. پێویستم پێتە .

1.2K 169 55
                                    




گوڵەکانی نێو ئینجانە بچوکەکان بە نەرمی دەجوڵێن لەگەل بەرکەوتنی بایە کەمەکە لە بەلکۆنەکەدا
ئەستێرەکان لە بڵاوکراوەیەکی گەردوونیدا دەدرەوشێتەوە لە کاتێکدا جۆنگکووک لێیان دەڕوانێت و روناکییەکەی لە نێو چاوەکانی دەبریسکینەوە

مانگیش بە ڕووناکییەکییە زیوییەکەی دەدرەوشێتەوە.
لە نێو هەموو ئەوانەدا جۆن جۆنگکووکی ون بوو هەیە کە بە دیار بیردکنەوەکانییەوە لە ئاسمانی دەڕوانی

کات نا کاتێکیش ئاوڕی دەدایەوە بۆ دواوە بۆ بینینی دایکی کە لەسەر قەنەفەکە کەوتووە

درەختەکان هەوامان پێدەبەخشن بۆ هەناسەدان و سێبەر بۆ پشوودان وە ڕووبارەکان تینوێتی کەم دەکەن و یارمەتیمان دەدەن بۆ پێشکەوتن
ئاژەڵەکان نیشانمان دەدەن چۆن لە هاوسەنگی و نیعمەتدا بژین وە گوڵەکان لە باوەشی ژیانی فڕینمان بیر دێنێتەوە

تەنها مرۆڤەکان نەبێت کە تەنها ئازارت دەدەن..

ئەو مرۆڤانەی بەبێ بیرکردنەوە قسە دەکەن
چۆن لە یادی بچێت کە چی چەشتووە تاکو ئێرە بەڵام هێشتا دایکی لە ئازاردا دەنالێنێت..

چۆن خۆی دەبینێ؟
تەنها وەک کوڕێکی بێ سوود کە ناتوانێت چارەسەرێک بۆ دایکی بدۆزێتەوە ، تەنانەت پزیشکەکان دەڵێن کە چیتر زۆر درەنگە بۆ چارەسەر..

چۆن دادەنیشێت و کات دەژمێرێت بۆ لەدەستدانی دایکی؟

دایکی بە هێمنی خەوتووە، خۆزگە هەمووکات بێ ئازار دەخەوت
خۆزگەی دەخواست کە هەموو ئازارەکانی موگناتیسی بگوازرانایەتەوە بۆ ئەو..

هەناسەیەکی هەڵمژی و سەیری بەردەمی کردەوە..
لەم ساتەدا تەنیا شتێک کە کەمێک باشی بکاتەوە یەک کەسە

بڕیاری دا بچێتە لای گەر تەنانەت کاتەکەش گونجاو نەبێ، لەوانەشە نەتوانێ بەم درەنگە شەوە بیبینێ بەڵام
هەر نزیکبونەوە لێی دەتوانێ بارێکی قورس لەسەر دڵی لابدات

بەڕێکەوت بۆلای مێلان..

..

لەسەر جێگەکەی ڕاکشابوو ڕۆمانە دڵخوازەکەی دەخوێندەوە، چاوەکانی هەڕەشەی قەپات بوون دەکەن و ئەویش بەرەنگاریان دەبێتەوە چونکە دەیەوێ زیاتر لەم چیرۆکە بخوێنێتەوە

تاوەکوو دەنگی پەنجەرەکەی ڕایچڵەکاند..
زانی کێیە هیچ توڕە و دەمارگیر نەبوو بەڵکوو بزەیەکی کورت لەسەر لێوەکانی نەخشا
بە هێمنی هەڵسا و پەردەکەی لادا و پەنجەرەکەی کردەوە

𝑷𝒓𝒐𝒕𝒆𝒄𝒕𝒆𝒅 𝒃𝒚 𝒉𝒊𝒎/ 𝒋.𝒋𝒌 /✔︎   Where stories live. Discover now