بەشی ٤: ئاشقم؟

2.9K 349 113
                                    

Jungkook Pov-
بەڕاستی زۆر کیوتە کاتێک سوور ئەبێتەوە، وەک و تەماتەی لێییە، وام لێ ئەکات لە زەردەخەنە کردن نەوەستم، دڵخۆشم ئەکات. بیرم نایەت کەی وا دڵخۆش بووم کۆتا جار، ئاهــ ئێستا بیرم هاتەوە کۆتا جار کە دڵخۆش بووم ئەوکاتە بوو کە من و خێزانەکەم کۆتا نانی ئێوارەمان خوارد و بە دڵخۆشییەوە گاڵتەمان ئەکرد پێش ئەوەی هەموویان بکوژرێن لەلایەن دوژمنەکانی باوکمەوە. باوکم سەرۆکێکی گەورە بوو ئەوکاتە. ئەو ڕۆژەی کە کوژران هەموویان ئەو ڕۆژە بوو کە بۆ پشووی هاوین باوکم هەموومانی برد بۆ پاریس، من و تایهیۆنگ زۆر مناڵ بووین ئەوکاتە. و دەبوایە لەو تەمەنەیا هەموو شتێک فێری خۆمان بکەین. بەڵام لەدوای ئەو شەوەوە من و براکەم وەک جاران نەماین. تاکە شت کە بیرمان لێ ئەکردەوە تۆڵە بوو. بەڵام لەدوای مردنی باوکم هیچ دەسەڵاتێکمان بۆ نەما، و کە ئێستا ئێمە دەسەڵاتی زۆر لەبەردەستماندایە، زۆرمان هەوڵ یا تاوەکو بیدۆزینەوە و تۆڵەی لێ بکەینەوە تۆڵە لە ( جانگ سێ جوون ) بکەینەوە. هیچ زانیاری و هەواڵێک دەربارەی نییە. باڕاستی باش خۆی ئەشارێتەوە بەڵام من هەر ڕۆژێک ئەیدۆزمەوەو بە دەستی خۆم ئەی کوژم. بەهەرحاڵ کە کەنتۆرەکەم داخست و ئاوڕم یایەوە بلوو لەوێ نەمابوو ترسێک چووە دڵمەوە بەڵام چاوم کەوتە سەر بالکۆنەکە، لەوێ وەستاوە، وەک فریشتەیەک. ڕۆیشتم بۆ لای و لە دواوە باوەشم پیا کرد و بۆنی ملیم کرد. سێرێکی کردم منیش لێی نزیک بوومەوە تا ماچی کردم بەڵام جیمین هاتە ژورەوەو تێکی یان. بە توڕەییەوە سێرم کرد، ئەبێ ئەمەی کە ئەیڵێ گرینگ بێت ئەگینا ئەی کوژم بۆ تێک یانی وەختەکەمان . « ببورە جیۆن، بەڵام یەکێک هاتووە بۆ سەردانی تۆ » جیمین ووتی. و هەر بە توڕەییەوە سێرم کرد بەڵام ئەو ویستی پێکەنینەکەی بشارێتەوە بە کۆکەکردن. سێرێکی بلوو م کرد و ووتم « زوو یەمەوە، بەڵام ئەگەر برسیت بوو بڕۆ بۆ چێشتخانەکە.» پێم ووت چێشتخانەکە لەکوێیەو ماچی ڕوومەتیم کرد و ڕۆیشتم.
« ئێهــ؟ » جیمین ووتی بە زەردەخەنەیەکی فیزەوە. « قسە مەکە » ووتم. « باش کوڕە ئاشقەکە » جیمین بە پێکەنینەوە ووتی. « دەمت داخە » پێم ووتم بە ڕەقی لە کاتی هاتنە خوارەوە بو قادرمەکاندا. « بەڕاستی  تێکچوی—» جیمین ویستی قسەکەی تەواو کات « قسەکەو تەواو کە و خۆت ئامەدە کە بۆ بۆکس»ووتم. «باش » جیمین ووتی.
