. نادیار .

986 164 66
                                    




لەدوای ئەوەی جۆنگکووک جێی هێشت، لەسەر جێگەکەی دانیشتبوو لە پەنجەرەکەوە لە ئاسمانی دەڕوانی..

ڕۆژ لە دوای ڕۆژ و سات لە دوای سات ڕووداوێکی تری ترسناک یەخەیان دەگرێت، هەرجارە و یەکێکیان دەبن بە قوربانی..

تا مێلان بوو بەرگەی ئەو هەموو قورسی و سەختیەی گرت کە بەسەری هات، لە سەرەتاکانی تەمەنی زۆرترین ڕووداوی ناخۆشی بەسەرهات..

بەڵام جۆنگکووک دەستی گرت
نەیهێشت بکەوێت

جۆنگکووک ئەوی هەڵساندەوە بەڵام خۆی کەوت..ئێستا لە حاڵەتێکە تەنیا بە خەیاڵکردنی ئەوەی ئەو ئێستا بەچیدا تێدەپەڕێ وادەکات چاوەکانی مێلان پڕبن لە شلەیەکی سوێر..
وەک ئەوەی لەم وڵاتە کەسێکی تر نەبێت
هێندەی شت بەسەربێ..

ڕۆژێک دڵخۆشی و سەدەیەک خەمباری..
هیوای دەخواست ئەمانە هەمووی بوەستێت، چیتر هیچ کامێکیان لاواز نەبن بەهۆی کێشەکانیانەوە..

مێلان خۆی بە بێ سوود و هیچێک دێتە بەرچاو، جۆنگکووک بوو هۆکاری زیندوو بونەوەی ئەو بەڵام ئەو هیچی لەدەست نایەت بیکات بۆ دایکی کە لە سەرەمەرگە

-----

هەستەکان ڕەنگی ژیانن
بەرز و نزمەکان، شادی و ناکۆکی.
ئەوان ئەو هەستانەن کە هەموومان دروست دەکەن
ئەو شتانەی کە دڵ و دەروونمان دەکێشن

خۆشەویستی ئەو هەستەیە کە وامان لێدەکات درەوشاوە بین ڕووناکییەک کە بڵاو دەبێتەوە، ڕووناکییەک کە نیشان دەدات.
ئەو هەستەیە کە وامان لێدەکات تەواو بین
خۆشەویستییەکی بەهێز، خۆشەویستییەک کە شیرینە

زەردەخەنەیەک کە دڵێک دەدرەوشێتەوە
ئەو هەستەیە کە وامان لێدەکات گۆرانی بڵێین
شادییەک کە بێ کۆتاییە، شتێکی جوانە

دڵتەنگی ئەو هەستەی کە ئێمە دەخاتە خوارەوە
دڵێک کە ڕۆحێک کە بەستراوەتەوە
ئەو هەستەی کە وامان لێدەکات بگریین
ئازارێک کە ڕاستەقینەیە،
ئازارێکە کە زەحمەتە نکۆڵی لێ بکەیت.

تووڕەیی ئەو هەستەی کە ئێمە شێت دەکات
ئاگرێک کە دەسووتێت، ئاگرێک کە خراپە
ئەوە ئەو هەستەیە کە وامان لێدەکات شەڕ بکەین
تووڕەییەکی بەهێزە، هەستێکە کە بەهێزە.

هەموو ئەم هەستانە بەشێکن لە ژیان
بەڵام لەو ساتەدا
کچەکە ون بووبوو لە نێو خەیاڵەکانی بەبێ زانینی ئەوەی کە بەتەواوی هەست بە چی دەکات
ون بوون ؟
دڵتەنگی؟
تەنانەت نەیدەزانی کە بیر لە چی دەکاتەوە لە کاتێکدا هەموو شتێک تەواو بوو ، هەموو ئەو ساتانەی کە چەند رۆژێک لەمەوبەر لەگەڵ جۆنگکووک بەسەری دەبردن بوونە خەیاڵێک لە نێو یادگارییەکانی

𝑷𝒓𝒐𝒕𝒆𝒄𝒕𝒆𝒅 𝒃𝒚 𝒉𝒊𝒎/ 𝒋.𝒋𝒌 /✔︎   Where stories live. Discover now