. باوەش .

1.1K 192 61
                                    

***

هیچ کامێکیان تەواوی کاتەکە قسەیان نەکرد
لە کۆتایدا تاکە دەنگ کە دەبیسترا دەنگی کردنەوەی دەرگای ماڵەکەی بوو

کلیلەکەی لە نێو دەرگاکەدا دەرهێنا
و بەرەو ماڵە پەرش و بڵاوەکە هەنگاویان دەنا

جۆنگکووک دەرگاکەی لە دوای خۆی داخست و چەند گڵۆپێکی تری داگیرساند بۆ روناکردنەوەی ماڵەکە
کە لەو ساتەدا بە تەواوی پەرش و بڵاوی ماڵەکە دەردەکەوت

مێلان تەنها وەستابوو لە دوای جۆنگکووک'ەوە
بەبێ ئەوەی هیچ بکات تەنها دەستی بە جانتاکەیەوە گرتبوو

ڕاستەوخۆ چاوەکانی بە خێرای ئاڕاستەیان گۆری بەرەو ئەو ژنەی کە لەسەر قەنەفەکە پاڵی دابۆوە و چاوەکانی داخستبوو

"تۆ دەتوانیت لەوێ بمێنیتەوە.."
جۆنگکووک خەریک بوو بە کۆکردنەوەی هەندێک کەلوپەل کە لەسەر زەوییەکە کەوتبوون و سەر قەنەفەکەی رێکدەخست لە کاتێکدا دەستی بۆ ژوورەکەی ڕاکێشا و شوێنەکەی نیشانی دا
بەڵام مێلان هەنگاوێکیشی نەنا بەڵکو تەنها بەدیار ئەوەوە وەستابوو و لێی دەڕوانی

"بۆچی لێم دەڕوانیت؟.. من لێرە لەلای دایکم دەمێنمەوە.." لە کۆتایدا سەر قەنەفەکەی هەمووی کۆکردەوە و بەرەو چێشتخانەکە ڕۆیشت کە ئەوێش زۆر لە ژوورەکانی تر بڵاو تر بوون

ئەوەی مێلان کردی سەرنجی جۆنگکووکی بەرەو خۆی ڕاکێشا،  ئەو جانتاکەی دانا و بەرەو چێشتخانەکە هات
هەردوو قۆڵی کراسەکەی بەرزکردەوە و لە پێش قاپە پیسەکاندا وەستا

"چی دەکەیتت.. من خۆم ئەم کارانە دەکەم.." جۆنگکووک ویستی دووری بخاتەوە لەوێ
بەڵام مێلان تەنها بەبێ دەنگی مابۆوە و دەستی کرد بە خاوێنکردنەوەی قاپەکان

جۆنگکووک سەری سورمابوو لەو کارانەی کە مێلان ئەنجامی دەدا بۆی ، وە لە هەمان کاتتدا هەولی جلەوکردنی توڕەییەکەی دەدا بەهۆی بێدەنگییەکەی و بێ وەڵامییەکەی کچە کەلەرەقەکەی بەردەمی

دوو کەسی کەلەرەق خەریکی یارمەتیدانی یەکتر بوون لە کاتی کۆکردنەوەی ماڵەکەدا بەبێ هەبوونی هیچ گفتوگۆیەک لە نێوانیاندا

هاهـ.. ئەوە سەیر بوو هەر وەک ئەوەی نێو کاتژمێر لەمەوبەر ئەوان نەبوون کە لێوەکانیان بەیەک گەیشت و فرمێسکیان دەڕشت..

ماڵەکە بەتەواوی پاک بووەوە..
تەواوی ئەو کارانەی ماڵەکەیان ئەنجامدا کە دەبوایە ماوەیەکی زۆر لەمەوپێش ئەنجام بدرێت
بەڵام بێگومان ئەوە سەخت بوو بەبێ بوونی خاتوونێک لە ماڵەکەدا..

𝑷𝒓𝒐𝒕𝒆𝒄𝒕𝒆𝒅 𝒃𝒚 𝒉𝒊𝒎/ 𝒋.𝒋𝒌 /✔︎   Место, где живут истории. Откройте их для себя