. تێکشکاو .

1K 163 101
                                    

***


وەک هەموو ڕۆژێک شەقامەکانی ئەبڕی تا بگەڕێتەوە ماڵەوە..بەڵام ئەمڕۆ بەتەنیا نیە..

کچە هاوپۆلێکی داوای لێکرد بەیەکەوە بگەڕێنەوە، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی مێلان ڕێگاکەی بگۆڕێ

ئەمە سەیرنیە؟

بۆ لەناکاو دانێکیان ئەیەوێ بەیەکەوە بگەڕێینەوە؟تۆبڵێی هیچی لەدواوە بێت؟

خورپەی ترس لە دڵیدا بەردەوام لێیئەدا بەڵام ئەمانە دڵخۆشیەکەی کاڵ نەکردەوە

ئەوەندە تەنها و بێکەسە..
پشیلەیەکی کۆڵان داوای
هاوڕێیەتی لێبکا ڕازی ئەبێت

دڵە ساف و بێگەردەکەی یەکسەر ئەمانەی لەبیرکرد کە لەلایەن دوو هاوڕێکەی چی بەسەرهات و چەندە ڕقیان لێیبوو بە نهێنی، وە هەموو قوتابخانەکەیان کردوەتە دوژمنی کچێکی بێ کێشە و بێتاوان و پاک..

گوێی لە قسە بێماناکانی ئەو کچە ئەگرت، باسی خێزانەکەی و شتەکانی دەکرد و بە مەکرەوە باسی خۆی ئەکرد..

مێلان هەرگیز ئیرەیی بە ژیانی کەسێکی تر نەدەبرد بەڵام تەنیا دڵی ئازاری دەبێت کاتێک دەبینێت هەمووان دڵخۆشن و ئەو نەبێ..

تاکە ئاواتی ئەم کچە  یەک شتە..ئێوارەیەک کە هەر چوار ئەندامی خێزانەکەی بەیەکەوە نان بخۆن..!

بیری نایەت کۆتاجار کەی ئەم هەستەی هەبووە؟هەرگیز ئەبێت دایکی چاوەڕێی بکات و نان نەخوات تا ئەو دێتەوە

ههـ، زۆرینەی جار خواردنیش نەماوە بۆیە زۆرینەی شەوەکان بە برسێتی ئەخەوێ..

ئاخر ماندوو مردوو لە قوتابخانە پڕ کێشەکەی دەگەڕێتەوە چیدەبوو تەنیا دایکی گرنگی بە خواردنەکەی دابوایە؟؟

خۆشی وزەی ئەمەی نیە هیچ کاتێک شت بخوات تەنیا لەبەر ئەوەی نەخۆش نەکەوێت کەم کەمە شت ئەخوات

چونکە شەوانە خەو بە کەمی ئەبێتە میوانی چاوەکانی، بۆچی؟لەبەر چات گۆڕینەوە لە نێو مۆبایلەکەی؟

بێگومان نەخێر..
لەبەر گریان لەبەر خەم قوتدانەوەی ناخی

کەسێکی ئەوێت دەست بە شانی دابێنێت..بڵێت گەنجیەکەت نەفەوتاوە هێشتا شتانێک هەن بۆ دڵخۆشیت..

تەنیا جۆنگکووک ئەم هەستەی پێبەخشی..
بەڵام ئەویش بوو بە ڕابردوو~

𝑷𝒓𝒐𝒕𝒆𝒄𝒕𝒆𝒅 𝒃𝒚 𝒉𝒊𝒎/ 𝒋.𝒋𝒌 /✔︎   Where stories live. Discover now