. یارمەتی .

3.8K 272 115
                                    


***

نزیک بە سەعات حەوتی ئێوارەی مانگی دووە، خۆر چەن ماوەیەک ئەبێ ئاسمانی جێهێشتوە و مانگ لە جێی ئەو خۆی وەدەرناوە، بۆیە ڕەنگی دونیا تێکەڵ بە ڕەش و سپی و نیلیە ،لە ئەنجامدا کەمێک ئاسانە بۆ ڕێکردن وەلەو بینینی بەردەمت چاوێکی تیژی ئەوه

ئەو قوتابیەی کە لەبەر کڕینی هەندێ پێداویستی کەمێک درەنگ کەوت ئێستا بە کۆڵانە تەسکەکاندا ڕێئەکات کە لای خۆی بەوجۆرە پارێزراوترە وەک لەوەی بەسەر شەقامی گشتیدا بڕوات

شەقامەکە تەسک و تاریک بوو، لەگەڵ باڵەخانە بەرزەکان لە هەردوو لا کە سێبەری درێژیان لەسەر زەوی هەڵدابوو. ڕووناکییەکانی شەقامەکان تاریک بوون و تاکە دەنگ دەنگی هاتووچۆی سەر شەقامەکە بوو

هەوا سارد و شێدار بوو، کچەکە بە تەنها لەگەڵ هەنگاوە خێراکانی بە کۆڵانەکەدا دەڕۆیشت

ڕاچڵەکی کە هەندێ پشیلەی ناو کۆڵان لەناکاوێک لە تەنیشتیەوە دەنگیان دروست کرد، یەکسەر بە هەنگاوە بچووکەکانی ڕایکرد و لەوێ دورکەوتەوە بە هەناسە بڕکێوە..لەناکاو بوو بۆیە ترسێکی زۆر لە دڵی نیشت بەهەرحاڵ تەنیا پشیلە لاسار و چاو فسفۆڕەکانی گەڕەکەکە بوون..

دەستی بە سنگیەوە گرتبوو ئەیویست هەناسە تێکەڵبەیەکبوەکانی ڕێک بکاتەوە کە بەهۆی ڕاکردنەوە توشی بوو بە تەنها شلەژانی شتێکی بێمانا ، وەک ئەوەی پشیلەکە بتوانێت ئازاری پێبگەیەنێت لە کاتێکدا ئەوەی دەبوایە بترسێت پشیلەکەبوو بەهۆی ڕاکردنە لە پڕەکەی کچەکە

هەناسەکانی بەرە بەرە ڕێک ئەبوونەوە بەڵام سەری بەرز کرد تا بەڕێکەوێتەوە بەر لەوەی دایکی دوبارە توڕەبێ لەسەر درەنگ گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە

بەڵام هەرزوو درکی بە ئاشنا نەبونی ئەم ناوچەیە کرد، لە ترسی گیانی خۆی کە لەم پشیلانە هەڵات خۆی کرد بە چەند کۆڵانێکی تەسک کە تەنها چەند گلۆپێکی دووکانە کۆنەکان روناکی کردبۆوە هەستی ئەکرد هەر چوار دەوری دیوارە.. لە کاتێکدا بەشی پێویست لە خۆی شوێنەکە گەورەبوو ، بەڵام ئەوێ چۆڵ بوو

بەهەرحاڵ نەیویست ترسەکانی بەسەریدا زاڵبێت تەنیا ویستی ڕێگەی ماڵەوە بدۆزێتەوە کاتێک چەند هەنگاوێکی تری هەڵنا بەو ڕێگایەی کە لێوەی ڕایکردبوو..

چەن دەنگێک لە گوێی ئەزرنگایەوە لە کاتێکدا نزیک بوو لە گەیشتنی بە ڕێگای سەرەکی کە بە تەواوی ڕێگاکەی لێ دیاربوو

بەڵام ئەو دەنگەی کە وا هەستی دەکرد تەنها لە مێشکیدا درووستبووە ڕێک چەند مەترێک لێی دووربوو..

𝑷𝒓𝒐𝒕𝒆𝒄𝒕𝒆𝒅 𝒃𝒚 𝒉𝒊𝒎/ 𝒋.𝒋𝒌 /✔︎   Where stories live. Discover now