. ئارامی .

1K 169 25
                                    

***

مێلان دانیشتبوو لەسەر ئەو کورسیە و قۆڵی ڕاستی هەڵکرابوو کانولایەکی پێوە بوو  وە بتڵە ئاوێکی بچووکی بینی هەرکە سەری بەرز کردەوە بینی جۆنگکووک گرتوویەتی

چاوەکانیان یەکیان گرت جۆنگکووک دەستی لەسەر شانەکانی جێگیرکرد و ڕوخسارێکی دڵنیایی پشاندا..

بەڵێ سەرکەوتوو بوو چونکە ئێستا مێلان دوای چەندین ماوە هەست بە ئاسوودەی و پارێزراوی ئەکات..

“هیچ نیە سەلامەت دەبی..”جۆنگکووک وتی و پەنجەیەکی درێژکرد تا ئەم تاڵانەی قژی بەرێتە پشت گوێی بە هێمنی کاتێک دکتۆرەکە لە پشکنینی لێدانی دڵی دڵنیابۆوە

دوای نیوو کاتژمێر لەو ژوورە هاتنە دەرەوە تا نەخۆشخانە جێبێڵن

بەدەم ڕێگاوە بە هێمنی جۆنگکووک ئەوی وەستاند تا زۆر بە ئاگایی قۆڵی جلەکەی بۆ دابداتەوە کە هەر ئێستا کانولەکەیان لێکردەوە

مێلان بە شەرمەوە سەیری کرد بەڵام چاوەکانی هەرزوو روانینەکانی گواستەوە بۆ سەر زەوییەکە

“من بورابومەوە؟”ئەمەی وت بە هێواشی و دەنگە نوساوەکەی کاتێک جۆنگکووک تەواو بوو لەوەی قۆڵی جلەکەی بێنێتە خوارەوە و جلەکانی بۆ ڕێکبخات

چاوەکانی گواستەوە سەر مێلان دڵی هاواردەکات لەتاو ئازارە زۆرەکەی بەڵام نایەوێ خەمباریەکەی کاربکاتە سەر مێلان و ئەویش دوو هێندی تر خەمبار بکات..

نایەوێ چیتر ببێتە هۆی ئازار بۆی کە هێشتان خۆی بە تاوانبار دەزانێ بۆ کۆتا ڕووداو کە بەسەری هات
بزەیەکی کەمی بۆ کرد..

“پزیشکەکە وتی بەهۆی نەخواردنەوە هێزت نەماوە با بڕۆینە دەرەوە لێرە لێپێچینەوەت لەگەڵ دەکەم کە نان ناخۆیت”بە گرژی وتی

هەرچەندە بارودۆخەکە گونجاو نەبوو بەڵام مێلان پێکەنینی هات..
هاتنە دەرەوە لەوێ، بوبو بە شەو و دنیا تاریک بوو..

جۆنگکووک دەستە بچووکەکانی ئەوی خستە نێو دەستە گەرم و فراوانەکەی، کاتێک ئەوی ڕاکێشا بەدوای خۆیدا تاوەکوو ئەو کۆمەڵە دەرمانە بکڕێت کە پزیشکەکە نوسی بۆی

مێلان تەنیا وەک منداڵێک دوای کەوتبوو..
خراپیش نیە کەسێک گرنگیت پێبدا بەڵام نەفرەت شەرمکردنەکە زاڵترە

ئەوی لە پشتی خۆی هێشەوە کاتێک هێشتا دەستەکانی گرتبوو بە توندی..
وەک ئەوەی جۆنگکووک بیەوێ بەم هەڵسوکەوتانە پەیامێک بگەنێ..
مێلان تێگەیشتبوو لە زۆرینەی شتەکان بەڵام بە جۆرێک خۆی لە گێژی دەدات..

𝑷𝒓𝒐𝒕𝒆𝒄𝒕𝒆𝒅 𝒃𝒚 𝒉𝒊𝒎/ 𝒋.𝒋𝒌 /✔︎   Where stories live. Discover now