بەشی ١٥: لیسا و بلوو

1.2K 178 75
                                    

-Author's pov ( پۆڤی نوسەر )
وەک خۆتان ئەزانن لیسا خۆشەویستە کۆنەکەی جۆنگکوک'ە ( پارتی پێشوو ) بەڵام لیسا کاتێک جۆنگکوک'ی ناسی لیسا لەیەکەم ساتەوە بە خراپی ئاشقی جۆنگکوک بوو. جۆنگکوک لەو کاتەیا هەر لیسای نەبینی بوو و نەی ئەناسی.. لیسا بۆ هەموو شوێنێک بەدوای ئەکەوت تا ڕۆژێ بڕیاری یا خۆی دەربخات لەلای.. جۆنگکوک لە باڕ'ێک بوو بە تەنیا.. و لیسا خۆی جوان کردبوو بۆ ئەوەی سەرنجی ڕا بکێشێ.

لیسا بە پەشۆکاوی زیاتر و زیاتر لە جۆنگکوک نزیک بۆوە خۆی وەک کچێکی بەهێز خۆی دەر ئەخست

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

لیسا بە پەشۆکاوی زیاتر و زیاتر لە جۆنگکوک نزیک بۆوە خۆی وەک کچێکی بەهێز خۆی دەر ئەخست. لە تەنیشت جۆنگکوک دانیشت بە بێ سێرکردنی جۆنگکوک و بە پیاوەکەی ووت:
لیسا: تکایە کۆکتێلێک.
لیسا خواردنەوەی خۆیی داوا کرد و هەستی کرد چاوی ئەو پیاوەی تەنیشتی لەسەرە.. جۆنگکوک.
لیسا سێری جۆنگکوک'ی کرد و هەردوکیان چاویان لە چاوی یەکتریا بوو.
جۆنگکوک پیاوێک نەبوو کە هەستەکانی خۆی دەربڕێ بەڵام لیسای خۆشدەویست. لیسا زیاتر و زیاتر خۆشەویستی بۆ جۆنگکوک زیاد بوو کە شێت دەبوو کە جۆنگکوک'ی لەگەڵ یەکێکی تر ئەبینی.. ڕۆژێک جۆنگکوک بەوەی زانی کە لەگەڵ هەرکچێک ئەبێت لیسا ئەیان کوژێ. جۆنگکوک ویستی بیگۆڕێ بەڵام هەر نەئەبوو. بۆیە باوەڕی خۆی لە دەست دا لە لیسا.. بۆ هەر شوێنێک ئەڕۆی دوای ئەکەوت. بۆیە جۆنگکوک ڕۆژێک نەما وەک هەوا. لیسا زۆر خەمبار بوو هەوڵی خۆکوشتنی ئەیا هەتا هاوڕێیەکی بە ناوی جێنی.. جێنی تۆزێک حاڵی لیسای باش کرد بەڵام ئەمە چەند ساڵێک ئەبێت جۆنگکوک دیار نەماوە.. زۆر ساڵ.

