ᵉᵖⁱˢᵒᵈᵉ☾︎7☽︎

448 98 115
                                    



























✩v͎o͎t͎e͎ b͎e͎f͎o͎r͎e͎ r͎e͎a͎d͎i͎n͎g͎✩
................................................












هایۆن بەبێهێزی ئەجوڵا
چاوی بەزۆر بەکراوەی هێشتبوویەوە
بەڵام ئەبوایە ئەو بەردانەی لەسەر پشتی بوو
تا بارەگاکە هەڵگرێ ئەگینا سزائەدرێ
بەهەموو هێزی خۆی ئەجوڵا
بەڵام کەوت
بەهۆی قورسی بەردەکانەوە
ئەژنۆی ئەکزایەوە
بەڵام یۆنگی لێی نزیک بوویەوە بەتوندی شەقێکی لەقاچی دا

"خێرا بجوڵێ"
بەدەنگە گڕەکەی ئاگاداری کردەوە
ئەویش هەستایەوە و بەردەوام بوو
لەژێر لێویەوە نەفرەتی ئەکرد
نزیکەی نیو کاتژمێر لەڕێکردن
لەکۆتاییا گەشتن
هایۆن یەکسەر کەوت
هیچ هێزێکی تیانەمابوو
زۆریش برسی بوو
بەردەکانی دانا و هەستایەوە دوای
فەرمانەکەی یۆنگی
ڕۆشتن تاکو نان بخۆن دنیا بەتەواوی تاریک بوو
هایۆن بەبێهێزی شۆرباکەی هەڵگرت و
چووە سەر مێزەکە دانیشت

"کیوتی......"
جۆنگکووک قسەکەی تەواو نەکرد
شۆک بوو بەبینینی هایۆن لەوحاڵە
قۆڵی کراسەکەی لای ڕاستی دڕابوو
وە بەتەواوی ڕەنگی سپی بوبو
بەهۆی ئەوەی تاکو کۆتای ڕۆژەکە
لەوکەشە ساردە لەناوئاوبوون

"تۆباشی گیانەکەم ئەوە چیە ئەو حاڵەت؟"
جۆنگکووک بەخەمخۆری پرسی
کاتێ بەدەستی دەموچاوی هایۆنی گرت

"کووک....باش نیم"
هایۆن بەدەنگێکی نوساو وتی فرمێسک لەچاوی کۆبویەوە
جۆنگکووکیش لەباوەشی کرد
تاکو فرمێسکەکانی هاوڕێکەی نەبینێ
دەستی بەپشتیا ئەهێنا تاکو باشتربێ

"تۆ باش ئەبی دەی نانەکەت بخۆ ئەبێ بەهێز بی
تۆ بیرت چوە ئێمە کێین ها؟ئێمە بەهێزترینین "
هایۆنیش فرمێسکەکانی زیاتربوون
سەری بەبەڵێ جوڵاند

"وایە"
جۆنگکووکیش هایۆنی لەباوەشی دەرهێنا و دەستی خستە سەرشانی

"ئەبێ بەهێز بی لەبەر هاوڕێکانت لەبەر کەروێشکەکەت"
بەکویتی وای وت
هایۆنیش بەقۆڵی دەموچاوی سڕی کاتێ پێکەنی بەکویتەکەی جۆنگکووک

"بێگومان لەبەر ئێوە"

"دەی دەمت بکەوە"
جۆنگکووک شۆرباکەی خۆی دانا و کەوچکێکی هێنایە نزیک هایۆن
هایۆنیش بە زەردەخەنە شکاوەکەی
بەدەستی جۆنگکووک هەموو شۆرباکەی خوارد

"جۆنگکووک"
هایۆن بەنزمی وتی کاتێ جۆنگکووک خەریکی خواردنی شۆرباکەی بوو

"بەڵێ"
وای وت کاتێ برۆیەکی بەرزکردەوە

"سوپاس کەلەلامیت"
زەردەخەنەی بۆ هاوڕێ دڵسۆزەکەی کرد

ئەویش پێکەنی

"سوپاس لەنێوان هاوڕێکان نیە پێویست ناکا دەی بڕۆ پشوو بە"

