. کۆتایی .

1.8K 215 138
                                    



دوای مانگێک و پانزدە ڕۆژ..

یادەوەرییەکانی جۆنگکووک هێشتا لەوێن
بەڵام مێلان چیتر هەست بە نائومێدی ناکات

ئەو ئازارەی کە هەموو ئەو ماوەیە هەستی پێی دەکرد وەک زریانێک بوو ئەمەش بە هەموو شێوەیەک بەردەوام بوو..
جۆنگکووک چیتر نەگەڕایەوە..

بەڵام ئەوەی مێلان کردنی
هەڵگرتنی قورسایی زریانەکەبوو
هەرچەنە هەمیشە یادەوەرییەکانی جۆنگکووک تۆ هێشتا لەوێن ڕێک لە بەشی پێشەوەی مێشکی
بەڵام چیتر نائومێد نەبوو

ژیان وەک ڕووبارێکە کە دەڕوات،
وە هەندێک جار دەمانبات بۆ
شوێنێک کە کەس نایزانێت، هەندێ جار شتانێکمان بۆ دێنێت کە کەس نازانێت لە کوێوە هاتووە
وەک ئەوەی دیارییەک بن لەلایەن خوداوە
بەڵام ڕۆژێک بەهەمان زریان شەپۆلەکانی دەریا بەرەو خۆی دەباتەوە و بەبێ هۆکار بەبێ وشە دووری دەخاتەوە لێت..

یادەوەرییەکانی خۆشەویستیت هەمیشە دەمێننەوە
وە بە تێپەڕبوونی کات، ئازارەکە بە هێواشی کەم دەبێتەوە

ئاسودەیی دەدۆزیتەوە لەو ساتەی کە هاوبەشت کرد
وە ئەو خۆشەویستییەی کە هەردوولا بەشیان دەکرد لەگەڵ یەکدی





----





بارانێکی زۆر لەسەر شەقامە تاریکەکە دەکەوت
کاتێک مێلان بەرەو ماڵەوە دەڕۆیشت
لە قوتابخانە دەگەڕایەوە و ماندوو بوو

ڕووناکییەکانی شەقامەکان سێبەریان لەسەر زەوی هەڵداوە دڵۆپە بارانەکان دەنگێکی ئارام و ڕیتمی دروست دەکرد

ساتێکی تەنیایی بوو، ساتێکی ئارامی
هەستی بە سەلامەتی دەکرد لە ناوەڕاستی زریانی بارانەکەدا چونکە دلنیا بوو هیچ کەسێک لەوێ ناوەستێت لە ژێر بارانەکەدا

دلۆپەی بارانەکە سارد بوو، بەڵام گرنگی پێ نەدا
ئەو لە بیرکردنەوەدا ون بوو لەگەڵ جیهانەکەی خۆی کە تێیدا ون بووبوو

تاریکی بە شێوەی خۆی ئاسوودە بوو
وە بارانەکە وا دەردەکەوت کە کێشەکانی ژیانی بشواتەوە

تاڵە قژەکانی و جلەکانی تەڕ دەکرد
بەڵام گرنگ نەبوو، ئەوە ساتێکی پشوودان بوو بەلایەوە هەمیشە دڵۆپەی بارانەکە هەستێکی جیاوازی پێی دەبەخشی

ڕۆیشتن لەژێر ئەو دڵۆپانە زۆرێک هیوای بۆ دەخوازن، بەڵام هەرگیز جێ بەجێی ناکەن..

𝑷𝒓𝒐𝒕𝒆𝒄𝒕𝒆𝒅 𝒃𝒚 𝒉𝒊𝒎/ 𝒋.𝒋𝒌 /✔︎   Where stories live. Discover now