ᵉᵖⁱˢᵒᵈᵉ☾︎8☽︎

428 99 90
                                    




























𖣘ᴠᴏᴛᴇ ʙᴇғᴏʀᴇ ʀᴇᴀᴅɪɴɢ𖣘
................................................















𝗵𝗮 𝘆𝗼𝗼𝗻 𝗽𝗼𝘃



لەخەوێکی زۆر خۆشا بووم
بەڵام لەناکاو هەستم بەساردیەکی زۆر کرد
وەک ئەوەی جەستەم تەڕبوبێ
نابێ نابێ ئەوە بێ
چاوەکانم بەزەحمەت کردەوە
بەهۆی ئەو ئاوەی کەوتە چاوم
جەستەم بەتەواوی تەڕبووە
جێگاکەشم مین نەفرەتی
بەڕقەوە سەیرم کرد

"تۆ پێت وایە لەکوێ هااا؟؟مەیخانە؟؟خێرا بجوڵێێ"
ئەو گەمژەیە هاواری لەسەر کردم
منیش قژە تەڕەکەم لادا لەسەر ڕووخسارم

"باشە تەنیا با خۆم بگۆڕم"
بەنزمی وتم و هەستامەوە بەنەفرەت بی
ئەبێ تۆڵەت لێبکەمەوە
بەڵام زۆر بەتوندی قۆڵی گرتم

"سزاکەت ئەوەیە ئەبێ بەو جلانەتەوە مەشق بکەی تا جارێکی تر فێرنەبیت"
وای وت بەتوندی پاڵی پێوە نام
ئەوە چ دۆزەخێکە
بەم سەرمایە نەخۆش ئەکەوم
جلەکانم خۆی زۆر درێژە بەجەستەشمەوە نوساوە
من چیبکەم
ئا بەڵێ ئەزانم چیبکەم
بەپەلە چاکەتێکی بچوکم لەدەوری کەمەرم
بەست لەهیچ باشتره
بەپەله ڕام کردە دەرەوە

هەموومان بەڕیز وەستابوین
بۆئەنجام دانی مەشقی بەیانی
بەسەیری سەیری کردم
دووبارە چیم کردووە ئۆف
هاتە نزیکمەوە
بەتوندی چاکەتەکەی لابرد و فڕێی دا

"پێم نەوتی کەئەبێ بەو جلانەوە مەشق بکەی؟یان کەڕیت؟"

منیش بە ساردی وەڵامدایەوە خۆی بەقەت دۆزەخ توڕەم نامەوێ کۆنتڕۆڵی خۆم لەدەست دەم

"وەک ئەبینی جلەکانم لانەبردوە گەورەم"

"بێدەنگ بە وەڵامم مەدەوە"
دووبارە هاواری لەسەر کردم
خوایە گیان تەنیا خۆت ئارامیم پێبدە
بێدەنگ بووم دەستمان کرد بەمەشق
تاکو کاتی نانی بەیانی

بەماندووی لەسەر مێزەکە دانیشتم
جەستەم هەمووی ئازاری هەیە
سەیری دەوروبەری خۆم کرد
جۆنگکووک دیارنەبوو ئای کەروێشکی خراپ
لەناکاو کەسێک چاوی گرتم

"جۆنگکو......."
قسەکەم تەواونەکرد کاتێ ئاوڕم دایەوە
خۆزگە کوێربوومایە هەرگیز ئەوەم نەبینیایە
دڵم پڕبوو هەمووی بەهۆی منەوەیە
هەستامەوە لەکاتێکا ئەو زەردەخەنەی ئەکرد
بەڵام دڵنیام ئازار ئەچێژێ
دەستم لەسەر سەری دانا
بەتەواوی قژیان تاشیوە
چۆن دڵیان هاتوە
چۆن؟چۆن دڵیان هات دەست لەقژی بدەن

"جۆنگکووکا بمبورەە"
دەستم کرد بەگریان ناتوانم چۆن بتوانم نەگریم جۆنگکووک هەمیشە بایەخی بە قژی ئەدا
لەباوەشم کرد ئەگەر من نەهاتمایە بۆ سەربازی ئەویش نەئەهات قژیشی وای لێ نەئەهات

"یا یا مەگری چیبووە خۆتۆ هیچت نەکردووە بۆ ئەگریت؟"
بەخەمخۆری وتی چۆن ئەتوانێ ئەوەنە میهرەبان بێ

"بەهۆی من بوو چۆن دڵیان هات ها"
قسەکانم و هەنسکەکانم تێکەڵ بوبون

"تەواو قسەی بێمانا ئێستاش لەگەڵ تۆ نەهاتمایە هەر بەتەنیا ئەهاتم بەڵام ئێستا باشترە بێ هاوڕێ نیم ئەی وانیە تۆواز لەوە بێنە ئاوا قۆزم ئحم ئحم"
وای وت دەستی بە سەریا هێنا
منیش پێکەنیم بەوکویتەی

"تۆ هەمیشە کویتی کەروێشکی گەمژە"
وام وت بەهەردوو دەستم ئەو فرمێسکانەم سڕی

"یاا کویت بوون شتێکی باشە بەڵام من پیاوم ئەبێ پێم بڵێی قۆزی تێگەشتی"
بەتوڕەبونێکی کویت وای وت
منیش پێکەنیم

"باشە پیاوی قۆز"

"ئحم ئحم ئەیچۆن"
"بۆ جلەکانت وا تەڕن ئەی قژت"

"ئای جگە لە مین نەفرەتی کێ هۆکارە"
بەبێزاری وتم دانیشتم
ئەویش پێکەنی
وچاکەتەکەی خۆی لەسەرشانم دانا

"واو نازناوەکەی لێدێ"

"نانەکەت بخۆ ئێستا دەست ئەکەنەوە بەهاوارکردن"
بەبێزاری کەوچکەکەم هەڵگرت
بەڵام کە سەرم بەرزکردەوە ئەفسەرە گەمژەکە بە قێزەوە سەیری ئێمەی ئەکرد
کاتێ پێکێک شەرابی لەدەست بوو
وابزانم مێشکی ڕۆشتوە
منیش دەستم کرد بەنان خواردن
ژیان لێرە تەنیا دۆزەخێکی بچوکە











𝗲𝗻𝗱 𝗽𝗼𝘃 𝗼𝗳 𝗵𝗮 𝘆𝗼𝗼𝗻













𝒸𝓊𝓉



















💓𝖑𝖔𝖛𝖊 𝖞𝖔𝖚 𝖆𝖑𝖑💓

♫︎ʜɪᴅᴇ ☾︎ˢᵉᵉⁿᵉʳ☽︎||𝐤𝐮𝐫𝐝𝐢𝐬𝐡Where stories live. Discover now