تێیۆنگ و گروپی گانگەكەی بەیەكەوە كۆببونەوە لەسەر مێزی ژووری كۆبونەوەی بنكەكەیان و گفتوگۆیان ئەكرد لەبارەی پلانی ئەركی داھاتوویان، بەڵام جیسوو و سانا و لیسا ھێشتا نارەحەت بوون لە تێیۆنگ لەوەی كە شتێكیان لێ ئەشارێتەوە.
سانا: تێیۆنگ تكایە وەڵامی پرسیارەكەم بدەوە.
تێیۆنگ: سانا تكایە.. كاتی ئەمەم نییە ئێستا.
سانا: كاتی ئەمەت نییە؟ بەڵێ بێگومان...ئەزانی ئەمانتوانی ئەركەكەی ھەفتەی پێشوومان تەواو بكەین بەڵام تۆ لەپڕ وون بویت! كاتت بۆ خۆشەویستەكەت ھەبوو بەڵام بۆ ئێمە نا!
لیسا: چـی چـیی؟! خۆشەویستەكەی!؟؟
جیسوو: ئەمە لە كەیەوە؟
بە سەرسوڕماوییەوە پرسیان.
سانا: ڕاستییەكان دەمێكە دیاركەوتوون تێیۆنگ، ئەزانم كێیە ئەو كچەش، ھەمان ئەو كچەیە كە لای كافێیەكە بینیمان، ئەوەی كە ڕایكرد لێت وانییە!؟
ووتی و تێیۆنگ لەسەر كورسییەكەی خۆی ھەستایەوە.
تێیۆنگ: سانا ووتم ئێستا كاتی ئەمە نییە!
سانا: بەڕای من ئێستا زۆر باش كاتیەتی تێیۆنگ، سەیركە من ڕێزت لێ ئەگرم ئوپا، بەڵام ناتوانم ڕێز لەو بڕیارەت بگرم كە خۆشەویستت ھەبێت لە ئێستادا! ھاوڕێیان ئێوەش نەكەن پێم بڵێن جا چییە و با خۆشەویستی ھەبێت! پێتان وایە كە ئەمە پارێزراو بێت بۆ بارودۆخی ئەو وەك سەرۆك گانگستەرێك!؟
تێیۆنگ: من خۆم بڕیار لەسەر ژیانی خۆشەویستیم ئەدەم سانا، خۆم ئەزانم چۆن كارەكان بەباشی بەڕێوە ببەم لەگەڵ ئەو، بەڵێنم داوە كە نەھێڵم ھیچ شتێكی خراپ ڕووبدات.
جیسوو: یانی كاك تێیۆنگ جەنابت لەدوای ئێمەوە خەریكی ژووان بەستن و شت بوویت بۆیە ئاگات لە گروپەكەت نەمابوو! ئێستا تێگەیشتم.
تێن: ئێمە ئاگادار بووین لەو بابەتە.
لیسا: چــی!؟ ئەی بۆچی ھیچت بە من نەووتووە!؟
لیسا بە شۆكییەوە پرسی و شەقێكی كێشا بە شانی تێن و تێن تەنھا زمانێكی لێ دەركرد.
یوتا: بەڵێ ئێمە كوڕەكان ھەموو ئاگادار بووین لەو بابەتە جگە لەو سێیەتان كچینە.
ووتی و كچەكان ھێشتا بە بڕوانەكردنەوە سەیریان ئەكرد.
لیسا: كێیە كچەكە؟ وە بەنیازی چیت ئێستا تێیۆنگ ؟
سانا بە ساردییەوە ڕووی لەولا كرد وەك بڵێی توڕە بوبێت.
تێیۆنگ: ھاوڕێیان، ئێمە لە ژواندا نین، تكایە بیبڕێننەوەو بابێینەوە سەر بابەتی ئەركەكەمان.
جیسوو: نەخێر تێیۆنگ! تۆ ئاگاداریت لەوەی ئەكرێ بەھۆی خۆت و كارەكەتەوە ژیانی ئەو كچە داماوە بخەیتە مەترسییەوە!؟
جیسوو ووتی و تێیۆنگ ویستی قسە بكات بەڵام جیسوو قسەی كردەوە.