تایهیۆنگ: لیسا؟
لیسا: تای؟
هەردووکیان لە هەمان کاتدا بە شۆکەوە ناوی یەکتریان ووت.
جێنی: چییە ئەوە یەکتری ئەناسن.؟
تایهیۆنگ لە دڵێ خۆیدا ووتی: بەڵێ خۆشەویستە کۆنە شێتەکەی جۆنگکوک.
لیسا: بەڵێ جێنی ئەمە برای ئەو پیاوەیە کە بۆم باس کردی.. جیۆن جۆنگکوک و ئەمەش براکەیەتی...کیم تایهیۆنگ.
تایهیۆنگ: جارێکی تر ناوی براکەم نەهێنی بە دەمە پیسەکەو.
تایهیۆنگ بە توڕەییەوە ووتی بەڕووی لیسایا.
جێنی: هێیـــ بوێری ئەوە نەکەی بەسەر هاوڕێکەما هاوار کەی.
جێنی توڕە بوو چونکە تای بەسەر هاوڕێکەیا دەنگی بەرز کردەوە.
تای: کەوایە تۆ پێم بڵێ جوانیلە..
تایهیۆنگ بە توڕەییەوە هەنگاو بە هەنگاو بەرەو جێنی ئەڕۆیشت و وای لە جێنی کرد تۆزێک بترسێت. جێنی'ش هەنگاو بە هەنگاو بەرەو دواوە ئەڕۆی.
تای: بۆ تۆ پێم ناڵێی کە لیسا چی بۆ باس کردووی؟ ئەی بۆی باس کردووی چەند کەسی کوشتووە؟
لیسا بە شۆکەوە ووتی:
لیسا: هەی بێ شەرم ئێستاش درۆ دروست ئەکەی!!
لیسا ئەترسا کە جێنی بڕوا بە تای بێنێت و هەموو شتێک بزانێت.
جێنی: چ-چی..
تایهیۆنگ زەردەخەنەیەکی فیزی کرد و ووتی:
تای: جوانکیلە بڕوا ئەکەی بڕوا بکە بەس ئەگەر من تۆ بم وەک کچێک..ئێستا ڕام دەکرد.
تایهیۆنگ ووتی جێنی لە دڵەوە ترسێکی زۆری بۆ هاو.
تای ویستی بڕوا بەڵام لیسا شتێکی ووت.
لیسا: جۆنگکوک لەکوێیە!
بە دەنگێکی بەرز ووتی.
تای هەمدیس زەردەزەنەیەکی فیزی کرد و ووتی:
تای: ئۆهــ لەوەناچێ بزانی.. ئاهــ چۆن ئەزانی خۆ جۆنگکوک کچێکی پیسی وەک تۆی بە جێ هێشت..
بە پێکەنینەوە ووتی و وای کرد لیسا زۆر توڕە بێت. تای: ئەو ئێستا لە داوی خۆشەویستی کچێکی تردایە... کچێک کە خەریبوو هەموومان لەناو بەرێ لەسەری.. کچێک کە ناچێت هەموو کچێک بکوژێ کە لەگەڵیدا ئەبێت و وا بکات جۆنگکوک بە شاراوەیی شێتێکی وا بەجێ بێڵێت.
جێنی زۆر شۆک بوو کە گوێی لەم قسانە بوو دەستی گرت بە دەمیەوە. لیسا سێری جێنی کرد بە شۆکەوە بەڵام لەپڕ شۆکیەکەی بوو بە توڕەیی.
لیسا: ئەو کچە کێیە؟ لەکوێیە؟ هەر ئێستا پێم بڵێ.
بە توڕەیی و بە هاوارەوە ووتی.
جێنی: کەواتە تۆ ئەم کەسە دەرچووی لیسا.. من ئیتر نایەمەوە ماڵت بمرم لەسەر جادەکان باشترە.
لیسا گوێی بە قسەکانی نەیا تەنها شێت ببو.
تای: نەخێر جوانکیلە پێویست ناکات.. من لەگەڵ خۆم ئەوبەم شوێنی مانەوەت پێ ئەیەم.
جێنی سێری تای کرد بە خەمباری.
لیسا: جوابم بەرەوە بێ نرخ!!!
تای پێکەنیو ووتی.
تای: بڕۆ بۆ سیۆل ئەیان دۆزیتەوە هەرچەندە بلوو کەسێکی فەقیرە لە ڕاستیدا بەڵام بڕاوم وایە لەتۆ خراپتر ئەبێت کە باسی جۆنگکوک'ی بۆ ئەکەی.. وە دڵنیاشم کۆتایت پێ دێنێ.
تایهیۆنگ بە ڕەقی ئەو وشانەی ووت و دەستی جێنی ڕاکێشاو بردی لەگەڵ خۆی.
لیسا'ش ئەو شوێنەی بە جێ هێشت.
دوای ٢ ڕۆژ...
ئێستا لیسا لە سیۆل'ە بەڵام
نازانێ چۆن و بۆکوێ بڕوا تا جۆنگکوک بدۆزێتەوە.. ئەیەوێت بڕوا بۆ ماڵی جۆنگکوک بەڵام پێشتر کە کووک دیار نەما لیسا چووبو بۆ ئەوێ کووک لەوێ نەبوو بەڵام هەوڵێکی تر ئەیات.
بەرەو ئەوێ ڕۆیشت....

