ᵉᵖⁱˢᵒᵈᵉ☾︎23☽︎

386 82 79
                                    








































☾︎25𝒗𝒐𝒕𝒆 𝒇𝒐𝒓 𝒏𝒆𝒘 𝒑𝒂𝒓𝒕☽︎

★𝐯𝐨𝐭𝐞 𝐛𝐞𝐟𝐨𝐫𝐞 𝐫𝐞𝐚𝐝𝐢𝐧𝐠
..........................................











"لاشەکان کۆبکەنەوە بجوڵێن"
یۆنگی بەبەرزی وتی
هایۆن چاوی لێ سوڕاند
چەکەکەی خستە دواوەی
دەستی کرد بەگواستنەوەی لاشەکان
سەربازەکانی تریش هەموویان بەناوچەکە بڵاوبونەوە
یۆنگی بەردەوام بوو
لەسەیرکردنی هایۆن کە لاشەکانی ئەگواستەوە
بەتەواوی کچێکی جیاواز
لاواز نیە!!
بەمانای هێز؟!
نەخێر!!
بەمانای بوێری!!
بەمانای چاونەترسی ومتمانە بەخۆبوون!!
هیچ کاممان هیچمان لەیەک زیاتر نیە
بۆیە باوەڕت بەخۆت بێت
ڕەنگی پێستت،ئاینەکەت،زمانت،ڕەچەڵەکت
وڵاتەکەت،کەسایەتی تۆ دیاری ناکات!!
بەشوێن خەونەکەت بکەوە
گرنگی بە قسەی خەڵک بدە!!
قسە ڕووخێنەرەکان درووستت ئەکەن!!ئاگاداربە
ژیان کورتە،کاتەکانت بەلۆمەکردنی خەڵک بەسەرمەبە تۆ چیرۆکی ئەو نازانی بۆیە بێدەنگبە!!
ئەو کاتەی بەڕووخاندی خەڵک بەسەریئەبەی
خۆتی پێ درووست کە.

لاشەکانیان لەگۆڕەپانەکە ئەسوتاند
لەکاتێکا هەنێکیان بەقوڵی ئەگریان بۆ هاوڕێکانیان
هایۆن و جۆنگکووک لەتەنیشت یەک وەستابوون
لەکاتێکا بەبێ کاردانەوەیەک سەیری ئەو دیمەنەیان ئەکرد دیمەنێکی ئاشنایە بۆ ئەوان!!کەوایە چاوەڕێی چیت؟!

"گەورەم چەنێکی تر لێرەئەبین؟!"
سەربازێک بەیۆنگی وت

"بەیانی دەستئەکەین بەجوڵەکانمان ئەبێ بەتەواوی سنورەکە پاک بکەینەوە لەدوژمن"
یۆنگی بەساردی وتی

"گەورەم ئێمە سەربازەکانمان زۆرنین مەشقپێکراوێکی تەواویش نیە کەوایە چی وایان لێئەکا ئێمە بنێرن بۆ ئەوشەڕە"
یۆنگی بەگاڵتەجاری سەیری کرد

"ئایا ڕوون نیە؟!ئێمە وەک نێچیرێک بەکارئەهێنن
ئەوە هەموویەتی"
سەربازەکە بە ترساوی سەیری کرد
هایۆن بەساردی هاتە تەنیشتیان

"وابزانم ئەفسەر مین لەکۆتاییا مێشکت جوڵاند"
هایۆن بەبێباکی وتی
یۆنگی بەسەر ئاماژەی بەسەربازەکە کرد بڕوات

"پێم وتی لەدەوروبەری ئەوان بەوشێوەیە قسەمەکە"
یۆنگی بەتوڕەی وتی

"چیە؟!ئەترسی لەپشتەوە گاڵتەت پێبکەن؟!
بۆچی هێندە ترسنۆکی؟چاک ئەزانی ئێستا تەنیا گۆشتێکی بۆ شێرێک
بەڵام خۆت مەڵاس داوە"
یۆنگی بەبێزاری سەیری کرد

"کەوایە ئەتەوێ سەرپێچی فەرمانەکان بکەم؟!"
هایۆن بەگاڵتەجاری سەیری کرد

♫︎ʜɪᴅᴇ ☾︎ˢᵉᵉⁿᵉʳ☽︎||𝐤𝐮𝐫𝐝𝐢𝐬𝐡Where stories live. Discover now