. ماڕکێت .

1.6K 207 138
                                    


***

کۆتا کەس کە گەیشتە مارکێتەکە دەبێ پارەکە بدات” یەک لە کچەکان وتی و ڕایکرد، ئەوی تریش بەدوایدا تا زووتر بگەنە مارکێتەکە و خەرجی ئەمڕۆیان بخەنە ملی ‘مــێــلــانــ’

“یاا ئەوە نادادپەروەریەە”تەنیا وەک منداڵێک جانتا قورسەکەی خستە باوەشی و بە دوایاندا ڕایکرد تا ئەو پارەیەی هەیەتی بۆ ڕۆژەکانی تر خەرجی بکات نەک بۆ دوو هاوڕێکەی

هەناسەیەکی دایەوە کاتێ داغڵی ناو مارکێتەکە بوو، سەرکەوتوو نەبوو لێوەکانی شۆڕ کردەوە دووبارە بۆچی دەبێ پارەی گوشراوی میوەی هاوڕێکانی بدات تەنیا لەبەر ئەوەی لە ڕاکردن خراپە… بێمانایە!

دوو لە هاوڕێکەی سەرقاڵی شت هەڵگرتن بوون کاتێ جانتاکەی خستە شانی و ویستی بچێتە لایان بەڵام خۆی کێشا بە لاشانێکی بەردین..کە وایکرد جەستە لاوازەکەی ئەو کەمێ ئەزیەتی پێبگا و ئەوی تر ئەسڵەن زیانی پێنەگا کە بەردئاسا بەهێز دیاربوو..

تەنیا سەرشانی ڕێک کردەوە کە هاوکات بوو لەگەڵ سەر بەرز کردنەکەی تا خاوەنی ئەم جل ڕەشە قۆڵ پتەوە ببینێ..

چەند چرکەیەک چاوەکانیان لەیەک گرێدا ، مێلانی بچکۆلە سەرسام بوو بە بینینەوەی هەمان کەسی دوو ڕۆژ بەر لە ئێستا کە بەهۆی ئەوەوە لە لایەن دایکی هەندێکی لێدرا و لەبەر دڵتەنگی خەوی لێنەکەوت، ئێستاکە هەر بەوەی ئەم شەوە ناچێ کە دەم و لوتی پڕ لە خوێن بوو..
چاوە ڕەشەکانی ناسیەوە..

ئەوی تر سیمای ڕوخساری ڕاستەوخۆ گۆڕا  بەهۆی پێکەنینە کەمەکەی، دواتر ڕۆیشتە پشت مێزەکە تا ئەو پارەیە دانێ لە چەکمەجەکە کە لە موشتەریەکان وەری گرتبوو، کاری ئەو ڕێکخستنی کەل و پەل و خواردنەمەنیەکان بوو بەڵام ئەمڕۆ ئەرکی بەڕێکردنی موشتەری و پارە وەرگرتنی لە ئەستۆیە چونکە ئەوی تر نەهاتووە…

بەهەرحاڵ

“ئەمە تۆی” ’جــۆنــگــکــووکــ’وتی بە ئاسایی کاتێک خەریکی شتێک بوو لە ژێر مێزەکەوە کە مێلان تێنەدەگەیشت تەنیا ڕامابوو لەوەی دووبارە ئەم بەڵایەی بینیەوە، واز لە هەمووی بێنن..خەریکبوو بتوێتەوە لەبەر شەرم و دەستکات بە گریان کاتێ بیری کەوتەوە وەک گەمژەیەک ماچی کەسێکی نەناسراوی کرد تەنیا تا لە لێدان ڕزگاری کات

سەری نزم کرد و یاری بە پەنجەکانی کرد، هیوای دەخواست زەوی شەق بەرێت و بچێتە ناوی، بیری لەوە نەدەکردەوە جارێکی تر بیبینێ بۆیە کچێکی دواناوەندی بەرامبەر کوڕێکی بێگانەی نامۆ تەنیا شت هەستی پێبکا شەرم و ترس و ڕقە!

لەم کاتەدا هاوڕێکانی ڕزگارکەر بوون، کاتێ خۆیان کێشا بە مێلان و هەر یەکە و لە لایەک داوای ئەوەیان دەکرد پارەکە بدا

𝑷𝒓𝒐𝒕𝒆𝒄𝒕𝒆𝒅 𝒃𝒚 𝒉𝒊𝒎/ 𝒋.𝒋𝒌 /✔︎   Where stories live. Discover now