بەشی ٢٥: جیۆن جۆنگسان

1.7K 149 13
                                    

Be ready Because I'm back.
ئامادە ببە چونکە من گەڕامەوە.

« سڵاو هاوڕێیان من ناوم جیۆن جۆنگسانە، و ئەمەش چیرۆکی ژیانی منە..کاتێک من لە سکی دایکمدا بووم ( کیم بلوو ) دایکم بە باوکمی ( جیۆن جۆنگکوک ) وتبوو کە من مندالێ ڕاستەقینەی ئەو نیم و من منداڵی پیاوێکم بەناوی جاکسۆن وانگ. بەڵام لە ڕاستیدا وا نەبوو.. ئەو تەنها درۆی کرد بۆ پاراستنی من. بەڵام باوکم بەمانە ڕازی نەبوون و لە تووڕەییدا دایکمی دەرکرد ئەو ڕۆژە. دایکم، جێنی، تایهیۆنگ، و جاکسۆن منیان گەورە کرد دوور لە هەموو کێشەیەک لە شاری دێنڤێر کە شاری خەونەکانی دایکم بوو. بەڵام نەمدەزانی کە هەموویان خەریکی پلانێک بوون بۆ بردنەوەی من بۆ لای باوکی ڕاستەقینەم... من هەموو کاتێک وامزانیبوو جاکسۆن وانگ باوکی ڕاستەقینەی منە. بەڵام ڕۆژێک دایکم هەموو ڕاستییەکانی پێووتم.
و پلانەکانی هەمووی کاری کرد.
منیش باوکی ڕاستەقینەی خۆمم ناسی.. جیۆن جۆنگکوک.
خراپترین پیاو کە تا ئێستا لە ژیانما بووبێت.
بەڵام بۆ من نا.. من شانازی دەکەم کە بەڕاستی باوکێکی باشی وەک ئەوم هەیە. بەڵام بە داخەوە کە باوکم من و دایکمی برد بۆ گەشتێک دایکم گیانی لەدەست داو کوژرا.
و ئەوەش شتێک بوو کە بەڕاستی باوکمی ڕووخاند.
باوکم لە ژیانیدا تا ئێستا هیچ وا دڵ شکاو نەبووە.
هەموو کاتێک ویستویەتی کە کۆتایی بە ژیانی خۆی بێنێت بەڵام لی رانگ کە خاڵی منە هەموو کاتێک وەستاندویەتی.
دایکم کەسێکی پاک بوو، شیرین بوو، و کەسێکی زۆر زۆر جوان بوو. باوکم هەموو ڕۆژێک ئەوەی پێدەووتم.
من دایکی خۆمم لەبیر نایەتەوە بەڵام هەندی یادگاری ئەوم لەبیر دێتەوە بە منداڵی.
کاتێک من بووم بە ١٥ ساڵ ئەو کاتە بوو کە باوکم دەستی کرد بە مەشق پێکردنی من بە قورسی و دڵنیا بۆیەوە کە من بزانم چۆن چەک بەکار بێنم، چۆن شەڕ بکەم، و چۆن خۆم بپارێزم. هەموو شتێک کە فێربووبێتم لە باوکمەوە فێر بووم. و ئەوەش قورسترین کاتی من بوو لە ژیانمدا.
نەمدەتوانی بیر لە ئازاری لەدەست دانی باوکم بکەمەوە.
هەموو ڕۆژ پێموتووەو ڕازیم کردەوە کە دەرمانەکانی بە ڕێکی وەربگرێت چونکە من ئەگەر ئەوم لەدەست دایە من هیچی ترم بۆ نەدەکرا.
ئەوێس بەقسەی منی کرد.. و ڕۆژ بەدوای ڕۆژ باشتر دەبوو بەڵام هیچ لێی ڕزگار نەبووە.
کە بووم بە ٢٠ ساڵ ئەو کۆمپانیاو هێزانەی کە باوکم دا بووی بە لی رانگ هەمووی کرانە سەر ناوی من. و زۆر بوو بۆ قبوڵ کردنی بەڵام قەرم گرتن. و زۆر شانازی بە خۆمەوە دەکەم کە لەم تەمەنە کەمەدا ئەم هەموو شتەم بەدەست هێناوە.
بەڵام هیوام وابوو کە دایکم دەما لە ژیاندا بۆیی ئێستای منی دەدی..
هەموو شتێک کە لە مێشکی لی رانگ و باوکم جیۆن جۆنگکوک دا بوو ئەوە بوو کە تۆڵە بستێننەوە.
بەڵام من بەباشی دەمزانی کە ئەوە شتێکە دایکم نەیدەویست بیکات و ئەگەر ئێستا لە ژیانا بمایا لە هەموو شتێک خۆش دەبوو.
و ئێستاش ئەمە منم.
٢٧ ساڵ.
لە شاری بوسان.
باوکم و هەموو خێزانەکەم لە سیۆلن بەڵام من لە بوسان دەژیم..
تەنها خەونی من ئەوەیە کا کۆتاییەکی خۆش بدەم بە باوکم.
ئەوە تەنها خەونی منە
جیۆن جۆنگسان دەفتەری یادنامەکەی داخست کە ئەم هەموو شتەی تیادا نووسی.
بەڵام چاوی پڕ بوو و وردە وردە فرمێسکەکانی هاتنە خوارەوە.
و لە دڵی خۆیدا ووتی ئەو خەونەی من هەمە خەونێکە کە دەزانم ناتوانم بەدەستی بهێنم. دەزانم ناتوانم کۆتاییەکی خۆش بدەمە باوکم. و ئەوەش ئازارەکەی سەختە.
•••••••••••••
Flashback
گەڕانەوە بۆ پارتی پێشتر.
جۆنگکوک دەفتەری یادەوەریەکانی داخست لەکاتێکدا کە ئێستا پیرە..
زەردەخەنەی کرد
ئەمەش ژیانی منە..
ژیان خۆش بوو.
کوڕەکەم... جۆنگسان تۆ ژیانێکی وەک منت نابێت.. ئازار ناچێژیت. و بەهێز دەبیت.
جۆنگکوک بە زەردەخەنەوە ووتی.

• To be Continued 💗

بێ هەست | No Feelings: جیۆن جۆنگکوکWhere stories live. Discover now