ᵉᵖⁱˢᵒᵈᵉ☾︎19☽︎

352 86 60
                                    


























☾︎25ᵛᵒᵗᵉ ᶠᵒʳ ⁿᵉʷ ᵖᵃʳᵗ☽︎

ᴠᴏᴛᴇ ʙᴇғᴏʀᴇ ʀᴇᴀᴅɪɴɢ❣︎
____________________________




















چاوم کردەوە
بەیانیەکی نوێیە ....لە بوسان
کەشێکی خۆشە
بەڵام نەفرەت سەرم ئازاری هەیە
لەسەرەتای ڕۆژەکەوە بێ بەختم
خوایە گیان چیبکەم؟!
دەستم لەسەر سەرم دانا
چاوم نوقاند
سەرچەفەکەم بەتوندی لادا لەسەر جەستەم
هەستامەوە تا کەمێک بێمەوە هۆش خۆم
نەفرەت کارناکا سەرم زۆردێشێ
گەرماوێکم کرد
لەگەڵ سەرئێشەکەم
جلەکانم گۆڕی
وچوومە دەرەوە
ئەبێ کووکی خەوتبێ؟!هایش
بەهەرحاڵ
سەرنجم خستە سەر دایکی جیمین
کە مێزەکەی ئامادەئەکرد
بەڕاستی ئافرەتێکی بەسۆز و میهرەبانە
خۆزگە دایکم بوایە!
سەرم ڕاوەشاند ئێستا چیم وت
خوایە خۆت لێم تێدەگەی
چووم قاپەکانم هەڵگرت لەسەر مێزەکە بڵاومکردنەوە
"بەیانی باش"
دایکی جیمین بەسۆزەوە وتی
ئەکرێ ئەوەنە میهرەبان و باش نەبێ؟!

"بەیانی باش بۆتۆش دایکە
کچەکەت ببورە چونکە زووتر هەڵنەسا تا یارمەتیت بات"
ئەویش زەردەخەنە شیرینەکەی کرد
لەباوەشی کردم
ئەو باوەشە چیە؟!
ئەوەی کە من پێویستمە!
ئەوەی کە من نەمبوو کاتێ پێویستم بوو!
ماچی سەری کردم
منیش توندتر لەباوەشم کرد
ساڵانێک لەم باوەشە دوور بووم کەس نەبوو
تا باوەشێکی پڕ خۆشەویستم پێبدات
هەستێکی زۆر خۆشە
بەڕاستی نازانم چی بڵێم ئەمەوێ لای بم هەمیشە
ببم بەکچی ئەو
بەڵام ئەو بۆ کچێکی هەتیوخانە بەکچی خۆی دابنێ
لەباوەشی هاتمە دەرەوە
"کێشەنیە کچم پێویست ناکا داوای لێبوردن بکەی"
منیش تەنیا زەردەخەنەیەکم بۆ کرد
مێزەکەم بەتەواوی ڕێک خست

"کچم بڕۆ ئەو دوو تەمەڵە هەستێنە"

"هەرئێستا"
وام وت بەڕاکردن چووم ژوورەکەی جۆنگکووک
پەردەکانم لادایەوە
"هەستە جۆنگکووک بەیانیە درەنگە"
ئەویش همێکی کرد ودووبارە بێ جوڵە بوو
سەرینەکەی ژێر سەریم بەتوندی دەرهێنا
کێشام بەسەریا
"هەستە دەی "
ئەویش بەبێزاری دەستی وەک بەرگریەک لێکردبوو
لەبەرامبەر سەرینەکە
بەڵام ئەمە کارناکا بەڕێز جۆنگکووک
سەرچەفەکەم لابرد
"ئەگەر ناتەوێ لەوە زیاتر بڕۆم هەستە توڕەم مەکە"
بەبێزاری وتم چۆن ئەکرێ مرۆڤێک خەواڵو بێ
ئەویش بەبێزاری پاڵی نام
هایش من جیمینم بیرچوو
هیهیهی
بەڕێز جیمین
بەڕاکردن چووم بۆ ژوورەکەی جیمین
"جیییمییینننن هەستەەەەە نانییی بەیانییی بخۆۆ"
بەبەرزی هاوارم کرد
ئەویش کەمێک جوڵایەوە
"دەنگە ناخۆشەکەت بنبڕکە وبڕۆدەرەوە"
منیش بەبێزاری سەیرم کرد
کەوایە ئاوها بەڕێز جیمین
چوومە دەرەوە
وە لەیەک خولەک هاتمەوە
"جیمین گیانەکەم وا هەست ناکەی ئەمڕۆ گەرمە؟"
وام وت ئەویش بێکاردانەوە بوو
"جیمین هەڵدەستی یان هێز بەکاربێنم"
ئەویش دووبارە بێ کاردانەوە بوو
باشە باشە
کوپەکەم هەڵگرت کە پڕە لەسەهۆڵ و ئاو
واو هەستێکی زۆر خۆش ئەبێ بەڕێز جیمین
لەسەر سکی خەوتبوو
بۆیە ئاسانە
کوپەکەم نزیک کردەوە بەهێواشی هەموویم
پیا ڕشت
چاوەکانی فراوان بوون
دەستی کرد بەهاوارکردن
منیش بەخێرای ڕام کردە دەرەوە لەسەر مێزەکە دانیشتم
جۆنگکووکیش بەقژە شێواوەکەی خەریکی نان خواردن بوو منیش خۆم خەریک کرد بە قاپەکەمەوە کاتێ بەزۆر خۆم گرتبوو پێنەکەنم
لەناکاو جیمین بەهاوارەوە هاتە دەرەوە
جلەکانی بەشی سەرەوەی بەتەواوی تەڕە
شایەنتە بەڕێزم
"کچێێێێ مننن تۆ ئەکوژم مناڵیییی نەفرەتی چۆن ئەوێری"
جیمین بەتوڕەی هاواری کرد
کاتێ بەتوڕەی بەرەوهایۆن هات
جۆنگکووک بەپەلە هاتە بەردەمی
"هێی هێی چیئەکەی؟!"

♫︎ʜɪᴅᴇ ☾︎ˢᵉᵉⁿᵉʳ☽︎||𝐤𝐮𝐫𝐝𝐢𝐬𝐡Where stories live. Discover now