. ماندوو .

1.1K 185 110
                                    

***

چاوەکانی بە هێواشی داخران و هەناسەکەی قووڵ و جێگیر بوو. بەڵام لە کاتێکدا کە خەریک بوو بچێتە ناو خەوێکی ئارام، مۆبایلەکەی جارێکی دیکە زەنگی لێدا، بەخەبەری هێنا و هەستی بە ماندووبوونی زیاتر لە کەمێک بەر لە ئێستا دەکرد دەنگی مۆبایلەکەی بێزارکەربوو

لە شاشەی مۆبایلەکەی دەڕوانی و بەهۆی ڕوناکییەکەی چاوەکانی گرژ کرد "یاهـ تێهیۆنگ چێت دەوێت." دەنگە قوڵەکەی بە تەواوی ماندوێتی ئەوی دەردەخست

" خەوتویت؟.."
تێهیۆنگ بە سەرسوڕماوی لێی پرسی

"چیت دەوێت.. ماندووم.."

"برسیمە.. با پێکەوە بچین نان بخۆین"

" تێهیۆنگ ماندووم .. دەخەوم"

"دەنگت باش نایەت.. شتێک رویداوە؟.." تێهیۆنگ دووبارە لێی پرسی بەڵام تاکە وەلام کە گوێبیستی دەبوو هەناسە هێمنەکانی کورەکە بوو لە تەلەفونەکەوە

" باشە جۆنگکووکی پشوو بدە .." ڕاستەوخۆ پەیوەندییەکەی داخستەوە و گەڕایەوە بۆ نێو خەوە کورتەکەی

____

هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی بەر لەوەی گوێی لەم دەنگە بێت لە پشتەوە“جۆنگکووک وەرە داواریەکان بگەیەنە..”

سەری بە باشە جوڵاند..

کڵاوی ماتۆڕسکیلەکەی لەسەربوو
بەڵێ ئەو کاری دلیڤەری ئەکات..

لەپاڵ ئیشە قورسەکەی کە بە ڕۆژ ئەیکات و  سوپەرمارکێتەکە دەستی کردووە بە کاری گەیاندنی خواردن بە شەوان..

ئەمە بە نهێنی، تەنانەی نایەوێ تێهیۆنگ بزانێ چونکە دڵنیایە لەو بارەیەوە لێی توڕەدەبێت بەوەی کە زۆر خۆی ماندوو ئەکات

بەڵام ئەو بەجۆرێک ناچارە ڕاستە ئیتر ئەو کوڕانە ڕێی پێ ناگرن بەڵام ئەو هێشتا قەرزداری کچێکی هەرزەکارە پێویستە زوو پارەکە بۆ مێلان بگەڕێنێتەوە
لە کۆتاییدا ئەویش پێویستیەتی

داواکاری یەکەمی گەیاند و بەرەو ماتۆڕەکەی گەڕایەوە کاتێک سەیری ناونیشانی دووەمی کرد..
کەمێک خەندەی کرد و لە هەمان کاتیش سەرسام بوو..

“هەموو ڕێگایەکان من دەهێنێتە لای تۆ مێلان..”لەژێر لێوەوە وتی و بەڕێکەوت..

.

.

هێشتا سەیری ڕوخسارە شۆکبوو ژیکەڵەکەی بەردەمی ئەکات کە بە چاوە خڕەکانیەوە لێی دەڕوانن، بێگومان پێی سەیرە

𝑷𝒓𝒐𝒕𝒆𝒄𝒕𝒆𝒅 𝒃𝒚 𝒉𝒊𝒎/ 𝒋.𝒋𝒌 /✔︎   Where stories live. Discover now