لەکاتێکدا بلوو بە تەنیایە لە ماڵەوە بەڵام پاساوانی زۆری لەگەڵدایە و جۆنگکوک و سۆجون و لی رانگ لە کۆمپانیان بە تەنیا.. نەک بۆ مەبەستی کار.. بۆ مەبەستی پلان دانان لەسەر جاکسۆن وانگ.

-Blue Pov
ئیشکەرەکە خواردنی دروست دەکرد و بلوو'ش یارمەتی ئەوی دەدا.. بەردەوام بوون لە کار کردن هەتا یەکێک لە جەرەسی دا.
بلوو: من دەیکەمەوە.
بە زەردەخەنەیەکی جوان ووتی.
ئاهـــ بە لەبیرمان ناچێ کە ئێستا بلوو عەزیەکی زۆر جوانی لەبەرایە.

ئاهـــ بە لەبیرمان ناچێ کە ئێستا بلوو عەزیەکی زۆر جوانی لەبەرایە

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

هەرچۆنێک بێت بلوو بەرەو دەرگاکە ڕۆیشت و دەرگاکوی کردەوە.. کچێکی جوانی بینی لە تەمەنی خۆیدا.
؟؟؟: کەواتە تۆ ئەم کچەی ههههــــ
ووتی بە شێوەیەکی ناشرین و سارد.
بلوو'ش بە هەمان شێوە قسەی کرد و ووتی.
بلوو: تۆ کێی؟؟
ئیشکەرەکە هاتە نزیک بلوو بۆیی سێر بکات کە کێیە بەڵام شۆک بوو.
بلوو نەی ئەزانی چی ڕودەدات.
ئیشکەر: خانمەکەم ئەم کچە خۆشەویستە کۆنەکەی بەڕێز جۆنگکوک'ە  بەڵام شێتە!! هەرکچێک لەگەڵ بەڕێز جۆنگکوک بێت دەیان کوژێ تکایە دەرگاکە داخە.
لیسا زەردەخەنەیەکی بە فیزی کرد
لیسا: ئافەرین..
بە چەپڵەوە وای ووت.
بەڵام بلوو زەردەخەنەیەکی فیزی بۆ کردەوەو ووتی.
بلوو: وەرە ژورەوە.
ئیشکەر: چ-چی.!
بلوو: تۆ خەمت نەبێت بڕۆ ئاگاو لە چێشتەکان بێت.
بلوو فەرمانی کرد و ئیشکەرەکە هیچی تری لەبەردەست نەبوو بەقسەی کرد.
بلوو دەرگاکەی کردەوە بە مانای ئەوەی لیسس بێتە ژورەوە.
بەڵام لیسا لە ناخەوە زۆر توڕە بوو.
لە دڵی خۆیدا ووتی: ئەم کچە ئەدەبێکی تایبەتی هەیە، بەڵام بە چەند جۆرێک.....

ههــ دڵنیام ئەمە یاریەکی گەورە ئەبێت.

- من کچێکی باشم بەڵام وام لێ مەکە خراپترین لایەنم دەربخەم.

لە پارتەکانی داهاتوو..
بلوو: ئەزێتی چیت کێشاوە بۆ جۆنگکوک هاتووی؟
بلوو پێکەنی.
بلوو: ئەو تەنها هی خۆمە بۆیە ئەم ئەزێتە بکێشەو بگەڕێوە.
لیسا زۆر توڕە بوو.
لیسا: من تۆ
لیسا ویستی زلە لە بلوو بات لە کاتی ووتی ئەو وشانە بەڵام بلوو دەستی گرت و نەیهێشت قسەکانی تەواو کات ووتی.
بلوو: چیەکەی ئەمکوژی؟
لەدوای ئەم وشانە بلوو زلەیەکی توندی لە لیسا دا و دایە پێکەنین.
بلوو: گیانکەم... تۆ نەهاتویتە بەردەم کچێک. تۆ هاتویتەتە بەردەم خاتوو جیۆن.
بلوو پێکەنیو بە پاسەوانەکانی ووت کە لیسا دەربکەن.

Vote & follow 💜love you guys💜

بێ هەست | No Feelings: جیۆن جۆنگکوکWhere stories live. Discover now