جیسوو: سەیری لیسا و تێن مەكە، ئەوان ھەردووكیان لەناو ھەمان كاردان و بەھۆی ئەم كارەوە یەكتریان ناسی و بوون بە خۆشەویست، وە ھەر یەكەشیان بەپێی پێویست ئازا و ڕاھێنانپێكراو و شارەزان لەوەی چۆن بتوانن پارێزگاری لەخۆیان بكەن لە ھەر شتێك كە بەھۆی كارەكەمانەوە دێتە پێشمان، بەڵام ئەو كچە... ئەو كچە كەسێكی ئاساییە و ھیچ نازانێ لەبارەی ئەم كارە مەترسیدارانەی ئێمە!.. ئەو چۆن بتوانێ پارێزگاری لە ژیانی خۆی بكات گەر لەگەڵ تۆ بێت؟
تێیۆنگ: نونا.. وەك پێم ووتن، من لە ژوواندا نیم لەگەڵی..
سانا: بەڵام زۆر جوان پێتەوە دیارە كە چەندێك ئەوت بە دڵە و بەم زووانەش ژووانی لەگەڵ ئەبەستی... ئوپا تەنھا بیر بكەوە ھێشتا ھەفتەی ڕابردوو ئەو كچە بەھۆی تۆوە گوللەی لێدرا بەدەستی جۆی! ئیتر ئەوان ئەزانن تۆ لەگەڵ ئەودایت و ھەر ئەیكەن بە ئامانج و قوربانی ئەركەكانیان،چونكە خۆشی ئامانجێكی ئاسانە بۆ پێكاندن.
لیسا: تۆ چۆن ئەو ھەموو شتەت زانی؟
سانا: خۆم ڕۆشتم بۆ ئەو ڕێستوڕانتەی كە ڕووداوەكەی ئەوشەوەی لێ ڕوودا و پرسیم، چونكە زانیم تێیۆنگ ھیچمان بۆ باس ناكات.
تێیۆنگ: ھاوڕێیان.. من ئەو ئەپارێزم، وە ناھێڵم بكرێت بە ئامانجی ھیچ كەسێك، متمانەم پێ بكەن.
تێیۆنگ ووتی و ویستی كەشەكە ھێمن بكاتەوە.
جێھیون: سانا ڕاستەكات ھیۆنگ...ئەو كچە ئەكرێ بەھۆی تۆوە توشی زۆر كێشە ببێت..
تێیۆنگ: ئێوە كەستان لێم تێناگەن..
جیسوو: متمانەت پێ بكەین؟ چۆن؟ نھێنییە تایبەتییەكەت وا دەمێكە ئاشكرا بووە، وە مەبەستت چییە كە لێت تێناگەین؟ پێموابێ ئێمە لە ھەمووشتێكی تۆ تێئەگەین.. بەڵام من نامەوێ دواتر بەھۆی ئەم بابەتەوە ئازار بكێشیت! ھیچ ھەستت بە تاوان نەكرد كە ئەو كچە بەھۆی تۆوە گوللەی لێدرا؟... ئایا ئەو ئەزانێت كاری ڕاستەقینەی تۆ چییە؟ ئایا ئەزانێت كە تۆ شازادە وونبووەكەیت؟ پێتوایە كاردانەوەی چی ئەبێت گەر ھەموو ڕاستییەكانی بۆ باس بكەیت!؟ ئاخر تۆ ناكرێ زۆر شتی خۆت بدركێنیت تێیۆنگ وا ئایرینی ھاككەرەكەی گانگی سۆ جۆنی بەو نھێنیە گەورەیەت ئەزانێ! خۆشت ئەزانیت ئەگەر خەڵك و خێزانی شاھانە بزانن تۆ كێیت ئەوا ھەموو شتێك ئەگۆڕێت..
