەوای ئەڕوات.
بلوو سەری دانەواند و کڵاوەکەی بە تەواوی شاردییەوە. و سێری لیستی خواردنەکانی دەکرد.
لیسا: بەخێربێیت بەڕێزم چیت دەوێت،
بلوو بە شاراوەیی زەردەخەنەیەکی فیزی کرد و سەری هەڵبڕی.. ئەوە ئەو کاتە بوو کە لیسا دەمووچاوی بینی..
لیسا کە دەمووچاوی بینی شۆک بوو، ترساو بوو، نەیئەزانی چی ڕوودەدات.
لیسا: ت-تۆ؟
بلوو دووبارە دەنگی خۆی گۆڕی و ووتی
بلوو: تۆ باشیت؟ چی بووە ئەوە..؟
لیسا سەیری لێهات و بە شێوەیەکی سەیر سێری دەکرد.
لیسا: بلوو. بلوو تۆ هاتیتەوە دوای ئەم هەموو کاتە.
بلوو: ئەوە تۆ باسی چی دەکەیت !؟؟ بلوو کێیە؟؟ تۆ شێت بوویت؟
بلوو دووبارە بە دەنگە جیاوازەکەیەوە ووتی.
لیسا دووبارە سەیری لێهات.. ئایە ئەمە بلوو'ە؟ لەناو مێشکیدا تەنها ئەم پرسیارەی لە خۆی دەکرد.
لیسا: تۆ ناوت چییە!ـ
لیسا ئەم جارە بە هاوارەوە ووتی و بلوو هەستا لە جێگەکەی.
بلوو: تۆ بۆچی پێویست ئەکات ناوی من بزانی ها! تۆ کێیت.
لیسا: ناوت چییە پێم بڵێ هەر ئێستا.
دینیم هەموو کەسێک سێری دەکردین لەناو کافتریاکە.
بلوو: من ناوم یێرن'ە!! تەواو زانیت ئێستا هەسایتەوە!!
لیسا نەیدەزانی چی ڕوودەدات.
لیسا: ببورە—
لیسا قسەکەی تەواو نەکرد کاتێک بلوو هاواری کرد.
بلوو: ڵیبوردنی چی!! من ڕۆژێکی خۆشم هەبوو هاتم بۆ ئێرە بۆیی قاوەیەک بخۆمەوە! کەچی تۆ لێم شێت بوویت و هاوار ئەکەی بەسەرما!!
لیسا بێدەنگ بوو و دینیم خاوەنی کافتریاکو هات بەرەو ئێمە.
خاوەن کافتریا: تکایە ببورە بەڕێزم نازانم ئەمڕۆ کارکوزارەکەم بۆچی وایە. تکایە تۆ چێژ لە کاتی خۆو وەربگرە دووبارە ببورە.
بلوو: نەخێر من دەڕۆم ئەمە لە هەمووی باشترە.
بلوو جانتاکەی هەڵگرتوو و ڕۆیشت لەنیوەی ڕۆیشتنەکەیدا خاوەن کافتریاکە هاواری کرد بەسەر لیسا'یا.
خاوەن کافتریا: تۆش هەر ئێستا لەگەڵ ئەو بڕۆرە دەرەوە چونکە تۆ دەرکرایت.
زەردەخەنەیەکی بەفیزم کرد و ڕۆیشتمە دەرێ.
YOU ARE READING
بێ هەست | No Feelings: جیۆن جۆنگکوک
RomanceCompleted ✔️ -I love you & only you. هەموو مافەکەی دەگەڕیتەوە بۆ خۆم🖤