چووم بۆ ئۆفیسەکەم و سێر ئەکەم باوکی بلوو دانیشتووە بە دڵخۆشیەوە و کاتی خۆی وەرەگرێت، ئاساییە با دڵخۆش بێ ئەمڕۆ ئاخیر ڕۆژی ژیانیەتی. بە زەردەخەنەوە چوومە بەردەمی. و شۆک بوو هەستا.  « ها بەڕێز جیۆن زۆر سپاس بۆ ئەوەی ڕازی بوویت بە بینینی من » کیم هیۆنسیک ووتی. درۆ ناکەم هیۆنسیک زۆر باشە لە کارەکانیدا و پێش ئەوە من بلوو بناسم من ئەوم ئەناسی. « چی تۆی هێناوە بۆ ئێرە » ووتم بە هەمان زەردەخەنەوە. ئوم گەمژەیە وا ئەزانێ کە من دڵخۆشم بە کار کردن لەگەڵیا. « ئۆهـ بەڕێز جیۆن من هاتووم تا ئاگادارت کەمەوە هەموو شتێک سەری گرت بەڵام گروپێکی  پۆلیسی گومانی زۆری لێمان هەیە.. هەرچۆنێک بێت کێشەی نیەو چارەسەرکرا... بەڵام..» ووتی. « بەردەوام بە »ووتم. « ئێستا ئە پۆلیسانە بودوای من ئەگەڕێن » ووتی.  سێرکردنێکم یایە کە تێگەیشت ئەمە کێشەی من نییە و دواتر ووتم « هیچی ترت ئەوێ بیڵێی؟ » ووتم. « ئێهــ بەڵێ دەتوانم شتێک بخۆم لو ڕێگەیەکی زۆر دوورەوە من هاتووم. »  بزەیەکی فیزم کرد و ووتم « بێگومان ، چێشتخانەکە لەوێیە لەگەڵم وەرە. » ووتم بێ ئەوەی بزانم بلوو لەوێ دەبێ. بەرەو ئەوێ ڕۆیشتین و هەردووکمان بلوو مان بینی خواردن دەخوا بلوو بە زەردەخەنەیەکەوە سێری منی کرد بەڵام کە چاوی چووە سەر باوکی زەردەخەنەکەی نەما.. زۆر شۆک و دڵشکاو دیار بوو. فرمێسک لە چاویا کۆ ببۆوە. لەناکاو هیۆنسیکی باوکی بلوو دایە قاقا و بەردەوام بوو لە پێکەنین بۆ چەند کاتێ. « کەواتە تۆ لێرە لەش فرۆشی ئەکەی ، ها؟ واهــ باڕاستی نەمزانی کچەکەم وا دەرەچێ » ووتی و دایەوە قاقای پێکەنین. زۆر توڕە بووم بەڵام خۆم گرت تاوەکو شتێکی خراپی لێ نەکەم لەبەر بلوو. بلوو دەگریا زۆر دڵشکاو بوو. دواتر لو پێکەنین وەستاو چاوی چووە سەر چەقۆکەی سەر مێزەکە، منیش پێم زانی پێش ئەوەی بینا من قۆڵیم گرت بە شۆکەوە سێری کردم بەڵام من هەر بەو زەردەخەنە فیزەوە سێرم ئەکرد. بەڵام ئەویش زەردەخەنەیەکی پیسی بۆ کردمەوەو وای لە زەردەخەنەکەی من کرد بڕوا ، بە ساردی و توڕەیی سێرم کرد. هەردووکمان سێری بلوو مان کرد کە ئەگری. خۆمم ئەگرت تا نەچم بۆ لای و لە باوەشی کەم. « کە ڕاو کرد لە دەستم وامزانی لە شوێنێک مردووی، هەر بیرکردنەوەش لە مردنی تۆ منی دڵخۆش ئەکرد. » ووتی بەبێ بەزەییانە. ئەو وشانە بەس بوون بۆ بلوو. بلوو ڕای کرد لە چێشتخانەکەو چوو بەرەو ژورەکە. لەو کاتەدا تەنها سوورم ئەبینی، دەمانچەکەم دەرهێناو تەقەم لێ کرد لە سەری. ئەوانەی ئازاری بلوو دەدەن ئەوەیە پاداشتەکەیان. بە پیاوەکانم ووت ئەم شوێنە پاک بکەنەوە. ههـ لە کۆتایشدا ئەوەی باشە تازە مرد و پۆلیسەکان بەدوایدا ناگەڕێن ئەی ڕاست ناکەم. بەرەو ژوورەکەی من و بلوو ڕۆیشتم. کە کردمەوە شتێکم بینی کە هەرگەز نەم ئەویست بیبینم. بلوو سەر خۆی بە توندی ئەیا بە دیوارەکەیاو