ووتی و تێیۆنگ ھەستی بە ئازارێك كرد لەناو سنگی بەم ووشە ڕاستییانەی ئەندامی گروپەكەی.
یوتا: جیسوو بەسیكە ئیتر..ھەموو خەتاكە مەخە سەر ئەو!...ناتوانرێ ڕێگری لە كەسێك بكرێت لەوەی بكەوێتە خۆشەویستی كەسێك.
سانا: بەڵام ناشكرێ ھەموو شتێك بەدەست بێنیت تێیۆنگ..ئێستا تۆ گوێنادەیت بە ھیچ شتێك، یەك جوڵەی ھەڵە ئەكرێ لەناوت ببات..ئەكرێ ھەموومان لەناوببات!
تێیۆنگ بۆ دەمێك بە بێدەنگییەوە مابوەوە.
تێیۆنگ: تێگەیشتم.
ووتی و بەبێدەنگی ھەستایەوە لە ژووری كۆبوونەوەكە ڕۆشتە دەرەوەو دەرگاكەی توند بەدوای خۆیدا داخست.
ئەو نەیەویست گروپەكەی خۆی بێ ھیوا بكات لێی، بەڵام ئارا..كەسێك بوو كەوا خەریك بوو ڕێنوێنی كەسایەتیەكیتری بۆ تێیۆنگ دروست ئەكرد..دوور لەو كەسایەتیە سارد و بێ ھەستەی وەك گانگستەرێك كە ھەیبوو.
تێیۆنگ خۆشی زۆر بەم حاڵەی خۆشحاڵ نەبوو، چونكە ئەیزانی ئەكرێ چ تێكشكانێك بۆ ئارا بەھۆی ئەوەوە ڕووبدات، بەڵام لای گرنگ نەبوو...ئەو ئارای بەڕاستی ئەویست، ئەیزانی كە ئەتوانێت متمانەی پێ بكات و پشتی پێ ببەستێت و ترسی نەبێت لەوەی ئارا نھێنیەكەی بە شێوەیەكی خراپ ھەڵبگەڕێنێتەوە یان بەكارێ بێنێت.
ئەو دڵخۆش ئەبێت ھەركات كە چاوی بە ئارا ئەكەوێت..
وە ھەر ھەلێكی دڵخۆشیش بێتە بەردەستی بێگومان ئەیقۆزێتەوە چونكە ئەو لە مناڵییەوە ھێندە ھەستی بە دڵخۆشی نەكردووە..
كە لە مناڵییەوە ڕفێندرا و درۆی لەگەڵ كرا لەلایەن ئەو كەسەی كە ڕفاندبووی بۆ چەندین ساڵ.
وە لە تەمەنی چواردە ساڵییەوە بۆی دەركەوت كە ئەو بەڕاستی شازادەی كۆریایە!
ئەمە زۆر توڕەی كرد و وایكرد كە ھەموو پارەكانی ئەو ماڵە بدزێت كە ڕفاندبووی.
دوای بردنی پارەكەش لەو ماڵە ڕایكرد و دەستیكرد بە كاركردن بۆخۆی.
وە ھێشتا ئەو كەسەی كە ڕفاندبووی نەیدۆزیوەتەوە بەڵام..
تێیۆنگ پلانی دائەنا كە بە ھەمووان ڕابگەیەنێت ئەو كەسە كێ بوو كە ڕفاندی و بیكاتە بەندینخانە و خۆشی بە دایك و باوكی خۆی ئاشنا ببێتەوە..بەڵام ئەم كارە ھەروا ئاسان نییە... گەر وابكات ئەوا ھاوڕێكانیشی ئاشكرا ئەبن و ئەكرێنە بەندینخانەوە، ئەویش ئەمەی ناوێت.
تێیۆنگ: ئەبێت مێشكم و ئەو ھەستانە كۆ بكەمەوە ئیتر...
لەبەر خۆیەوە ووتی و لە بنكەكە ڕۆشت.
~~~
[ Ara's pov ]
ئارا: ئەوە ھەفتەیەكە چاوم بە ئایرین ئۆننی نەكەوتووە!
