بەشی ٦ : پاریس شاری دڵخۆشی

2.7K 304 112
                                    

-Jungkook Pov
« کەواتە بە کورتی ئەتەوێ پێم بڵێی ئەتەوێ بلوو م لێ ببەیت و ئازاری بەیت.. دواتر زانیاری لێ دەربێنی؟» ووتم. « ب-بەڵێ.» بە توڕەییەوە سێرم کرد. ئەم بێ نرخە نێردراوە لەلایەن کەسێک بەڵام نایڵێت کێ ناردووێتی، هەرچۆنێک بێت ئەو کەسە بە بلوو ئەزانێ.. و هەوڵ ئەدا ئازاری با لەبەر من. ئەبێت من بە هەموو شێوەیەک بلوو بپارێزم . بەڵێنم بە بلوو یا کە خەڵک نەکوژم بەڵام بەڵێنم پێ نەیا کە ئازاری خەڵک بەم، هەر ئەوەش دەکەم. ئازاری ئەم بێ نرخە ئەیەم تا خۆی ئەمرێ لە ئازارا. بەڵام کارێکی قورس دەبێ بۆ من لە وەستان لە کوشتنی خەڵک لەبەرەوەی هەر لە تەمەنێکی مناڵییەوە فێر بووم. بەڵام لەبەر بلوو هەموو شتێک ئەکەم، ژیانم وەک پێشتر نەماوە.. ئێستا ژیانم بەس بلوو وە. ئەو هەرچییەکی لێبێت من دوو ئەوەنەی ئەو ئازار دەکێشم . « ئەی پلانە جوانەکەتان چی بوو، چۆن بلوو تان ئەبردە دەرێ بەبێ ئەوەی یەکێک لە پیاوەکانم بتان بینێ.؟» بە پێکەنینەوە ووتم بەڵام لە دڵەوە ڕق و کینە هەبوو. « ئ-ئێمە پلانمان نەبوو، تانها پێمان ووترا بیبەن و ڕا بکەن.» دوای ئەو قسانەی بۆکسێکم لێدا. و خوێن لە دەمی هاتە دەرێ. « کێ تۆی ناردووە؟» بە ڕەقی ووتم. بێدەنگی.. ئەمجارەش لێم یایەوە بەڵام شتێکی بچووکم دینی لەسەر بلوسەکەی. لێی نزیک بومەوە و سێرم کرد کامێرایە. نا... ئەمە هەرگیز لەبارەی ڕفاندنی بلوو نەبووە ئەمە پلان بووە، پلانێکی زۆر زیرەکانە. بەهۆی کامێراکەوە ئێستا هەموو شوێنێکی ماڵەکەم ئەزانن، هەموو جووڵەکانم، تەنانەت کە من قسەم لەگەڵ ئەم گەمژەیە ئەکرد ئەوان سێریان دەکردم و هەرگیز نەیان ئەزانی بە بلوو.. بەڵام ئێستا کە من هەموو شتێکم ئاشکرا کرد هەموو شتێک تێکچوو.! دیسان بلوو م خستە مەترسیەوە! فەرمانم بە تای کرد بیکوژێت. و بەرەو ژوورەکەی من و بلوو ڕۆیشتم. دەرگاکەم کردەوەو سێرم کرد بلوو خۆی ئەگۆڕێت بە خاولیەوە منیش تەنها سێرم ئەکرد. « ببورە گڵۆپی ژووری خۆ گۆڕینەکە تێک چووبو بۆیە هاتم لێرە خۆم بگۆڕم. » بلوو ووتی. بەرەو ئەو چووم و دەرگای کەنتۆرەکەم داخست و لە دواوە باوەشم پیا کرد و پێم ووت « بلوو هەرچەندە ئێستا ئەمەوێ کاتی خۆم لەگەڵ تۆ بەسەر بەم بەڵام ناتوانم.. ئەبێت بە زووترین کات لێرە بڕۆین هەرڤیت پێویستە بیکەرە جانتاکانەوە.» ووتم. « بەڵێ گەورەم.» ووتی بە پێکەنینەوە، من ویستم کۆنتڕۆڵی خۆم بکەم لە پێنەکەنین، بەڵام سەرکەوتوو نەبووم و لەگەڵیا پێکەنیم. چووم سێری گڵۆپی ژووری خۆ گۆڕینەکەم کرد و ڕاستی کرد گڵۆپەکە شکاوە. بەڵام تەنها ئەوە نا.. شوشە شکابوو لەسەر ئەرزەکە و خوێنی پێوە بوو. بە مانای ئەوە دێ یەکێک تەقەی لە شووشەکە کردووە. چوومە دەرێ بەڵام خوێنەکە زیاتر و زیاتر ئەبوون نزیک بومەوە لو بلوو سێری خوێنەکەم کرد لەژێر پێی.. پێی بریندار بووە. بلوو خۆی بە تەواوی ئامادە کردووە. « بلوو تکایە لوسەر سیسەمەکە دانیشە.» ووتم. « بۆچی.؟» دانیشت لەسەر سیسەمەکە. سێری پێیم کرد. « دیسان ببوەرە پێم نەووتی زۆر سەرقاڵ دیار بووی، ویستم بۆ لەزگە بگەڕێم بەڵام نام دۆزیەوە.» ووتی لە کاتی سێرکردنی ئەرزەکە. دەستم کردە ژێر چەناگەی و بەرزم کردەوە. « بلوو.. جارێکی تر شتم لێ مەشارەوە باش؟» ووتم، سەری جووڵاند وەک بەڵێ. پێیم چارەسەر کرد و مەسجم بۆ تای نارد تاوەکو جیمین هەموو شتەکان ئامادە بکات. من و بلوو ئامادە بووین و بلوو م هەڵگرت. و چووینە سەیارەکەو بەرەو فڕۆکە خانە ڕۆیشتین، من فڕۆکەی تایبەت بە خۆمم هەیە. لەو تایارەیەیا تەنها من و بلوو و جیمین و تای و چەند پیاوێکمن. دوای چەند کاتژمێرێک بلوو لە خەو هەستاو منیش زەردەخەنەم بۆ کرد و هەروەها ئەویش بەڵام ووتی. « جۆنگکوک.. بۆ ئەڕۆین ؟ ئەڕۆین بۆ کوێ؟ کەی یەینەوە؟ ئایە شتێک ڕووی داوە؟ » ووتی. «هێواش گیانەکەم، ئەڕۆین بۆ پاریش لەبەرەوەی دووژمنەکانم بە تۆیان زانیوە منیش دەتپارێزم. » ووتم. « پاریس؟ بەڕاستی؟ هەموو ژیانم ویستومە بڕۆم بۆ پاریس..» بە دڵخۆشییەوە ووتی و منیش ماچم کرد .
دوای چەند کاتێ گەیشتین..
-Blue Pov
بڕوا ناکەم لە پاریسم ، بەهۆی جۆنگکوک.. بەڕاستی خۆشم ئەوێت..

-Paris is Always a good Idea.
پاریس هەموو کاتێک هەڵبژاردەیەکی باشە.

لە پارتەکانی داهاتوو...
« بلوو تکایە لەگەڵم بمێنە.. تکایە چاوت دامەخە.!» جۆنگکوک بە گریانەوە ووتی. « جۆنگ-کووک-.» بلوو ویستی قسەکانی بکات، بەڵام خوێنێکی زۆری لێ ئەڕۆیشت. و لەناکاو چاوی داخست. جۆنگکووک«تکایە بەجێم مەهێڵە..!»

بێ هەست | No Feelings: جیۆن جۆنگکوکWhere stories live. Discover now