"بەسەرچاو کەروێشکی باش"
جۆنکووکیش پێکەنی دەستی بەمانای لایک بەرزکردەوە

هایۆن ڕۆشت بۆ ژوورەکەی
برینەکانی پاک کردەوەو جلەکانی گۆڕی
و چووە سەر بێدەکەی
چاوی داخست بەڵام

"هێی تۆ هەستە"
کچێک بەبەرزی وتی
هایۆنیش بەساردی سەیری کرد
بەدەموچاوییا دیاربوو کەکچێکی باش نیە
بنێشتێکەی ناو دەمی ئەجوی لەکاتێکا
قژی بەبەرزی بەستبوو
وە پانتۆڵەکانی لەهەموو کچەکانی ئەوێ کورتربوو
زانی کە یەکێک نیە لەهاوژوورەکانی
هەستایەوە
"چیت ئەوێ"
ئەویش بەگاڵتەجاری پێکەنی
کۆمەڵێ جلی زۆری کردە سەر زەوییەکە

"بیانشۆ"
هایۆنیش سەیری کرد بزەیەکی کرد

"بەچ هۆکارێک من ئەوە بکەم؟"
ئەویش بەتوڕەی سەیری کرد

"بێنرخ هەستە خێرا تا ئەفسەر یۆنگیم بۆ بانگ نەکردووی"

ئەویش بەئاسای قاچی خستە سەر قاچ

"کەوایە بەو خۆت ئازائەکەی بڕۆ بانگی کە"
ئەوەی بەردەمیشی بەتوڕەی ڕۆشتە دەرەوە
هایۆنیش ڕاکشایەوە و
بەسەرچەفەکەی خۆی داپۆشی
بەڵام هەر چاوی داخست
بەهێزێکی زۆر دەرگاکە کرایەوە

"هەمووتان هەستن"
یۆنگی هاواری کرد
هایۆنیش نەفرەتی لەو کچە ئەکرد
وهەستایەوە

هەموویان بەیەک ڕیز وەستان
"ئادەی کێ بوو؟"
یۆنگی وتی سەیری کچەکەی کرد کاتێ زەردەخەنەیەکی بەفیز لەسەر ڕوخساری نەخشابوو

"ئەوە"
ئاماژەی بەهایۆن کرد
هایۆنیش لێوی گەست

یۆنگی بەڕقەوە لەهایۆن نزیک بویەوە
"کەوایە فێربوی لەفەرمانەکانم دەربچی؟"
زلەیەکی زۆر قایمی لەڕوومەتی دا
سەری بۆلاکەی تر سوڕا
دەستی لەسەر ڕوومەتی دانا بەتەواوی گەرم داهات

"تا یەک مانگ تۆ هەموو جلەکانی هاوژوورەکانت ئەشۆی تێگەشتی یان دووبارەی کەمەوە"
بەهاوارەوە وتی
هایۆنیش بەڕقەوە سەیری ئەکرد

"تێگەشتم"
هایۆن بە قورسی جەختی لەسەر کردەوە
یۆنگی و پیاوەکانی ڕۆشتنە دەرەوە کچەکەش لەدوایەنەوە
هایۆنیش بەڕقێکی زۆرەوە
جلەکانی هەڵگرت و ڕۆشت تاکو بیان شوا
چارەی تری نەبوو

لەکەشێکی ساردا هایۆن بەوهەموو ماندووبونەی ڕۆژەکەی و ئازاری جەستەی خەریکی شۆردنی جلەکان بوو بەدەست بەئاوێکی سارد
لەبەردەم خۆیەوە
جنێوی بەو مین یۆنگیە ئەدا
جەختی لەوە ئەکردەوە کەتەنیا یەک ڕۆژی مابێ لەژیان تۆڵەی ئەوەی لێ ئەکاتەوە
بێگومان لەبەشی پیاوان جلەکانی ئەشۆرد
نەفرەتی لە تایهیۆنگیش ئەکرد چونکە ئەگەر ئەوی خۆش نەویستایە نەئەهات بۆ ئێرە
دوای هەڵخستنی جلەکان ڕۆشتەوە ژوورەکەی
وخەوت















cut
















⍟𝐥𝐨𝐯𝐞 𝐲𝐨𝐮 𝐚𝐥𝐥⍟

♫︎ʜɪᴅᴇ ☾︎ˢᵉᵉⁿᵉʳ☽︎||𝐤𝐮𝐫𝐝𝐢𝐬𝐡Where stories live. Discover now