ووتم و قۆڵم لێكنا لەگەڵ ڕۆزێ كە تازە لە نانی ئێوارەمان لە ڕێستورانتێك ھاتینە دەرەوە و بە پێ ئەڕۆشتین.
ڕۆزێ: ئۆ ڕاستەكەی ئایرین ئۆننی.. نازانم كێشەی چییە وا ئەم ھەفتەیە بزرە.. تەنانەت ھەوڵمدا پەیوەندیشی پێوە بكەم وەڵامی نەبوو ھیچ.
ئارا: منیش ھەوڵی پەیوەندیم دا لەگەڵی بێ وەڵام بوو.
ڕۆزێ: ھیوادارم حاڵی باش بێت.
ووتی و سەرم لەقاند.
بەردەوام بووین لە ڕۆيشتن لەژێر ڕووناكی مانگ لەناو شەقامەكانی سۆڵ.
وە قسەمان ئەكرد و پێئەكەنین، من زۆر خۆشبەختم كە ھاوڕێیەكی وەك ڕۆزێ'م ھەیە.
ئەو ھەمیشە دڵخۆشم ئەكات.
ئێستاش وا بەپیاسەوە بەرەو ماڵی ئەو ئەڕۆینەوە و ئەمشەو لە ماڵی ئەو ئەمێنمەوە.
ماڵەكەی زۆر دوور نەبوو لە ماڵی من، تەنھا كۆڵانێكی بچوكمان لەنێوان بوو.
كە لەڕێگادا ئەڕۆیشتین بەبەردەم یانەیەكی شەوانەوە تێپەڕبووین.
دەرەوەی یانەكەش زۆر قەرەباڵخ بوو و كەسی سەرخۆش لێی پڕ بوو.
سوپاس بۆ خوا زوو لەوێ ڕۆشتین بێ ئەوەی یەكێك لەو سەرخۆشانە توشمان ببێت.
بەڵام، دوای كەمێك لە ڕۆیشتن، ھەستم كرد كە كەسێك بەدوامانەوەیە.
وابزانم ڕۆزێش ھەستی پێكرد.
بە ھێواشی سەیرێكی ڕۆزێم كرد و بینیم كەمێك شڵەژاو ببو.
پێویستە زوو شتێك بكەم..
لەشوێنی خۆم وەستام و ڕۆزێش لەگەڵ من وەستا.
ئاوڕم دایەوە بۆ دواوە تا بزانم كێیە بەدوامانەوەیە و چاوەكانم لە سەرسوڕماوییا فراوان بوون.
ئارا: چــی!؟؟
بۆۆۆ بەم كاتە تێیۆنگ بەدوای من و ڕۆزێ كەوتووە بۆ خاتری چل و چوار ھەزار پێغەممبەر!
ئارا: ئەرێ ئەوە تۆ خەریكی چی ئەكەیت بۆ خاتری خوا!؟
ووتم و قۆڵەكانم لێكنا.
ئەویش تەنھا وەك كەسێكی وونبوو سەیری ئەكردم.
تێیۆنگ: ھا؟... ئۆۆۆۆو ئارااا... نەمبینیبوییی لێرە..
بە تۆنێكی سەرخۆشییەوە ووتی و لاشەی خۆی بە مندا كێشا و منیش بە شۆكییەوە ناچاربووم خێرا بە دەستەكانم بیگرم تاكو نەكەوێت.
ڕۆزێ: ئەمە تێیۆنگەكەتە؟
ئارا: تێیۆنگ ئەوە تۆ چی ئەكەی!؟ وەرەوە سەرخۆت تكایە!
ووتم و ویستم لەخۆمی دوورخەمەوە بەڵام وەك لەزگە خۆی پێمەوە نوساندبوو.
ئەمە حاڵی باشە ئەرێ!؟
ڕۆزێ: ئارا.. پێموابێ زۆری خواردۆتەوە.
