بەشی ١: جۆنگکوک

9.8K 553 76
                                    

جیۆن جۆنگکوک Pov-
من سێرم ئەکرد کاتێک بەردەوام بوو لە ئیشکردن ، بەردەوام بوو لە بردنی خواردنەکانی خەڵک. کاتێک سێری چاویم ئەکرد هەستم ئەکرد کە ترسێک هەیە لە دڵیدا. لەبەر ئەم پیاوانەی کر سێری دەکەن بە چاوێکی پیس، تەنانەت هەندێکیان هەوڵیان دەدا دەستی لێ بەن.
ئەمەوێت دەستی هەموویان ببڕم وە چاویان دەربێنم بەشەکانی تریشیان بیەم بە سەگەکانم. بەڵی من لەم ڕێستۆرانتە کەتژمێرێکە دانیشتووم بەس سێری ئەو فریشتەیە ئەکەم، بەڵام وەک سێرکردنی ئەو گەمژانە نا. من بۆ کار لێرەم خاوەنی ئەم ڕێستۆرانتە پارەی لێم بردبوو و وێرای لێم ڕابکات لە بوسان، ئێستا من لێرەم لە سیۆل. ئەگەر شتێک هەبێت رقم لێی بێت بەس درۆکردنە! بەڕاستی چەن کاتی ئەوێ بۆ ئەوان بۆ ئەوەی تێ بگەن یاری کردن لەگەڵ جیۆن جۆنگکوک نابێت؟ 
سێرم کرد کاتێ زەردەخەنەی کرد هەموو شوێنەکەی ڕوناک کردەوە، بەڕاستی زۆر جوانە. بەڵام دڵم دەئێشێنێت کە ئەمشەو کۆتا ڕۆژی ژیانییەتی. ئێمە لێرەین بۆ کوشتنی خاوەنی ئەم شوێنە و دەرفەتێک ئەیەم بەوانەی کە لێرە ئیش دەکەن: یان وەرن لەگەڵ منا، یان من بە دەستی خۆم ئەتان کوژم. ئەگەر لێم بپرسی دەرفەتێکی باشە.
سێری لەی منی کردوو بەرەو من هاو
«بلوو(blue): بەڕێز هیچ شتێکی ترت دەوێت؟» بە دەنگێکی ناسک.. زۆر ناسک. چاوم چووە سەر دەستی، نیگەران دیارە. من ئەی شڵەژێنم. تەنها من!
هەرچۆنێک بێت، لە بیرکردنەوەی ئەو لەگەڵ کەسێکی تر دڵمی توند دەکرد، لەکاتێکدا من دڵم نییە.
«جۆنگکوک: نا سپاس، ناوت چییە؟» پرسیم لە کاتێکدا ناوەکەشی دەزانم لەبەر باجەکەی ملی.
«بلوو: ناوم (blue).» بلوو.. ناوێکی ناوازەیە بەڵام جوان. «ناوێکی جوانە بۆ کەسێکی جوانی وەک تۆ» من وتم. « س-سپاس» بە شڵەژاوییەوە وتی. «خۆشەویستت هەیە؟» وتم لەکاتێکدا دڵم بە خراپی وەڵامی ئەویست. سێرم کرد تۆزێک شۆک ببوو بەڵام دەترسا. « ب-بەڵێ » وتی. زەردەخەنەیەکی بە فیزم کرد و وتم « بەڕاست؟ ناوی چییە؟ ». « بەڕێز تۆ ناتوانی پرسیار بکەی دەربارەی ژیانی من، ئایە حسابەکەت بۆ بێنم؟» وتی. ههـ با هەیبێت لەدوای ئەمشەو هەردووکیان ئەمرن. « باشە ». وتم.
سێرم کرد کەتێک وردە وردە لێم دووردەکەوتەوە و چوو بۆلای کارمەندێکی تر، لەوەدەچوو کە هەمان تەمەنیان هەبێت..شتێکی پێ وت و بلوو پێدەکەنی ، لە یەکتریان ئەیاو گاڵتەیان ئەکرد. دەستی لە دەستی دەدا بەڵام بلوو کێشەی نەبوو.. هممم دیارە نزیکن. ئایە.. ئەو خۆشەویستەکەی نییە؟ وردە وردە لێم نزیک بۆیەوەو حسابەکەی بۆ هێنام و بە قوڵی و درێژی دەرفەتم هەبوو سێری کەم، چاوی.. چاوی زۆر جوانە، جسمی ، ئەگەر سێر بکەیت لە نزیکەوە وا دیارە خواردنی نەخواردووە بۆ چەند ڕۆژێک. کاتێک ویستم حیسابەکوی لێ وەربگرم چاوم کەوتە سەر دەستی.. پەڵەی شین.. بریندار بوو. زۆر توڕەی کردم بەڵام خۆم گرت و پارەکەم پێی دا.
دوای ١ کاتژمێر
