. بمبوورە .

1.1K 190 207
                                    

***

لە سەری کۆڵانە دورو درێژەکە وەستابوو
چاوەڕوانی گەڕانەوەی مێلان بوو لە قوتابخانە تا ئەویش بیگەیەنەتە ماڵەوە

قوتابخانەکەی هەندێک لێرەوە دورە بۆیە لێرە چاوەڕێی دەکات دەستی لە گیرفانیدا جێگیر کردووە و بەو دەورەدا دەسوڕێتەوە

لەناکاو هەستی کرد قۆڵەکانی لە پشتەوە بەستران لەلایەن دوو کەسەوە دانەیەکیشیان هاتە بەرامبەری

بێگوومان کێیە جگە لە خاوەن قەرزەکان؟

“نەفرەتی، دووبارە ئێوەن!!”وتی کاتێک هەوڵیدەدا دەستی دەربێنێ لە ژێر دەستی ئەو دووانەکەی پشتەوە

“ههـ، سەیرنیە کوڕینە؟جۆن جۆنگکووک سەرەرای ئەوەی قەرزدارە بە نەفرەتیشمان ئەکات..”
بە گاڵتەجاڕییەوە پێی پێدەکەنی

“تەواوبوو جۆنگکووک! چیتر وەستان نیە..یان ئێستا قەرزەکە..یانیش مەرگی خۆت ببینە”
وتی لە کاتێکدا لە روخساری جۆنگکووکی دەدا
ئەویش بێگومان بەو جۆرە رانەوەستابوو بەڵام نەیدەتوانی هیچ بکات چونکە ئەوەی چوار کەس بوون..

"دەتەوێت بۆ کوێ بڕۆیت ؟.. لێرە چاوەڕوانی کچەکەت دەکرد ؟.." کوڕەکە بە بەهێزی پاڵی بە شانی جۆنگکووک'ەوە نا ، بە ئازاربوو بەڵام جۆنگکووک خۆی بە دەردەنەخست

"هەر لێرە چاوەڕێ دەکەین..
ئەو پارانەی لێ وەردەگریینەوە
کە لە تۆی وەردەگرێت."

جۆنگکووک بە بەهێزی کێشای بە قاچی ئەوەی کە لە پشتەوە گرتبووی و خۆی هەڵدایە سەر ئەوەی بەردەمی دەستی توند کردبوو و لە روخساری کوڕەکەی دەدا

"پارەکانتان- و خۆشتان- بە نەفرەت بن."
چەند جارێک لێی دا بەڵام دووبارە ئەویان گرتەوە
ئەوەش بەس بوو بۆ بەرکەوتنی لێدانە بەهێزەکەی کوڕەکەی بەردەمی

وەستا لەگەڵ سەیرکردنی دەوروو بەری و پێکەنینە قێزەونەکەی " وابزانم ئەوەی چاوەڕێی دەکەین لێرەیە.."

کە لە دوای وتنی ئەوە ڕستەیە ڕاستەوخۆ سەرنجی جۆنگکووکی ڕاکێشا ئەوە خۆی بوو .. مێلان بوو..

لەو ساتەدا هەزارەها شت بە مێشکی جۆنگکووکدا گەشتی دەکرد وە لە مێشکیدا نەفرەتی لە خۆی دەکرد کە لەوێدا وەستابوو ، ئەو لە ڕێگای ماڵەوەی مێلان وەستابوو ، نەفرەتی لە خۆی دەکرد کە پێی وابوو ئەو کەسەیە کە مێلان دەپارێزێت لە کاتێکدا لەم ساتەدا ئەو کەسەیە کە خەریکە دەیخاتە نێو کێشەکانی خۆیەوە

𝑷𝒓𝒐𝒕𝒆𝒄𝒕𝒆𝒅 𝒃𝒚 𝒉𝒊𝒎/ 𝒋.𝒋𝒌 /✔︎   Место, где живут истории. Откройте их для себя