ئارا: تێیۆنگ! بۆ وا زۆرت خواردۆتەوە و بەدوامان كەوتی وەك سەرشێتەكان!؟
ووتم و قۆڵێكیم خستە سەر شانم تاكو بەباشی بوەستێ.
تێیۆنگ: كێ من؟... خوا بتگرێ كوا من بەدواتان كەوتم.. ئێوە..بەدوای من كەوتبوون.
بە پێكەنینەوە ووتی و ڕۆزێش لەگەڵ ئەو كەوتە پێكەنین.
ئارا: بە منداڵێكی پێنج ساڵان ئەچیت ئەزانی؟
تێیۆنگ: دە گاڵتەم پێ مەكە.. من ھەمیشە پێویستم پێتە...ئەتوانی ئاگادارم بیت تكایە؟
وەك منداڵێك بۆڵاندی دوبارە خۆی بە منەوە نا.
قسەكان لە كاتی سەرخۆشیدا زۆر خۆشن، چونكە ڕاست نین.
لەبەر خۆمەوە پێكەنیم كە ووتی "ھەمیشە پێویستم پێتە".
ئارا: تێیۆنگ... من ئێستا ناچمەوە بۆ ماڵەكەی خۆم ئاخر.
ووتم و تێیۆنگ چاوەكانی فراوان بوون.
تێیۆنگ: چــــی!؟؟ ئەی بۆ كوێ ئەچی بەم كاتە؟ خەریكی خیانەتم لێ ئەكەیت !؟؟
بۆڵاندی و من چاوەكانم سوڕاند.
ئەوە تەواوە؟
ڕۆزێش تەنھا پێئەكەنی و ھیچ یارمەتی نەئەدام.
ئارا: ئۆننی قسەیەك بكە تكایە! چی لێ بكەم ئێستا؟
ڕۆزێ: ھھە كێشە نییە دەی بیھێنە لەگەڵ خۆت با لە ماڵەكەم بمێنێتەوە ئەمشەو، ناكرێ لێرە ئاوا بەجێیبھێڵی.
ووتی و من بە دوودڵیەوە سەرم لەقاند.
ڕاستی ئەكرد، نەمەتوانی بەو سەرخۆشی و سەرمایەوە لێرە بەتەنھا جێیبھێڵم و خۆی توشی كێشەیەكیش بكات.
ئارا: باشە. تێیۆنگ دەی ھێواش ھێواش لەگەڵم بڕۆ تا ئەگەینەوە ماڵەوە.
تێیۆنگ: یەسسس! لەكۆتاییدا ئەچین بۆ مانگی ھەنگوینی! ئەمزانی ئەتوانم متمانەی تەواو بە تۆ بكەم ئارا!
بە دڵخۆشییەوە ووشەكانی دەرئەبڕی و من خەندەم بۆ قسە سەرخۆش و شیرینەكانی ئەكرد.
ڕۆزێ: باشە ئەوە تۆ چەندێكت خواردۆتەوە برا؟ مانگی ھەنگوینی چی و شتی چی؟ ھھھھە
تێیۆنگ: لەڕاستیدا بیرم نییە چەندێكم خواردەوە..من حەزم زۆر لە ڤۆدكایە، ئارا تۆش حەزت پێیەتی؟
من تەنھا خەندەم كرد بە كیوتییەكەی كە ئەم قسە سەیرانەی ئەكرد.
تێیۆنگ: كەواتە حەزت پێیەتی، ئەی تۆ كچێ ؟
ڕووی لە ڕۆزێ كرد و لێی پرسی.
ڕۆزێ: ھھە نەخێر من حەزی پێ ناكەم.
تێیۆنگ: ھاوڕێیەكیشم ھەیە حەزی پێ ناكات...ناوی جێھیونە، ھەقی خۆیەتی ژوان ببەستن مادام ھەردووكتان حەزتان بە ڤۆدكا نییە.
ڕۆزێ: وەطف..
ووتی و من بە پێكەنینەوە سەرم لەقاند و بەردەوام بووین لە ڕۆشتن تاكو گەیشتینە ماڵەكەی ڕۆزێ.