ئەگری و بە توڕەیی بلوو م گرت و پێم ووت. « ئەگەر جارێکی تر شتێکی وا ببینمەوە بیکەیت، بەزۆر زەوتت ئەکەم واو لێ ئەکەم تا هەفتەیەکی تر نەڕۆی بە ڕێگایا، تەنها ئەمە بکەرەوەو ئەوەی پێم ووتی ئەیکەم بەبێ وەفا و بە لامەوە گرنگ نیە کە تۆ تا ئێستا ئەم شتانەو نەکردووە یان ڕقت لێیە تێگەیشتیت!» بە توڕەییەوە ووتم. سێری چاومی کرد و بە گریانەوە باوەشی پیاکردم منیش باوەشم پیاکردەوە. «  تۆ هی منی، پێم ووتی من ناهێڵم کەس ئازارت بات کەچی تۆ ئازاری خۆت ئەیەیت دڵم ناتوانێ بەرگەی ئەوە بگرێت.» ووتم بە هێمنی. « بۆچی؟ » ووتی. « هێشتا ئەمەوێ وەڵامەکەی بدۆزمەوە. » ووتم، دواتر بلوو سێری خوارەوەی کرد و ووتی « ئەو پیاوە بەڕاستی ڕقی لە منە » بە خەمەوە ووتی. « ڕقی لێت بوو، ئێستا مردووە.. من کوشتم.» ووتم. لەناکاو بلوو بە شۆکەوە سێری کردم و پاڵی پێوە نام ، ڕۆیشت و سەرینێکی هەڵگرت و لە ژوورەکە ڕۆیشتە دەرێ. « ئەوە بۆ کوێ ئەڕۆی » ووتم کاتێ بەدوای کەوتم. « من لە تەنیشت بکوژەوە ناخەوم. » ئەو وشانە... ئازاری دڵی یام. « بۆستە بلوو..» بەڵام بلوو گوێی لێ نەگرتم. « باشە کەواتە من ئەوەستم لو کوشتنی خەڵک پێت چۆنە.؟» بلوو وەستاو سێری کردم. « چی ؟ تۆ خۆت کەسێکی وایت چۆن ئەتوانی بوەستی لە کارەکەی خۆت؟» ووتی.  « ئەگەر بۆ تۆ بێت، ئەتوانم هەرچی شتە لە دنیایا وازی لێبێنم.» ووتم. سێری کردم و بەرەو من هاو. « باش »ووتی. « بەڵام ئەوە مانای ئەوە نیە خەڵک بە فەرمانی من نامرێ، ئەگەر ویستم یەکێک بکوژم یان بە جیمین ئەڵێم یان تای، سێرکە بلوو نامەوێ درۆ لەگەڵ تۆ بکەم تکایە ئەم دەرفەتەم بەرێ. سێری کردم ، و سەری جوڵاند وەک بەڵێ. هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی ویستم قسەیەک بکەم بەڵام ئەو پێش من قسەکوی کرد. « جۆنگکوک...»ووتی. « بەڵێ » منیش ووتم لەکاتێکتا چاومان قفڵ ببون لەسەر یەک. « ئەزانی تۆ زۆر جوانی » ووتی و من پێکەنیم. « گیانەکەم پیاو جوان نییە پیاو قۆزە. » ووتم. « نا بەڵام تۆ جوانی لە دڵەوە.» ووتی و پێکەنینەکەم وەستا. « بەڵام من دڵم نیە.» ووتم. ویستی قسەیەک بکات بەڵام قسەیەک لە دەمی من دەرچوو.. « من تۆم بەدڵە.. تۆم بە دڵە کە وا هەست ئەکەم زۆرم خۆش ئەوێی. » ئەم جارە ئەو پێکەنی و ووتی. « ئێهــ ئەگەر دڵت نەبوایە ئەو قسانەت نە ئەکرد. » ووتی و منیش زەردەخەنەم بۆ کرد. « هەروەها منیش هەمان هەستم هەیە بۆو. » ووتی . بەڕاستی ئەم کچە هەرچییەک ئەڵێ ئەم کات بو دڵخۆشترین پیاوی دنیا. خۆم نەگرت ماچم کرد... دوات چەند کاتێ ووتی  « جۆنگکوک خەوم یەت ئەچم ئەخەوم » بەشێوەتوکی کیوت ووتی. « منیش دێم لەگەڵت » پێم ووت و ڕۆژەکە بە خۆشی و ناخۆشی تێپەڕ بوو...

-تەنها لە ماوەیەکی کەمدا منت ئاشقی خۆت کرد.

بێ هەست | No Feelings: جیۆن جۆنگکوکWhere stories live. Discover now