. ئەو نەهات .

1.1K 176 128
                                    

***

کاتژمێرێک و سی خولەک تێپەڕی بوو لەو کاتەوەی کە لە سەر کورسییەکە دانیشتبوو و تێبینییەکانی دەنوسییەوە

بێگومان سەرەڕای ئاڵۆزی مێشکی و هەموو ئەو روداوە سەیرانەی خۆیان هەڵدەدایە نێو ژیانی مێلان بەردەوام دەبوو

هەرچەندە بەردەوام بێزار دەکرا لە قوتابخانە
کە ئەوەش تاکە شت بوو کە ڕقی لێی دەبۆوە
چونکە هەموو ئەو رقەی لەلایەن کەسانێکەوە وەردەگرت کە بۆ ڕۆژانێک بە هاوڕێ ناوی دەبردن پارەی بۆ دەدان و هەمیشە لە تەنیشتیانەوە بوو هەموو کات لەوێ بوو بۆ ئەوان
وە بۆ ئیستا ئەوان بە سۆزانییەک ناوی دەبەن کە سەرنجی هەموان بۆخۆی ڕابکێشێت

سەری دانەواند و دەستی بە پشتە ملیدا دەهێنا
ملی لارکردەوە و کەمێک جوڵاندی  لە کاتێکدا ئاهێکی لێوەکانی بەجێهێشت ، بێگومان ئازاری هەبوو ماوەی کاتژمێر و نیوێک هێندە کەم نەبوو بۆ وەستاندنی ملی بە ڕێکی و گوێگرتنی لە وانە بێزارکەرەکان
لە کۆتایدا گوێبیستی زەنگەکە بوو کە دڵخۆشی بۆ دەهێنا بۆیە ڕاستەوخۆ قەڵەم و دەفتەرەکانی

هەر لەو ساتەی هەڵسایەوە دەستێک لەسەر شانی جێگیربوو کە ڕاستەوخۆ مێلانی سەرسام کرد

"واهـ مێلانن روخسارت ماندوو دیارە.." کچەکە زۆر بە پەرۆشییەوە قسەی دەکرد وەک ئەوەی مێلان زۆر گرنگ بێت بۆی بەڵام مێلان بە تەواوی دەیتوانی لە دەنگیدا بزانێت کە درۆ دەکات ئەو بە تەواوی رۆڵی دەگێڕا

"چییە بۆچی سڵاو ناکەیت؟.. دڵخۆش نیت بە بینینی ئیمە؟!.. واهـ مێلانی من بیری نەکردووم؟.."
هەموو ئەوانەی بەسەری دەردەبڕی لە کاتێکدا باوەشی لە مێلان دا کە ئەوە زیاتر مێلانی بێزاردەکرد
نەیدەزانی چی بڵێت و چی بکات لە کۆتایدا ئەوان ئەو کەسانەن کە بەردەوام بێزاری دەکەن چاوەڕوانی چیان لێبکات؟ تەنها نواندن وەک هەمووکات.

لێوەکانی لێکنا بۆ قسەکردن بەڵام کچەکە بە توندی کوڵمەکانی ڕاکێشا و زەردەخەنەی دەکرد
روخساری مێلان نەیدەتوانی درۆبکات و سەرسام نەبێت چونکە ئەو رفتارانەی هیچ لە درۆ نەدەچوون

" سڵاو.." تەنها ئەوەندەی گوت بەڵام کچەکە قۆڵی گرێدا لەگەڵ قۆڵی مێلان و دەستی کرد بە ڕۆیشتن

مێلان کەمێک گەڕایەوە دواوەوە و جانتاکەی هەڵگرت
نەیدەتوانی درۆ بکات. ئەو بەڕاستی لەو کچانە دەترسا
بۆیە هیچ شتێکی نەگوت

کچەکە ئاوڕی دایەوە و دەستی بۆ هاوڕێکەی تری ڕاکێشا و گوتی" دەیی وەرە خواردنی ئەمڕۆ مێلان دەیکرێت.."

𝑷𝒓𝒐𝒕𝒆𝒄𝒕𝒆𝒅 𝒃𝒚 𝒉𝒊𝒎/ 𝒋.𝒋𝒌 /✔︎   Where stories live. Discover now