چووینە ژوورەوەو خێرا تێیۆنگم لەسەر قەنەفەی ھۆڵەكە دانیشاند و پاڵكەوت.
ئاخخ لا شانێكم بە ئازاركەوت خۆ..
تێیۆنگ: بەجێم مەھێڵە..
بە ھێواشی ووتی و من سەیرم كرد و وەستام ، خۆ وامزانی خەوت!
ئارا: ناڕۆمە ھیچ شوێنێك، دەی پشو بدە تێیۆنگ.
ووتم و دانیشتم لەلای، بە ھێواشی دەستم بەسەریدا ھێنا قژیم لەسەر ڕوخساری لابرد و ئەو سەری خستە سەر ڕانم.
تێیۆنگ: ئێستا زۆر باشتر بووم.
ووتی و چاوەكانی داخست.
ڕۆزێ: ئەچم ھەندێك خواردن و ئاوی بۆ دێنم لەگەڵ حەبێك شتێك، ئێستا دێمەوە.
ووتی و سەرم لەقاند بۆی.
تێیۆنگ: ئەوان ھەموو خراپن لەگەڵم ئارا...لێناگەڕێن كە تۆم ھەبێت...
سەیریم كرد و ھیچ پرسیارم نەكرد لێی، ویستم زیاترم گوێ لێ بێت لێی.
تێیۆنگ: ئەوان نەیانزانی تۆ كێیت..تێنەگەیشتن كە تۆ چەندێك دڵخۆشم ئەكەیت..نەیانزانی تۆ وام لێ ئەكەیت ئیتر ئامانجێكم لە ژیان ھەبێت..
زەردەخەنەم بۆ قسەكانی كرد، ئەو سەرخۆشە..
بەردەوام بووم لە دەستھێنان بەناو قژیدا و زەردەخەنەیەك لەسەر ڕوخساری بەدیاركەوت.
تێیۆنگ: متمانەم پێ ئەكەیت وانییە؟ جێمناھێڵی وانیە؟ تەنانەت ئەگەر زۆریش خراپ بم بۆت ھا؟
ووتی و چاوەكانی كردەوە.
بە چاوە تاریكە بێ ھەستەكانی سەیری كردم..
بۆ دەمێك بێ دەنگ مابوومەوە.
زەردەخەنەكەی ئەویش وون بوو.
ئارا: من حەزەكەم كە متمانەت پێ بكەم، بەڵام تۆش سەرەتا ئەبێ متمانە بە من بكەیت و ھەموو ڕاستییەكانتم پێ بڵێیت.
ووتم و ئەو چاوەكانی داخستەوە.
تێیۆنگ: گەر ھەموو ڕاستیەكانت پێ بڵێم ئەوا شازادە چیتر ناتوانێ بە خۆشبەختی بژی...
ئەوە چی ئەڵێت بۆ خاتری خوا؟
بۆچی تەنھا ھەموو شتێكی خۆیم بۆ باس ناكات بۆ؟
ھێندە قورسە بۆی كە ئەمە بكات!؟
شازادەی چی و شتی چی...وادیارە ئێستا زۆر خراپ سەرخۆشە و كەڵكی قسەی نییە.
ھەناسەیەكم ھەڵكێشا و بەردەوام بووم لە دەستھێنان بەناو قژە نەرمەكەی.
تێیۆنگ: ئەتكەم بە ھی خۆم..
ووتی و من خێرا ڕوخسارم گەرم داھات.
لەوكاتە ڕۆزێ ھات و خواردن و شتەكانی ھەموو ھێنا لەسەر مێزەكە دانا.
بەڵام وادیاربوو تێیۆنگ كەوتبووە خەو ئیتر.
لەپڕ زەنگی مۆبایلێك ھات و زەنگەكە ھی مۆبایلی ھیچمان نەبوو جگە لە تێیۆنگ.
دەستم كردە ناو گیرفانی پانتۆڵەكەی و مۆبایلەكەیم دەركرد و سەیری ناوەكەم كرد.
