. قەرز .

1.2K 194 40
                                    

***

“لەجێی ئەوەی بەدوای کچانەوە بی قەرزەکەت بدەوە قەرز!”یەکێک لە کوڕەکان بە دەنگی بەرز هاواری بەسەردا دەکرد کاتێک لە بەرامبەریدا وەستابوون

" پێم وتن ئەیدەمەوە!پەلەم لێ مەکەن ئەم مانگە بێتەوە هەموویتان پێدەدەم!”

یەکێکیان ددانەکانی لێکدا و چاوی داخست تا دانبەخۆیدا بگرێ

ئەم کۆمەڵە گەنجە یەک لەیەک کەلەرەقتربوون، جۆنگکووکیش هیچی لە ئەوان کەمتر نییە

“ئەمە-کێشەی-ئێمە-نیەەە-پارەکەمان ئەوێتەوە پارەە!” کوڕەکە وشە وشە قسەکانی دەردەبڕی لەگەڵ ڕوکارە ناشرینەکەی کە لە جۆنگکووکی دەڕوانی

“ئەرێ ئێوە گەمژەنن؟؟گەر دەتانزانی ناتوانن و ئاوا دەکەن بۆچی قەرزتان پێدام؟؟”جۆنگکووک وتی بە توڕەیی کە چیتر بەرگەی ئەوەی نەدەگرت سوکایەتییەی لە لایەن ئەوانەوە پێی دەکرا زۆرتر بوو لەوەی کە چاوەڕوانی دەکرد

“ئێمە ئاوا ڕێک نەکەوتبوین جۆنگکووک!تۆ زۆر دواکەوتی ئەمجارە پارەکەمان نەدەیتەوە، باشنابێت!دایکیشت دەمرێت!”وتی بە بزەوە

جۆنگکووک زۆر توڕەبوو

ویستی بڕوات و توڕەی خۆی لە روخساری کورەکەدا مۆر بکات بەڵام دووانیان هاتن و قۆڵیان گرت

___

بە خەواڵووی قەیتانی پێڵاوەکانی دەبەست، ئەسڵەن چاوی داخرابوو بۆیە بەباشی داینەخست

جانتاکەی لە باوەشگرت و بەرەو دەرەوە چوو خۆرە بەتینەکە زیانی بە چاوی گەیاند
زیاتر خەوی دەهات لەگەڵ بەرکەوتنی خۆرە گەرمەکە لەسەر ڕوخساری

بەدەم باوێشکەوە ڕێی کرد لەناکاو هەستی کرد پێی لە قەیتانی قاچەکەی تری ناا
قاچەکانی لەیەک ئاڵان

بەڵام گیرایەوە..چاوە خەواڵووەکانی کردەوە هەر کە هەستی بەم باوەشە گەورە و گەرمە کرد

“شەوان زوو ناخەوی؟”جۆنگکووک وتی بە گرژی

یەکسەر هاتە دەرەوە لە باوەشی، لێوی گرژ کرد و چاوی خوراند ، وە بەڕێکەوتەوە تا زیاتر دوانەکەوێ هەرچەندە زۆر بە هێواشی ئەڕۆی

“بیگرە..”
قەسەبەکەی خستە ناو شەربەتی میوەکە

“بۆم ناخورێ دەی لاچۆ..”بە بێزاری هەرخۆی لە بێخەوی دا خەریکبوو ئەگریا

𝑷𝒓𝒐𝒕𝒆𝒄𝒕𝒆𝒅 𝒃𝒚 𝒉𝒊𝒎/ 𝒋.𝒋𝒌 /✔︎   Where stories live. Discover now