. ونبوو .

1K 171 31
                                    

***


لەسەر کورسییەکە دانیشتبوو لە کاتێکدا دەستی دەکێشا بە تیشێرتەکەیدا بۆ لێکردنەوەی ئەو تەپوتۆزەی بەهۆی پاککردنەوەی ڕەفەکانەوە لەسەری نیشتبوو.

چاوەکانی ماندوو بوون و سووربوون لە بێ خەوی. بێگومان ماندوو بوو لە کاتێکدا هەموو شەوەکەی بەسەر بردبوو بە بیردکنەوە زۆرەکانی و ئاگادار بوونی دایکە نەخۆشەکەی

قژە ڕەشەکەی شێواوبوو وە ئەوەش نیشانەیەکی ڕوونی دڵتەنگییەکەی بوو گرنگی بەوە نەدەدا کە چۆن دەردەکەوێت. ئەو کەسەی لەدەست دابوو کە بەڕاستی بۆی گرنگ بوو، هیچ شتێکی دیکە گرنگ نەبوو.
وە خەریکە تاکە کەسی کە دایکیەتی بە نەخۆشییەوە دەنالێنێت کەواتە چ کەسێکی بۆ دەمێنێتەوە؟.

زۆری نەبرد هەر کە هەستی بە لەرینەوەیەک کرد لە گیرفانی پانتۆڵەکەیدا بۆیە هەرزوو مۆبایلەکەی دەرکرد و لە شاشەکەی ڕوانی ئەوە ژمارەیەکی نەناسراو بوو کە ڕاستەوخۆ چەند شتێکی بۆ ناردبوو

لە دوای کردنەوەی ژمارەکە چاوە ماندووەکانی ڕاستەوخۆ روکارەکەی کەمێک لەمەوپێشیان ون کرد کە ماندوو بێ هێز بوو بەڵام کاردانەوە خێراکەی ئەوەی گۆڕی ڕاستەوخۆ هەستی بەو بازدانە شێتانەیەی دڵی کرد ، بازدانە خێراکانی دڵی هەمیشە بۆ مێلان بوون لە بەپەرۆشی و دڵخۆشیدا بەڵام ئەم جارە بە تەواوی پێچەوانە بوو

دەستەکانی دەستیان کرد بە لەرزین  لە کاتێکدا مۆبایلەکەی لە نێو دەستەکانی گرتبوو و لەو ڤیدیۆیەی دەڕوانی کە لە لایەن ژمارە نەناسراوەکەوە نێردرابوو

چیتر دڵی ڕێگەی نەدەدا کە چاوەکانی لەسەر ئەو ڤیدیۆیە بهێڵێتەوە کە ئازیزەکەی ئازار دەکێشێت و دەگری تێیدا

بۆ ساتێک تەنها خانەکانی مێشکی پێشبڕکێی دەکرد بۆ روونکردنەوەی ئەوەی کە دەیبینی

هەستی بەوە کرد کە دڵی کەوتووەتە سەر سکی کاتێک نەیدەتوانی باوەڕ بەوە بکات کە بینی وەک ئەوە وایە هەموو ترسەکانی ئەو ڕاست بوون کە هەموو ئەو ماوەیە هەیبوو

بەڵام ئەو چی کرد تەنها پێی وابوو مێلان ڕقی لێیە و بەبێ ئەو خۆش دەژی

تێکەڵەیەک لە هەستەکانی هێرشیان دەبردە سەر دڵە سەرلێسێواوەکەی -تووڕەیی، دڵتەنگی، و سەرلێشێواوی.

نەیدەتوانی دەستەکانی ڕابگرێت لە لەرزین کاتێک بە ناو چاتەکەدا دەگەڕا وە هەرزوو نوسراوەکەی دوای ڤیدیۆکە کەوتە پێش چاوەکانی
"جیۆن جۆنگکووک ئەمە هەمان کچە سۆزانییەکەیە کە لەگەڵ تۆدا بوو"
وەک ئەوەی لە دەریایەکی هەستەکانیدا بخنکێت  نەیدەزانی چۆن کاردانەوە بکات و چی بکات.
تەنها وەک بیستوویەک مۆبایلەکەی لە نێو دەستە لەرزیوەکانی هێشتبۆوە

𝑷𝒓𝒐𝒕𝒆𝒄𝒕𝒆𝒅 𝒃𝒚 𝒉𝒊𝒎/ 𝒋.𝒋𝒌 /✔︎   Όπου ζουν οι ιστορίες. Ανακάλυψε τώρα