جێھیون؟
ئارا: وەڵام بدەمەوە؟
ڕۆزێ: بەڵێ.. باشترە یەكێك ئاگادار بێت لە حاڵی.
ھەڵمگرت و ھێشتا قسەم نەكردبوو كوڕەكە قسەی كرد.
جێھیون: سەرۆك! تكایە ئێستا بگەڕێوە ئێرە، ئەو كچە شێتەی گروپی جۆنی ڕایكردووە لامان! ببورە كە ئەمە ڕوویدا و ئێمە ئێستا پێویستمان بە فرمانێكی تۆیە تا دەست بەكار بین.
چاوەكانم فراوان بوون بەو قسانە و نەمەزانی چی بڵێم!
ووتی سەرۆك!؟ تێیۆنگ سەرۆكە!؟ بوەستە!... ئەی ئەو شێتە كێیە كە ڕایكردووە؟
جێھیون: ھیۆنگ؟
ئارا: ئامم.. تێیۆنگ لای منە..
جێھیون: ببورە تۆ كێیت؟ ئەمە مۆبایلی تێیۆنگ ھیۆنگ نییە!؟
ئارا: با، منم ئارا، ھاوڕێی تێیۆنگ.
ووتم و حاڵەكەی ئێستای تێیۆنگم بۆ ڕوون كردەوەو گوێم لێی بوو كە ھەناسەی بە بێزارییەوە ھەڵئەكێشایەوە.
جێھیون: ئۆكەی ئارا زۆر سوپاس كە یارمەتی ئەوت داوە، بەڵام پێویستە ئێستا بێم بیبەم كارێكی زۆر گرنگمان ھەیە تكایە ئەتوانی ناونیشانتم بۆ بنێریت؟
ئارا: بەڵێ بێگومان.
ووتم و ناونیشانی ماڵی ڕۆزێم پێیدا.
جێھیون: زۆر سوپاس، چەند خولەكێكیتر لەوێ ئەبم، پێویستە بەھۆش خۆی بھێنمەوە.
ئارا: ئۆكەی.
ووتم و پەیوەندیەكەم داخستەوە.
دوای پازدە خولەكێك لە دەرگا درا و چوو ڕۆزێ كردیەوە.
ھەر كە دەرگاكەی كردەوەو ھەنگاوێك بەرەو دواوە ڕۆشت.
شۆك ببو یان چی؟
جێھیون لەبەر دەرگاكە سڵاوی كرد كە منی بینی ھاتە ژوورەوە.
جێھیون ھاتە ژوورەوەو سەیری تێیۆنگی كرد و بە بێزارییەوە سەری لەقاند.
جێھیون: نازانی چەندێكی خواردۆتەوە؟
ووتی و خۆی نزم كردە ئاستی تێیۆنگ لای قەنەفەكە.
ئارا: وابزانم زیاتر لە دوو بتڵ..
جێھیون: گەمژە.
ووتی و شەقێكی كێشا بە تێیۆنگدا و تێیۆنگ ھەستایەوە و سەیری دەوروبەری كرد و چاوی لەسەر من وەستاند.
تێیۆنگ: ئۆیی ئازیزەكەمم ئارااا!
ئۆكەی.. كەواتە ھێشتا سەرخۆشە.
جێھیون: ھیۆنگ پێویستە بڕۆین ئێستا!
ووتی و ھەستایەوە سەر پێ.
تێیۆنگ: ئەوە تۆ بە ملی شكاوت چ كارت لێرە ھەیە؟ ھاا تۆش بۆ ئەو قژ زەردە قاچ درێژە باریكە ھاتی..
ووتی و ڕۆزێ سوور ھەڵگەڕا و جێھیون بە شۆكییەوە سەیری كرد.
من نەمتوانی پێكەنینم بوەستێنم.
جێھیون: ھیۆنگ من ھاتوم تا تۆ ببەمەوەو كارمان ھەیە كە تەواوی بكەین!
تێیۆنگ: بوەستە! ھەست بە باشی ناكەم!
جێھیون: ئەی خوایە..
