. هاوڕێ .

1.2K 198 125
                                    

***

بە بێزاری لە نزیک هاوڕێکانی دەڕۆیشت لە دوای تەواوبوونی قوتابخانە ، بیرکردنەوە لە بیر و بۆچونی هاوڕێکانی ئازاری دەدا چونکە ئێستا هاوڕێکانی بە جۆرێک لێی دەڕوانن کە سەرنجی هەموان لە ئەوان دووردەخاتەوە

بە شەقامە قەرەباڵغەکەدا ڕێی دەکرد لە کاتێکدا سەرنجی لەسەر هاتوچۆکردنی ئۆتۆمبێلەکان و ماتۆرسکیلەکان هێستبۆوە .

ئەو لە بیرکردنەوەیەکی قووڵدا بوو مێشکی تەنها تیشکی دەخستە سەر کەمبوونەوەی داراییەکەی کە بەهۆی خەرجی هاورێکانییەوە کەم دەبووەوە .

ئەو زۆربەی پارەکەی بۆ هاوڕێکانی خەرج کردبوو لە کاتێکدا ئەو بڕە پارەییەی پێیەتی کۆکراوەی مانگانەی خۆیەتی.

"یاا بۆچی بەو جۆرەیت دەیی دڵخۆشبە
گەمژەیت یاخود چی؟" یەکێک لە هاوڕێکانی قۆڵی لەسەر شانەکانی جێگیرکرد بۆ دلنیابوونەوە لێی

"نامەوێت بێم.."
مێلان وەک هەمووجار وتی بەڵام ئەو دوو وشەیە هەرگیز بە جۆرێک نەبوو کە کار لە هاوڕێکانی بکات بۆ بیرکردنەوە لە بارودۆخی مێلان و دڵنیابوونەوە لە ویستەکانی تەنها بە جۆرێک وەک ئەوەی پێوسیت بکات بە حەزەکانی ئەوان بجولێتەوە و هەڵسوکەوت بکات

" تۆ دڵخۆش نیت؟.. گەمژەە ئەو کوڕەی ئەوێ دووجار خواردنی  پێتدا بەبێ بەرامبەر  بە دڵنیاییەوە کارت لە هەستەکانی کردووە.."
مێلان تەنها بە بێدەنگی مابۆوە

" ئەگەر من لە جێی تۆبومایە بە ڕاکردن هەموو رۆژێک دەڕۆیشتمە ئەوێ.. چی تایبەت لە تۆدا هەیە ئاههـ دەبێت چی بەشێکی تۆی بەدڵ بێت؟ بێزارکەر.." کچەکە بەردەوام بوو لە قسەکانی لە دوای ئەوەی قۆڵی شانی مێلانی جێهێشت

مێلان بە خەمباری کەمێک بیری کردەوە لە کاتێکدا بیرکردنەوەی ئەو و هاوڕێکانی زۆر جیاوازە ئەو بە ترس لەو کوڕە دەترسێت و نایەوێ نزیکی بێت کەچی هاوڕێکانی ئیرەیی پێدەبەن و هەڵسوکەوتیان لەگەڵی گۆڕاوە

ڕۆیشتنە نێو مارکێتەکە و مێلان بەبێ ئەوەی لە هیچ بڕوانێت بە هەنگاوە خێراکانی چووە نزیک رەفەکان وە ئاواتەخوازبوو دووربێت لە ئەو چاوانەی خۆی لێی دەشاردەوە

لەگەڵ هاوڕێکانی وەستابوو یەکێک لە ئەوان خەریکی هەڵبژاردنی خواردنەکان بوو وەبە تەواوی دڵنیابوو کە دەبێت ئەو پارەکەبدات

'دەبێت' لە مێشکیدا ئەو ڕستانە دووبارە دەبوونەوە کە پڕبوون لە وشەی ' دەبێت'
"دەبێت بێیت لەگەڵمان"
" دەبێت تۆ پارەکە بدەیت"
سەری راوەشاند و سەرنجی خستە سەر هاوڕێکانی لە کاتێکدا سەبەتەکەیان پڕکردبوو لە چەندین جۆر خواردن ئەویش تەنها ئاهێکی دەربڕی لەگەڵ هەڵمژینی هەناسە قوڵەکەی چووە بەشی خواردنەوە ساردەکان

𝑷𝒓𝒐𝒕𝒆𝒄𝒕𝒆𝒅 𝒃𝒚 𝒉𝒊𝒎/ 𝒋.𝒋𝒌 /✔︎   Where stories live. Discover now