«تکایە مەمکوژە ئازارم مەدە من هاوسەرو منداڵم هەیە» پیاوەکە وتی بە ترس و گریانەوە. «ئەبوایە بیرت لێ بکردایەتەوە پێش ئەوەی هەڵە بەرامبەر من بکەی» وتم بە ڕەقی. ئەم پیاوە بەڕاستی مێشکم تێک ئەیات وا ئەزانێ باسکردنی خێزانەکەی وام لێ ئەکات وازی لێ بێنم ههـ، لە کاتێکدا هەموو ڕۆژێک خیانەت لە هاوسەرەکەی دەکات و هەر ڕۆژەو لەگەڵ ئافرەتێکایە. لە ئێستادا لە ناوەڕاستی ڕێستۆرانتەکەیا کەوتووە بە ترسەوە لەمن ئەپاڕێتەوە، منیش لەسەر کورسیەک بە دەمانچەکەمەوە. ستافەکان و بلوو لە دوای منەوەن بە ترسەوە وەستاون یەک ووشە ناڵێن تەنها سێر دەکەن. بەڵام من بڕیاری خۆم یا، ئازاری بلوو نادەم. « هێی تایهیۆنگ چی ئەڵێی ئەگەر دەرخواردی سەگەکانی بەین؟» جیمین ووتی. جیمین هاوڕێی تایهیۆنگە ، کە برامە ئەو. « دەتوانین وا بکەین و بە ڤیدیۆوە بۆ خێزانەکەی بنێرین» تایهیۆنگ ووتی بەبێ هەستانە. « ههـ ئێستا چی لێ بکەین؟» من ووتم. « تکایە مەم—» پیاوەکە قسەکەی تەواو نەکرد تایهیۆنگ تەقەی کرد. « ئۆهــ برا گەورە ئەبوایە بوەستیتایە ئەم ویست بە زیندوویی بیەم بە سەگەکان» بە پێکەنینەوە وام ووت. « کاتم نییە بۆ ئەم گەمژەیە » تایهیۆنگ ووتی. لە دوامەوە گوێم لە گریانی کزە ئاوڕم دایەوە بلوو دەستی هاوڕێکەی یان خۆشەویستەکەی گرتووە و بە ترسەوە ئەگری. هاوڕێکەشی لەم لاوە بە ترسەوە سێری ئەرزەکە دەکات. هەستام لە جێگەکەم و ووتم « ئێوە هەمووتان دیتان گەر کەسێک بە یاسای من نەڕوات ئاوهای لێ دێت بۆیە من دەرفەتێکتان ئەیەمێ : یان کار بکەن بۆ من. یان.. بمرن بە دەستی من لێرەدا، من جیۆن جۆنگکووکم. » کڵاوەکەم لابرد. هەموویان ئێستا زۆر ئەترسن لێم. « وە من بیر ناکەمەوە لە کوشتنی هەر هەمووتان هەر ئێستا». بە ڕەقی دانم بەو ووشانەیا نا.
« هەی بکوژ تۆ وا ئەزانی ڕزگارت ئەب—» گەمژەیەکی تر ئەوەی وتم پێش ئەوەی تەقەم لە سەری کرد. سێری دەوروبەرم کرد و چاوم کەوتە سەر ئەوان. « ڕازی نابن؟ ئێهــ کەواتە جیمین باش ئەزانی چی ئەکەیت.» « زۆر باش ئەزانم» جیمین ووتی. خەریک بوو لەو شوێنە بڕۆمە دەرێ بەڵام لەناکاو پیاوێکم ڕۆیشت بەرەو بلوو بە توندی قۆڵی لە قۆڵی هاوڕێکەی لێ کردەوە. دەستی کرد بە گریان بە بەرزی. « تکایە وازم لێ بێنە» ووتی بە ترسەوە. چووم بەرەو لایان و پیاوەکەم ووتی « سێرکە گەورەم ئەمە بەس بۆ لەش فرۆشی باشە» بە زەردەخەنەیەکی فیزەوە وای وت. من. ئەمە. قوبوڵ. ناکەم. ئەگەر کەسێک ئازاری بلوو بدات ئەوە منم. کەس ناتوانێت دەست لەو بدات. بەرەو ئەوان ڕۆیشتم و بە هێزی خۆم لە پیاوەکەم دا. گوێم لە پارانەوەکانی ئەگرت بۆ ژیانی . بلوو زۆر ترساو لەهۆش خۆی چوو. چووم بۆ لای بلووەکەم و بە دەستم هەڵم گرت. « هەی گەمژە ئاوها ڕەفتار لەگەڵ کچ ئەکەی؟ سوێند دەخۆم یەک شتی لێبێت هەموو خێزانەکەو لەپێش چاوی خۆت ئەکوژم ئینجا تۆ گوێت لێمە؟» وام وتم بە توڕەییەکی زۆرەوە. « ب-بەڵێ گەورەم داوای لێبووردن دەکەم تکایە لێم خحش بە.» ووتی. سێری بەردەمم کرد جیمین و تایهۆنگ بە پرسیارەوە سێرم ئەکەن. « ئێستا کاتی نیە » وتم و ڕۆیشتمە دەرێ لە شوێنەکە و بلوو م بردە ناو سەیارەکەم و دەستم هێنا بە ڕومەتیا. سوێند دەخۆم زۆر جوانە نەخۆشی دڵم تووش دەکات. تەلەفونەکەم هەڵ گرت و تەلەفونم بۆ جیمین کرد. « جیمین دکتۆرێک بنێرە بۆ ماڵەوە هەر ئێستا» ووتم « باشە جۆنگکوک » جیمین ووتی و تەلەفونەکەم داخستەوە. « ئەگەر یەک شت لێ بێ سیۆل ئەڕووخێنم » وردە وردە چاوم چووە سەر دەمووچاوێ هەمووی پەڵەی شینەو بریندارە، بەهۆی گریانەوە میکیاجەکەی لێ بۆتەوە. بەبێ ئەوەی هەست بە خۆم بکەم لە توڕەییا ووتم « هەرکەسێ وای کردبێ ئەت دۆزمەوەو دۆزەخت پشان دەدەم .

-هەموو کەسێکی خراپ لە ڕاستیدا خراپ نین،خراپ بوون  لەبەر ڕابردویەکی سەخت.

بێ هەست | No Feelings: جیۆن جۆنگکوکTahanan ng mga kuwento. Tumuklas ngayon