ووتی و خێرا تێیۆنگی لە پشت ھەڵگرت.
جێھیون: پێویستە ھەر ئێستا بیبەم بۆ دەسشۆر تا نەڕشاوەتەوە!
ووتی و ڕۆزێ خێرا بردینی بەرەو لای توالێتەكە.
لە ھۆڵەكەوە گوێم لە دەنگی ڕشانەوەی بوو و جێھیون بەردەوام بوو لە سەرزەنشت كردنی.
جێھیون: گەمژە چۆن ھێندە ئەخۆیتەوە!!؟ نازانی چەندێك كارمان ھەیە ئاخر!
باشە ئەی تێیۆنگ سەرۆكی نییە؟ چۆن ئەتوانێ وا سەرزەنشتی بكات!؟
چوزانم.. لەوانەشە ھاوڕێ بن..
ڕۆزێ ھاتەوە بۆ لای من لە ھۆڵەكە.
ڕۆزێ: یانی..ئەمە ھاوڕێی تێیۆنگە؟
ئارا: وا پێئەچێت... بۆ؟
ڕۆزێ: ھ-ھەروا..
دوای كەمێك ھەردووكیان ھاتنەوە بۆ ھۆڵەكە.
ھێشتا تێیۆنگ لەوە نەئەچوو زۆر باش بوبێت..
ھەستام حەبێك و پەرداخێك ئاوم دا بە تێیۆنگ.
بە زەردەخەنەیەكی بچوكەوە لێمی وەرگرت و خواردی.
ئارا: پێویستە كەمێك پشوو بدەیت.
تێیۆنگ: پشوو ئەدەم خەمت نەبێت.
بە لاوازییەوە ووتی وەك ئەوەی ھێندە ھێزی قسە كردنیشی نەبێت.
جێھیون: بەھەرحاڵ، سوپاس كە ئاگاداری بویت و ھێناتەوە ماڵەكەت بەم كاتە. تۆ ئەوت پاراست.
ئارا: ئۆھ نا ئەمە ماڵی من نییە، ئەمە ماڵی ڕۆزێی ھاوڕێمە.
جێھیون: بەڕاست!؟ زۆر سوپاس ڕۆزێ خان.
ڕۆزێ: شایەنی نییە، خۆی ئەگەر ڕێگام نەدابوایە بێتە ناو ماڵەكەم ئەو ھەرچۆنێك بێت بەدوای ئارادا ھەر ئەھات ھھە
جێھیون زەردەخەنەیەكی كرد و سەیری تێیۆنگی كرد كە چۆن بەردەوامە لە سەیركردنی من.
وەك ھەمیشە..
جێھیون: باشە.. ئەبێ ئێستا بڕۆین ئێمە، دوبارە سوپاستان ئەكەم.
ووتی و سەرم بە بەڵێ بۆ لەقاند و ھەردووكیان لە ماڵەكە دەرچوون.
ئارا: ئۆكەی، ئێستا من زیاتر لە جاران توشی سەرلێشێواوی بووم..ئەم قسانەی كە كردی و سەرخۆش بوو..بەڵام زۆر مانایان بەدوادا ھەبوو..ئەی خوایە... من چۆن بتوانم لەو كوڕە سەرشێتە تێبگەم ئاخر!؟
بەبێزارییەوە بۆڵاندم.
ڕۆزێ: وەك ووتوویانە.."قسەی سەرخۆشیی ھەمان ھەست و بیرە ڕاستەقینەكانی كەسەكەیە كە لەسەر ھۆشە"... بەڵكو بتوانی ھێواش ھێواش شتەكانت بۆ ڕوون ببێتەوە؟
بەڵێ... لەوانەیە..ھێواش ھێواش.
2456 words
ھاییی
ئەو ئەپدەیتە بەبۆنەی پێرزدەی تێیۆنگ بوو 🥺
تخوا ئای ڵەڤ ھممم 😭
ھاپی پێرزدەی جەرگ لە مننن، تێیۆنگمم🥺🎂💜