. ڕقی لێمە .

1K 170 191
                                    

***

کارەکەی جۆنگکووک وەک شۆفێرێکی گواستنەوە ئاسان نەبوو، بەڵام شانازی بەوەوە دەکرد کە دەتوانێت لە رۆژێکدا دوو کار بکات. ئەوەش وای لێکرد هەست بە باشی بکات.

ئەو هەمیشە وریا بوو لە پشکنینی فەرمانەکان و دڵنیابوون لەوەی کە هەموو شتێک ڕاستە نەوەک بێت و گەیاندێک بە هەڵە بکات و لە کارەکەی دەربکرێت

تەواوی ڕۆژێک دەبوو کە بە چاوە هەنگوینیەکانی مێلان شاد نەبووبوو ، تەنها و تەنها مێشکی بە ئالۆزی مابۆوە ، تاکە شت کە دڵخۆشی دەکرد لەو ماوەیەدا بینینی مێلان و بەسەربردنی کاتەکانی بوو لەگەڵیدا
بەڵام ئەو پێی گوت کە لێی بە دوور بێت

تەنها نەیدەزانی کە کام بەشە هەڵبژێرێت
لێی بە دوور بێت و چیتر بە دوای نەکەوێت؟
یاخود بچێتە دوای و لە حاڵی بپرسێت

نەیدەتوانی بوەستێت لە بیرکردنەوە لە کاتێکدا نزیکەی کاتژمێر نۆ'ی شەوە و کاری گەیاندن دەکات

وەک هەمیشە کە دەگەیشتە بەردەم یەکێک لە ماڵەکان بە زەردەخەنەیەک سڵاوی لێ دەکردن کاتێک خواردنەکەیانی پێشکەش دەکرد.
وە دواتر دەرگاکە لە ڕووی دادەخرایەوە و بەردەوام دەبوو لە ڕۆیشتن

---

دوای ئەوەی هەموو داواکاریەکانی گەیاند ئێستا کاتی کارکردنی کۆتایی هات، خۆی گۆڕی و چووە دەرەوە تا بگەڕێتەوە ماڵەوە

ئەمڕۆ موچەی کاری دیلیڤەریەکەی وەرگرت بۆیە بەدەم ژماردنیەوە ڕێی کردە دەرەوە دواتر خستیە گیرفانی

ئەو ماوەیە کەمێک باشترە ڕاستە ماندوو دەبێت بەڵام کردنی دوو کار بەیەکەوە و موچەکەی تا ڕادەیەک بەشی دەکات

تەنیا هیواخوازە بتوانێت دایکی بە سەلامەتی بهێڵێتەوە و دەرمانەکانی بە ڕێکی بۆ بکڕێت

خۆ ئەویش بەس دایکی هەیە..

بە هێمنی ڕێگاکانی ئەبڕی و بیری ئەکردەوە لەو بارودۆخەی کە هەیەتی

‘چیدەبوو بە جۆرێکی تر مێلانم ناسیبوایە’

‘چیدەبوو بەهۆی منەوە توشی ئەو هەموو ناخۆشی و کێشانە نەبوایەوە’

‘چیدەبوو من بەڕاستی بمتوانیبا بیپارێزم’

ئەمانە لە مێشکی ئەخولانەوە، هەست دەکات شتێکی زۆت بە نرخی لەدەست داوە وەلێ کە ماوەیەکی زۆر نیە مێلان ئەناسێت، بۆچی ئەو هەستە هێندە خنکێنەرە کە کەسێکی بەنرخت داوات لێبکا دووربیت لێی؟؟

𝑷𝒓𝒐𝒕𝒆𝒄𝒕𝒆𝒅 𝒃𝒚 𝒉𝒊𝒎/ 𝒋.𝒋𝒌 /✔︎   Where stories live. Discover now