ᵉᵖⁱˢᵒᵈᵉ☾︎11☽︎

415 95 99
                                    









☾︎♫︎ᴠᴏᴛᴇ ʙᴇғᴏʀᴇ ʀᴇᴀᴅɪɴɢ☽︎

꧁༄𝚗𝚎𝚠 𝚙𝚊𝚛𝚝=350ᶠᵒˡˡᵒʷᵉʳˢ༄꧂

☾︎25ᵛᵒᵗᵉ ᶠᵒʳ ⁿᵉʷ ᵖᵃʳᵗ☽︎ 










هایۆن دوای تەواوبونی لەمەشقەکانی
زۆر بەماندووی ڕێی کرد بۆ بارەگاکەی
ڕاکشا لەسەر بێدەکەی
دووبارە جلەکانی بیرکەوتەوە
لەژێر لێویەوە جنێوی بەکچەکان ئەدا
چونکە ئەبێ ئەو جلیان بۆ بشوا
سەری بادا لەتوڕەیا
جلەکانی هەڵگرت و ڕۆشت
بۆ بەشی پیاوان
دەستی کرد بەشۆردنی جلەکان
ناوە ناوە بەهەناسە گەرمەکانی خۆی
دەستی گەرم ئەکردەوە
بەهۆی ساردی ئاوەکە
لەناکاو یەکێ لەپشتەوە لەباوەشی گرت
دەستی گرت بۆ ئەوەی گەرمی بکاتەوە
هایۆن زۆر ترسا بەتەواوی بەڵێنەکەی بەجۆنگکووکی دابو لەبیری کردبوو بۆیە وای زانی کەسێکی ترە
بەیەک جوڵە خستیە سەر زەوییەکە
دەستی لەدوایەوە جێگیر کرد
"تۆ چ نەفرەتیەکی؟"
هایۆن بە توڕەی پرسی
جۆنگکووکیش دەستی کرد بەپێکەنین
"هایش مردم تۆ چ نەفرەتیەکی؟"
جۆنگکووک بەپێکەنینەوە لاسای هایۆنی ئەکردەوە
هایۆنیش دەستی بەردا
دانەیەکی کێشا بە شانیا
"یاا وامزانی کەسێکی تری"
جۆنگکووکیش بەبێزاری سەیری کرد

"واتە ژوانەکەی منت بیرچوو بیرت چوو ئەم کوڕە قۆزە دێت بۆ بیینیت لەلای تەوالێتەکان ها چۆن بیرت چوو؟؟"
هایۆنیش دەستی کرد بەپێکەنین

"واو یەکەم ژوانمان لەلای تەوالێتەکانە باوەڕناکەم زۆر ڕۆمانسیە"
هایۆن ڕۆڵی ئەبینی کاتێ پێئەکەنی
جۆنگکووکیش لەو خراپتر بوو

"ئای نەفرەت زۆر پێکەنیم"
هایۆن وتی کاتێ دەستی بەسکیەوە گرتبوو
جۆنگکووکیش خۆی ڕێک کردەوە

"دەی وەرە کویتی با برینەکانت بۆ پاک کەمەوە هەرڕۆژێ برینێکت بۆ درووست ئەبێ چۆن وائەبێ ئەبێ ئاگادار بی کچی خراپ"
هایۆنیش پێکەنی پارچە قوماشەکەی لەقاچی کردەوە قاچی نیشانی جۆنگکووک دا
"شتێکی وانیە بەس تۆیت گەورەت کردوە"
هایۆن بە ئاسای وتی
جۆنگکووکیش دانەیەکی کێشا بە قۆڵیا

"یااا ئازاری هەیە"
هایۆن بەبێزاری هاواری کرد
"بێدەنگ بە کچی خراپ برینەکەت قوڵە کەچی ئەڵێی من گەورەم کردووە تۆهیچ ئاگاداری خۆت نیت"
وای وت ئاوی کردە سەر برینەکە تا خۆڵەکەی سەری پاک بێتەوە پاشان کرێمی بۆ لێدا و
لەفافێکی سپی دەرهێنا بۆی ویستی لەقاچی بپێچێت
بەڵام هایۆن دەستی جۆنگکووکی گرت

"جۆنگکووکا چی ئەگەر یۆنگی پرسیاری کرد
ئەم شتانەم لەکوێ هێناوە؟"

"ئەوناتوانێ هیچ بکا پێی بڵێ هاوسەرەکەم بۆی هێناوم هایش لەتۆ "
جۆنگکووک بێ گرنگی دان وتی بەردەوام بوو

♫︎ʜɪᴅᴇ ☾︎ˢᵉᵉⁿᵉʳ☽︎||𝐤𝐮𝐫𝐝𝐢𝐬𝐡Where stories live. Discover now